نێچیرڤان بارزانى: که‌رتى تایبه‌تى هندى ده‌توانێت وه‌به‌رهێنان له هه‌رێم بکات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێت که‌رتى تایبه‌تى هندى ده‌توانێت سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێمى کوردستاندا بکات و ئاسانکاریان بۆ ده‌که‌ن.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 18ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پێشوازى له بیره‌نده‌ر سینگ یاداڤ باڵیۆزى هندستان له عێراق کرد.
له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا په‌یوه‌ندییه‌کانى هندستان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان، دۆخى عێراق به‌گشتی، په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، گفتوگۆى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانیان، په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆنا و لێکه‌وته‌کانى و دۆخى ڕه‌وه‌ندى هندى له هه‌رێمى کوردستان خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له پته‌وکردنى په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کان و فراوانکردنى قه‌باره‌ى بازرگانیى هندستان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان کرده‌وه و له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان دووپاتى کرده‌وه که" که‌رتى تایبه‌تى هندى ده‌توانێت وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزارى له هه‌رێمى کوردستان بکات و هه‌موو ئاسانکارى و پشتگیرییه‌کیان ده‌بێت".
هه‌روه‌ها باسیان له کولتوورى پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى له هندستان و هه‌رێمى کوردستان کرد و له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز باڵیۆزى هندستان پوخته‌یه‌کى ده‌رباره‌ى ئه‌زموونى پێکه‌وه‌ژیانى پێکهاته و نه‌ته‌وه جیاکانى وڵاته‌که‌ى خسته ڕوو و ستایشى ئه‌و کولتووره‌ى له هه‌رێمى کوردستان کرد، نێچیرڤان بارزانییش بڕواى هه‌رێمى کوردستانى به ڕه‌تکردنه‌وه‌ى توندوتیژى و په‌یڕه‌وکردنى گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان کرده‌وه.
هاوکات، جه‌خت له پته‌وکردنى هاریکارى و هاوبه‌شیى نێوان هه‌ردوولا کرایه‌وه به‌تایبه‌تیش له بوارى خوێندنى زانکۆیى و بورسى خوێندن له پسپۆڕى و تایبه‌تمه‌ندیى جیادا بۆ قوتابیانى هه‌رێمى کوردستان له زانکۆکانى هندستان.
تاوتوێکردنى دۆخى ڕه‌وه‌ند و ده‌ستى کارى هندى له هه‌رێمى کوردستان، لایه‌نێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوو که تیایدا نێچیرڤان بارزانى ستایشى ڕۆڵ و کارامه‌یى کرێکارانى هندى له هه‌رێمى کوردستان کرد.