پڕۆژه‌ى پردى ده‌ربه‌ندى رانیەو توه‌قوتى هه‌ڵه‌بجه‌

به‌ڕێز سه‌رۆکى حکومه‌ت (پڕۆژه‌ى پردى ده‌ربه‌ندى رانیەو توه‌قوتى هه‌ڵه‌بجه‌) به‌و شێوه‌یه‌ جێبه‌جێ مه‌که‌ن هه‌ڵه‌یه‌!!

4 ساڵ لەمەوپێش



 

 

 

عومه‌رى حاجى عینایه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌یی

ههرچهنده من گومانم لهوه نیه که حکومهتى ههرێم تواناى دارایی زۆر لهوه زیاتره کهئاشکراى دهکات، بهردهوامى لهجێبهجێکردنى پڕۆژهکانى ههولێر و دهۆک، بهم دواییانهش دهستبردن بۆ جێبهجێکردنى بهشێک له پڕۆژهى جادهى سهدمهترى سلێمانى، پڕۆژهکانى گهرمیان و پردى توهقوت لهههڵهبجه، ئهمڕۆش بهکردنهوهى پردى دهربهندى رانیه، ئهم راستییه دهسهلمێنن کهحکومهت تواناى ههیه بهڵام نایهوێ لاى خهڵک و پهرلهمانتاران بهشهفافى توانا داراییهکانى ئاشکرا بکات، ئهگهر بهقهرزیش ئهم پڕۆژانه بێنه جێبهجێکردن، هیچ کۆمپانیایهک نیه لهسهر حکومهت ههتا ههتایه بوهستێ، تا سهدان ملیار دینارهکهى کهخهرجى دهکات لهم پڕۆژه خزمهتگوزاریانهدا وهربگرێتهوه، کهواته دوو ئهگهر ههیه:

1-حکومهت تواناى دارایی ههیهو ئاشکراى ناکات.

2-یان  کۆمپانیاکان بهنرخێکى خهیاڵى ئهم پڕۆژانه بهقهرز جێبهجێ دهکهن، بهشێوهیهک ئهگهر وهرگرتنهوهى قهرزهکهشیان چهند دوابکهوێت ههر قازانجیانه.

3-ئهگهریش ههیه لهبرى پارهکانیان نهوتى خاو بهنرخێکى زۆر ههرزانى خهیاڵى وهرگرن.

دواجار جێبهجێکردنى ئهم پڕۆژانه لهبهرژهوهندى خهڵکه،  بهڵام لهبهرئهوهى سهرمایهى پڕۆژهکان و شێوهى کهمکردنهوه نهێنییهکان جۆرێک لهناڕوونى تێدایه، ئێمه دهخاته بارودۆخێکهوه که بڵێین حکومهتى مایهپووچ، بۆ خۆدهرخستن پهنا بۆ ئهم پڕۆژانه دهبات، لهکاتێکدا تواناى پێدانى مووچهى مووچهخۆرانى نیه، ناچارین بڵێین ( تۆ که رۆژوى رهمهزانت بۆ ناگیرێ باسى شهشهڵان بۆ دهکهیت؟!)

من نامهوێ زیاتر لهسهر بابهتى تواناى حکومهت و مووچهى کارمهندان  لهوه زیاتر بڕۆم، دڵسۆزانى گهلهکهمان زۆریان  وتووهو نووسیوه، دێمه سهر بابهتى ئهو دوو پڕۆژهیهى سهرهوه کهکردوومهته مانشێتى نووسینهکهم

1-پردى توهقووت لهههڵهبجه

2- پردى دهربهندى رانیه

بۆچى باش نیه ئهم دوو پرده بهم شێوهیه دروستبکرێت؟!

تۆ بڵێی بهنده دژى دروستکردنى دوو پڕۆژهى ئاوا گرنگ بم؟ بێگومان ههرگیز من بۆ خۆم حهزم لهوهیه ببمه پرد بۆ ههڵهبجهییهکان، بتوێن و پشدهرییهکان بهسهر پشتمدا بگهنه کهنارى ئازادى و خۆشگوزهرانى، زۆر بهباشى شارهزاى ههردوو ناوچهکهشم، زۆریش لهسهر ئهم دوو گهرووه ( دهربهندى رانیه، توهقوت)م نووسیوه.

لاى ههموو خهڵکى کوردستان و جهنابت وهک سهرۆکى حکومهت ئاشکرایه، که ههردوو، زێی بچووک و رووبارى سیروان، لهبهردهم ههڕهشهى وشککردندان لهلایهن کۆمارى ئیسلامى ئێرانهوه، روونتر بڵێم قۆناغى یهکهمى وشککردنهکه کهوتووهته بوارى جێبهجێکردن، ئاسهوارهکهشى بهئاستى ئاوى ههردوو بهنداوى دهربهندیخان و دوکان و پڕۆژهکانى ئاوى شارهکان، دیاره، ئایا ئهگهر ئهم دوو زێیه وشک بکرێن (که کراون) ئهو دوو گهرووه وشک، وشک دهبن، ئهى چار چیه؟ چار زۆر ئاسانه، ئێمه چهندین جار ئهم تهرحهمان کردووه، بهڵام گوێیهک نیه بیبیستێ، هۆشێک نیه بیرى لێبکاتهوه (مهبهستم ئێوهى بڕیار بهدهست و راوێژکارهکانتانه) ههر پڕۆژهیهک بویسترێ بکهوێته بوارى جێبهجیکردن، دهبێت سودى ئابورى پڕۆژهکه بهردهست بێت، دیراسهى تهواوى پڕۆژهکه بکرێت، تاچهند سوودى بۆ بهرژهوهندى گشتى ههیه، تاچهند سودى لهزیانى زیاتره؟ من پێشنیاز دهکهم، دهس رابگرن لهم دوو پڕۆژهیه،  لهبرى ئهم دوو پرده دوو (Weir) (بهنداوى نقوم) (سد غاطس) دروست بکهن،  لهجهستهى ئهم دوو ویره، دوو پرد بهرز بکرێتهوه بۆ مهبهستى پهیوهستکردنى بهرى مهرگه بهبهرى بتوێن و پشدهر، ههروهها پهیوهندکردنى رۆژئاواى دهریاچهى دهربهندیخان بهپارێزگاى ههڵهبجه،

بهدروستکردنى ئهم دوو بهنداوه پشتى ههردوو بهنداوهکه که بهدرێژایی مێژووى دروستکردنى ههردوو بهنداوى دهربهندیخان و دوکان وهک دوو ئهمبارى ئاو بوون، بۆ خواروو ناوهڕاستى عێراق، ناوچهکه هیچ سوودى لهم کۆکردنهوهى ئاوه نهدیوه، ناوچهکه لهوهرزهکانى کۆتایی زستان و بههار نقومى ئاو بوون، لهوهرزهکانى هاوین و پایزدا وشک وشک بوون، دواى دروستکردنى، ئهم دوو بهنداوه، ئهو دوو ناوچهیه که لههاوین و پایزدا وشک بوون،  پڕ دهبن لهئاو، ئاستى ئاوهکهى پشت ئهم دوو بهنداوه بهجێگیرى دهمێنێتـهوه، ئهم سوودانهى دهبێت:

1-پردى سهر بهنداوهکه دهبێته هۆکارى بهستنهوهى ههردوو بهر

2-جێگیربوونى ئاو لهپشت ههردوو بهنداوهکه، ههردوو بهرى دهکاته دوو ناوچهى گهشتیارى چوار وهرزه، دهکرێت لهههردوو بهرى کۆگاى ئاوهکهوه دوو جاده تهریب بهئاوه جێگیرهکه دروستبکرێت، بهدروستکردنى ئهم دوو رێگایه دوو ناوچهى گهشتیارى بهرههم دێت، ههردوو بهرى بهنداوهکه سهدان پڕۆژهى گهشتیارى و وهبهرهێنان ههڵدهگرێ، کهموێنه دهبن لهخۆرههڵاتى ناوهڕاستدا.

3-لهکاتى وشککردنى ئاوى سیروان و زێی بچووک لهلایهن ئێرانهوه، بهئاسانى ئهم دوو بهنداوه بچووکه بهتواناى ئاوى رووبارهکانى سهنگهسهرو گارفێن و ژاراواوه و زهڵم و ریشێن و بارانى زستان بهئاسانى پڕدهبن، ئهوهشى زیاد دهبێت دهڕژێته خوار ویرهکه بهئاڕاستهى دوکان و دهربهندیخان دهڕوا، بهپێچهوانهشهوه، ئهگهر ئاوهکه وشک نهکرا (بهبۆچوونى من و زانیاریهکانم وشک بوونیان مسۆگهره) ئهوکاته بهسروشتى بهنداوى نقوم ئاو لهداون ستریم سهر دهکا بۆ ئهپ ستریم.

4-بهدروستکردنى ئهم دوو ویره، ئاستى ئاو بهرز دهبێتهوه، دهکرێت لهههردوو بهرى بهنداوهکهوه دوو کهناڵى ئاودێرى دروستبکرێت لێیانهوه ئاو ههڵبگیرێ بۆ دهشتى مهرگهو دهشتى بتوێن، بۆ رۆژئاواى بهنداوى توهقوت و رۆژههڵاتى، بهم شێوهیه رووبهرێکى زۆر لهدهشته بهپیتهکانى بتوێن و مهرگهو شارهزوور بهر ئاو دهبن.

5-ههردوو کۆگاکه دهبنه سهرچاوهى ئاوى خواردنهوهى ئهبهدى بۆ شارو شارۆچکهکانى، قهڵادزه، سهنگهسهر، ژاراوه، رانیه، چوارقوڕنه، حاجیاوا، سهیدسادق، ههڵهبجه، سلێمانى، شارهزوور، سیروان..هتد (ئێستا پڕۆژهى زۆربهى ئهم شارو شارۆچکانه لهژێر ههڕهشهى وهستاندان، بهتایبهت لهوهرزى هاویندا،  ئهگهر ههردوو زێی بچووک و سیروان وشک بکرێن، ئهوه ئهم پڕۆژهى ئاوانه ههموویان دهوهستن) بهدروستکردنى ئهم دوو بهنداوە ئهم مهترسییه نامێنێ.

6-ههردوو کۆگاکه دهبنههۆى، زیادبوونى ئاوى ژێرزهوى و سهرزهوى لهدهوروبهرى ههردوو کۆگاکه.

7-دهبنه دوو سهرچاوهى گرنگ بۆ بهخێوکردنى ماسی و پهلهوهر.

8-رادهى شێ بهرز دهکاتهوهو ژینگهى ههردوو ناوچهکه پاکژتر دهکات.

9-جوانترین ناوچهى گهشتیارى چوار وهرزه دهبێت لهسهر ئاستى عێراق و ناوچهکه.

10-ههزاران ههلیکار بۆ خهڵکى ناوچهکه دروستدهبێت بهتایبهت دواى تهواوبوونى پڕۆژهکه.

ساڵى 2010 لهکاتێکدا جادهى دووسایدى ههڵهبجه بهڕێڕهوه کۆنهکهیدا کهوتبووه بوارى جێبهجێکردن، ئهو دهمه بهڕێز (ئهندازیار کامهران ئهحمهد) وهزیرى ئاوهدانکردنهوه بوو، وتارێکم لهڕۆژنامهى هاوڵاتى نووسی، لهکۆتایی وتارهکهدا نوسیبووم، ئهگهر جادهى دووسایدى ههڵهبجه بهڕێڕهوه کۆنهکهیدا جێبهجێبکهن، وهک ئهوهى دهستانپێکردووه، ئهوهى گولهى بهزهیی (طلقة الرحمة) بهسهرى  ههڵهبجهو ههڵهبجهییهکانهوه دهنێن، بهسوپاسهوه کاک کامهران وهک پیاوێکى بهئهزموون و ئهندازیارێکى شارهزا کارهکهى راگرت، دواى دوو دانیشتن لهگهڵ بهڕێزیان ئهم  رێڕهوه تازه هاته بهرههم، ههرچهنده 100% وهک ئهوه نهبوو من ویستم بهڵام دهستى خۆشبێت 75%ی ئهوهى من ویستم، داخوازى خهڵکى ناوچهکه بوو، هاتهدى، ئێستاش تکایه پهله لهم دوو پڕۆژهیه مهکهن، دیراسهى زیاترى ئهم پێشنیازهى بهنده بکهن، ئهگهر لهلۆجیک دوور بوو، لهڕووى زانستیى و ئابوورییهوه جێگاى پهسهند نهبوو، ئهوه کارى خۆتان بکهن، خۆ ئهگهر بۆچوونهکهم وهک ئهوهى ههڵهبجه راست دهرچوو، چوار ملیار دینار بۆ  ههردوو پڕۆژهکه زیاتر بکهن، دوو پڕۆژهى لێدهردهچێ دۆست و ناحهزتان دانى خێرى پیادا دهنێن.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار