جه‌واد زه‌ریف: له‌ئه‌مڕۆوه ده‌توانین هه‌موو جۆره چه‌کێک بکڕین
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند، ئه‌و گه‌مارۆیه‌ى له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه سه‌پێندرابو به‌سه‌ریاندا له هاورده و هه‌نارده‌کردنى چه‌ک به‌شێوه‌یه‌کى ئاسایى هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و بۆ له‌مه‌ودوا ده‌توانن هه‌ر جۆره چه‌کێک بکڕن که بیانه‌وێت.
ئه‌مڕۆ 18ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌تویتێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسیویه‌تی:"تا ئه‌مڕۆ هه‌موو ئه‌و سنورانه‌ى له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى چه‌ک و چالاکى په‌یوه‌ندیدار و خزمه‌تگوزارى دارایى بۆ ئێران و هه‌موو قه‌ده‌غه‌کردنه‌کانى چونه ژوره‌وه یان تێپه‌ڕبونیان به‌ناو خاکى ئێران‌دا هه‌بو قه‌ده‌غه‌بو".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که به‌بڕیارێکى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان، به‌هۆى ئه‌وه‌ى سزاى به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک به‌رپرسى ئێرانی‌دا سه‌پاندبو، به‌ڵام "له‌ئه‌مڕۆوه ئه‌و بڕیاره هه‌ڵوه‌شایه‌وه و کۆتایى پێهات".
ئه‌مریکا له ساڵى 2018دا رێککه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌که‌ى له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵوه‌شانده‌وه و دوباره گه‌مارۆى توندى ئابورى به‌سه‌ر تاران‌دا سه‌پاند، هه‌وڵى درێژکردنه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌کردنى هاورده و هه‌نارده‌کردنى چه‌کیشیدا، به‌ڵام ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن زۆربه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشه‌وه دژایه‌تى ئه‌و داواکاریه کرا و په‌سه‌ند نه‌کرا.
دواى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى گه‌مارۆى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش که له ساڵى 2007 ه‌وه به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندویه‌تی، ڕێگه به ئێران ده‌دات چه‌ک بکڕێت و بفرۆشێت، که تانک، زرێپۆش، فڕۆکه‌ى شه‌ڕکه‌ر، هێلیکۆپته‌ر و هێرش و تۆپى قورس ده‌گرێته‌وه.
له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاندوه، له‌ئه‌مڕۆوه تاران هه‌ر چه‌ک و که‌ره‌سته‌یه‌کى سه‌ربازى پێویست بێت له هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه بێت، هیچ جۆره سنوردارییه‌کى یاسایى نییه و ده‌توانێت هه‌مو جۆره چه‌کێکى به‌رگریکار له‌سه‌ر بنه‌ماى سیاسه‌ته‌کانى خۆى بکڕێت.