که‌رتی تایبه‌ت مه‌که‌نه‌ قوربانی

چه‌ند کۆمپانیایه‌ک که‌ له‌په‌نجه‌کانی ده‌ست تێپه‌ڕ ناکه‌ن بوونه‌ته‌ کۆڵه‌که‌ی جووڵه‌ی ئابووری

4 ساڵ لەمەوپێش



عارف قوربانى

بهغدا سهرنجی خستۆته سهر کهرتی تایبهت لهکوردستان، چونکه دهزانێ بۆ ئێستا کهرتی تایبهت لهههرێم یهکێکه لهشادهمارهکانی ئابووریی کوردستان

چه‌ند کۆمپانیایه‌ک که‌ له‌په‌نجه‌کانی ده‌ست تێپه‌ڕ ناکه‌ن بوونه‌ته‌ کۆڵه‌که‌ی جووڵه‌ی ئابووری

ئهگهر له رابردوودا شهڕو ململانێکان زادهی ئایدۆلۆجیاو ئایین و پاوانخوازیی و ههوڵدان بۆ زاڵکردنی ههژمونی سهربازیی و سیاسی بووبێت، ئهمڕۆ ئهوانه بوونهته پهراوێزێکی بچوکی کێشه نێوودهوڵهتی و ململانێی ناوخۆیی وڵاتان، بهرژهوهندی ئابوری شوێنی بهههموویان لهقکردووه. زۆربهی ئهو کێشانهی ئهمرۆ مرۆڤایهتی سهرقاڵکردووه پهیوهندییان به بهرژهوهندی ئابورییهوه ههیه. تهنانهت بهشێک لهو کێشانهش که لهبنهڕهتدا خهسڵهتێکی تریان ههبووه ئهوانیش سیمایان گۆڕاوه بۆ ململانێی ئابوریی. تهنانهت پهتایهکی ترسناکی وهک ڤایرۆسی کۆرۆناش کراوه به بهشێک لهم ململانێ ئابورییهی جیهانی گیرۆده کردووه. تهماشا بکهن لهململانێی نێوان جهمسهرو وڵاته گهورهکانهوه تا ئهو شهڕه ناوخۆییانهی ئهمڕۆ له بهشێک لهوڵاتانی رۆژههڵات بهڕێوه دهچن، یا راستهوخۆ پهیوهندیان بهپرسی ئابوریی و سهرچاوهکانی داهاتهوه ههیه، یان ههوڵدانه بۆ دهستبهسهرداگرتنی سهرچاوهکانی داهات. ئهمه بۆ ناوخۆی کوردستانیش وایهو بۆ کێشهکانی نێوان ههرێم و بهغداش بووه بهواقیعێکی زاڵ. که لهبنهڕهتدا کێشهی کورد لهعێراق کێشهی ناسنامهو سهلماندنی سنورو دهستهبهرکردنی مافی وهک یهکییه لهگهڵ نهتهوهی سهردهستهی عهرهب، بهڵام ئێستا خهسڵهتی ئهم کێشهیه گۆڕاوه بۆ ململانێی ئابوریی، تهنانهت ئهمه له زهنییهتی خهڵکیشدا بهو جۆره رهنگیداوهتهوه که تۆ داوای خاکی داگیرکراویش دهکهیتهوه، دهبهسترێتهوه بهسهرچاوهکانی داهاتهوه. لهخۆڕا نییه که داوای کورد بۆ وهرگرتنهوهی کهرکوک وا لێکدهدرێتهوه داوای کورده بۆ نهوتهکهی، ئهمه رهنگدانهوهی ئهو گۆڕانکارییهیه که بهسهر خهسڵهتی کێشهکاندا بڕاوه. ئهگهر بهچاوێکی ورد له (10) ساڵی رابردووی ململانێکانی نێوان ههرێم و بهغدا بڕوانین، ههموو کێشهکان لهئابوریدا چڕبوونهتهوه (بودجهی ههرێم، موچهی فهرمانبهران، پارهی گهنمی ههناردهکراوی ههرێم بۆ بهغدا، بودجهو موچهی پێشمهرگه، پشکی ههرێم لهکۆمهک و قهرزه نێودهوڵهتیهکان، قهرزهکانی سهر کوردستان، کێشهی کۆمپانیاکانی پهیوهندی و دهروازه سنورییهکان، داهاتی فڕۆکهخانهکان و .....) ههمووی ههر پهیوهسته به پارهوه. ئهوهی کوردستان داوای کردووه ههر داهات بووه، ئهوهی بهغداش وهک کێشه بۆ ههرێمی کوردستانی دروستکردووه ههر بابهته ئابورییهکان بووه. تهنانهت ئهو سیاسهتی تهعریب و داگیرکارییهش که لهناوچه کوردستانییهکانی دهرهوهی ههرێم بهڕێوه دهبرێت، تێڕوانینهکه ههر بۆ کۆنترۆڵکردنی سهرچاوهکانی داهاتی سهر زهمین و ژێرزهمینی ئهو ناوچانهیه. ههر لهو ساڵانهی رابردوودا و لهچوارچێوهی ئهو ململانێیانهدا که بهغدا ههوڵیداوه ئهو داهاتانهی له بهغداوه مهحکوم بوون بهناردنی بیبڕێت، لهگهڵ ئهوهشدا ههوڵیداوه ئهو سهرچاوانهی لهدهرهوهی دهسهڵاتی بهغداشهوه بوونهته داهات بۆ کوردستان، ئهوانهش نههێڵێت. دروستکردنی کێشه بۆ کۆمپانیا گهورهکانی بواری وزه که ههماههنگی و مامهڵهیان لهگهڵ ههرێم ههبوو، بهغدا بهشێوهی داواکردنی راستهوخۆ که دهست لهکارهکانیان لهههرێم ههڵگرن، تادهگاته پهنابردن بۆ ههڕهشه بهوهی لهعێراق دهخرێنه لیستی رهشهوه، ههروهها به پهنابردن بۆ دادگا نێودهوڵهتیهکان و رێکاری یاسایی لهدژیان. تهنانهت لهشهڕی داعشیشدا بهغدا نهک هاوکار نهبوو بۆ ئهو وڵاتانهی دهیانویست هاوکاری ههرێم بکهن دژ بهداعش بهڵکو گرفتیشی بۆ دروست دهکردن. ههموو ئهمانه تا دهگاته خۆشکردنی زهمینهی رای گشتی کۆمهڵگهی شیعی لهعێراق دژ بهههرێم، ههمووی لهچوارچێوهی یهک ستراتیجدا بووه کهئهویش لێدان بووه لهئابوری کوردستان. بهسهفهقاتی سهدان ملیۆن دۆلار راگهیاندنی بیانی و ناوخۆیی و تۆڕهکانی کۆمهڵایهتی خراونهته خزمهتی ئهو ئامانجهوه. به ئهندازهیهک کاریگهرییان دروستکردووه بێئهوهی بهخۆمان زانیبێت بهشێک له راگهیاندن و تۆڕهکانی کۆمهڵایهتیش لهناوخۆی کوردستان بوونه بهبهشێک لهو پرۆسهیه. بۆ کهسانێک ئهگهر نهیانهوێ ههروا بهساکاری بکهونه ژێر کاریگهریی و ههژمونی ئهو پڕوپاگهندانهوه که وهک پێویستی و ئامرازی ململانێکان بهڕێوه دهبرێن، بیانهوێ بهبیرو هۆشی خۆیان لهقۆناغبهندی ململانێکان بڕوانن، درک بهوه دهکهن لهسهردهمی مالکییهوه دوای ئهوهی تا ئهندازهیهک بهغدا ئامانجی خۆی بهدیهێنا لهو مامهڵهیهی لهگهڵ حکومهتی ههرێم و کهرتی گشتی کردی، بهغدا سهرنجی خستۆته سهر کهرتی تایبهت له کوردستان. چونکه دهزانێ بۆ ئێستا کهرتی تایبهت لهههرێم یهکێکه لهشادهمارهکانی ئابوری کوردستان. چهند کۆمپانیایهک که لهپهنجهکانی دهست تێپهڕ ناکهن بوونهته کۆڵهکهی جوڵهی ئابوریی و ئهگهر ئهوان نهبوایان، بههۆی ئهو سیاسهتانهی لهبهغداوه وهک ستراتیجێکی ئابوری دژ بهههرێم بهڕێوه براوون، ههرێمیان داڕوخاندبوو. تا پێش هاتنی کۆرۆنا جگه لهنزیک به بیست له سهدی خهڵکی کوردستان که موچهخۆری حکومهتن، خهڵکی تر چاوی له حکومهت نهبوو، ههلی کار و جوڵهی بازرگانی زهمینهی ژیانێکی تا ئهندازهیهک مامناوهندی بۆ زۆرینهی خهڵک دهستهبهر کردبوو. بۆیه دهبینی به مهبهست و سهرنجهوه لهو ساڵانهی رابردوو ئهم سهرچاوهیهش کراوهته ئامانج. ئهو کۆمپانیایانهی کوردستان که سهرچاوهی جوڵهی بازرگانی ههرێمن ئهگهر مامهڵهیان لهگهڵ بهغدا ههبووبێت، لهوێوه گرفیان بۆ دروستکراوه، ئهوانهشی که هیچ مامهڵهیهکیان لهگهڵ بهغدا نهبووه ئهوه یان بهبیانوی ئهوهی مامهڵهیان لهگهڵ کهرتی نهوتی ههرێم کردووه خستونییهتییه لیستی رهشهوه، یان له چوارچێوهی ئهو ههڵمهته میدیاییهی له عیراق و ناوخۆیی کوردستان سایکۆلۆژیای خهڵکی بۆ خۆشکردووه، کردوونییهتییه ئامانج و لهکهداری کردوون تا بهوهۆیهوه له پێگهیان بدات. ماوهیهک تۆڕهکۆمهڵایهتیهکانی عیراق و میدیا وابهستهکانی ئهو ستراتیجه له بهغدا و کوردستان پڕ کرابوون له پڕوپاگهندهی سهیرو سهمهره دژ به کۆمپانیای پهیوهندی (ئاسیا سێڵ)، ماوهیهک دواتر (کۆڕهک تیلیکۆم). تا ئهو ئاستهی تۆمهتیان بۆ دروستکردن که ئهمانه شهریکی داعشن. ماوهیهک ههڵمهتیان دژی کۆمپانیاکانی ئهحمهد ئیسماعیل دهستپێکرد، ماوهیهکیشه بهکۆمپانیای کارو قهیوان و بهدڵنیاییهوه لهداهاتوودا ریزی ئهو کۆمپانیایانه دهگاته کهسانی تریش که دهکهونه بهر تیری ئهو ستراتیجه، که ئامانج لێی لێدانه له سهرچاوهکانی ئابوریی و جوڵهی بازاڕ لهکوردستان. ههموو دهزانین کهئێستا کهرتی حکومی بههۆی قهیرانی دارایی گیرۆدهی چی دهردێک هاتووه، تهنانهت ناتوانێ وهک پێویست موچهی فهرمانبهرهکانی خۆی دهستهبهر بکات، چ جای ئهوهی چاوهڕێی ئهوهی لێبکرێت ببێته هۆکار بۆ دۆزینهوهی ههلیکار بۆ کاسبکارانی وڵاتهکه. ئهوهی ئهمڕۆ کوردسانی له وێرانبوون پاراستووه ئهو جوڵه بازرگانیی و ههلی کارهیه که کهرتی تایبهت بهگهڕیخستووه. به سهدان ههزار خێزان ئهمڕۆ بژێویی ژیانیان وابهستهیه به کۆمپانیاکانی ئاسیاو کۆڕهک و ماس و کار و قهیوان و چهند کۆمپانیایهکی ترهوه. ئهمه جیا لهوهی ههندێک لهم سهرمایهدارو کۆمپانیا نیشتمانیانه لهدهرهوهی کارو هاوبهشی، بوونهته سهرچاوهی بژێوی ههزاران خێزانی ههژار، بۆ کهسانێک که لهنزیکهوه ئاگاداربن دهزانن چهند سهرمایهدارێکمان ههن هاوشێوهی کهریمی عهلهکه بهههزاران خێزان مانگانهیان بۆ بڕاوهتهوهو نانی رۆژانهیان لهسهر ئهو سهرمایهدارانهیه. بهغدا به باشی ئهو راستیانه دهزانێت، بۆیه ههر جارهی دهیهوێ نیشان له یهکێکیان بگرێت. بهداخهوه تائهندازهیهک لهتۆڕه کۆمهڵایهتیهکان و ههندێ میدیای نابهرپرسیش ئاسان دهکهونهژێر کاریگهری ئهو ههڵمهتانهوهو دهبنه بهشێک لهپرۆسهیهک که ئامانج لێی بێ نان و بێ ژیانکردنی خهڵکی کوردستانه. ئهو ههڵمهتهی لهم رۆژانه دژ به کۆمپانیای قهیوان له میدیایهکی عهرهبی و بهسهرچاوهو تهمویلی چهند شهریکه بازرگانێکی سیاسی بهغدا بهڕێوهچوو، ههر بهشێکه لهو ستراتیجه و ههر بهقهیوانیشهوه ناوهستێ و سبهی و دووهی کۆمپانیای تریش دهکرێته ئامانج. گرنگه خهڵکی کوردستان نهبنه کهرهسهیهکی ئاسان و میدیاو میدیاکارهکانمان نهبنه ئامرازێکی ههرزان بهدهستی ئهوانهوه که بهمهبهستی داڕووخانی کوردستان لهپشتهوهی ئهو ههڵمهتانه راوهستاوون.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار