خواســتى زۆریــنه‌ى ئه‌ندامانى کــۆمه‌ڵ ئـــه‌وه‌یه‌ عه‌لى باپـیر به‌رده‌وام بێت وه‌ک ئه‌میر

رێبوار حه‌مه‌د، وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى سیاسیى کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان بۆ ‌هاوڵاتى:

4 ساڵ لەمەوپێش



 

سازدانى: هاوڵاتى

 

وتهبێژى ئهنجومهنى سیاسیى کۆمهڵى ئیسلامى دهڵێت:» خواستى زۆرینهى ئهندامان و کادیرانى کۆمهڵ ئهوهیه که بهڕێز مامۆستا عهلى باپیر بهردهوامبێت وهک ئهمیر، چونکه بهتهواوهتى دهستى ههموو ئۆرگانه جیاوازهکانى کردووهتهوه«.

رێبوار حهمهد، وتهبێژى ئهنجومهنى سیاسیى کۆمهڵ، لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتى، دهشڵێت:» حکومهتێک کهناتوانێت رۆڵى خۆى ببینێت و موچهى فهرمانبهرانى دابینبکات و نهتوانێ گرفتهکانى خهڵک چارهبکات، با ئهو حکومهته دهست لهکاربکێشێتهوهو دهرفهت بدات ههڵبژاردنى پێشوهخت بکرێت و دهنگدهر خۆى بڕیار لهسهر داهاتووى خۆى بدات».

ههروهها ئهوه دووپاتدهکاتهوه« کابینهى نۆیهم حکومهتێکه بهئاراستهیهکى خراپ ههنگاو دهنێت بۆ کپکردنى دهنگه ناڕازییهکان و کهمکردنهوهی دهنگه جیاوازهکان، ئهرکى سهرهکى سهرۆکى حکومهت و کابینهکهیهتى گفتوگۆى راشکاوانه لهگهڵ رۆژنامهنووسان بکهن و نهترسن لهرهخنه«.

هاوکات پێشیوابوو» هێزه حومکڕانهکانى ههرێمى کوردستان مافى ئهوهیان نییه شانازى بهوهوه بکهن دهنگى زۆرینهى هاووڵاتیانیان هێناوه، هێزى حکومڕانى کوردستان کاتێک دهردهکهوێت که پارتى لهسلێمانى زۆرینه بێنێت و شوێنى قهڵهمڕهوى خۆى نییه، حهجمى راستهقینهى پارتى لهپارێزگاى سلێمانیه، حهجمى راستهقینهى یهکێتى نیشتیمانى لهپارێزگاکانى ههولێرو دهۆکه«.

هاوڵاتى: ههرێمى کوردستان لهقهیرانى داراییدایهو کۆرۆناش ههیه، کۆمهڵ وهک پارتێکى ئۆپۆزسیۆن لهکۆیی ئهم دۆخهدایه؟

رێبوار حهمهد: ههرێمى کوردستان ئهوهندهى رهوشه داراییهکهى و خراپى حکومڕانى حکومهت ئهو بارگرانیهى لهسهرشانى هاووڵاتیانهو خهڵکى ماندوو کردووهو خهڵکى بێمتمانه کردووه، ئهوهنده دۆخه جیهانییهکه که کۆرۆنا دروستیکردووه خهڵکى بهدهستیهوه ماندوو نیه، ئهوهى پهیوهسته بهنهخۆشى کۆرۆناوه لهتواناو هێزى کهسماندا نییه شتێکى جیهانییه، بهڵام بهداخهوه حوکمڕانهکانى ههرێم بهخراپى حکومیان و بهو گهندهڵییه قوڵهى ههیهو بارگرانکردنى خهڵک لهڕووى بژێوى ژیانیان و موچهکانیان خهڵکیان تهواو نائومێد کردووهو ئهرکى هاووڵاتیانی قورس کردووه.

ئێمه هێزێکى ئۆپۆزسیۆنین ههموو چاودێرێک بهوردى دهتوانێت رۆڵى کۆمهڵ ببینێت لهپهرلهمانى کوردستان، ههموو ههوڵێکمان داوه حکومهت رۆڵى خۆى ببیینێت و بهئهرکى سهرشانى خۆى ههستێت، داوامانکردووه حکومهتێک کهناتوانێت رۆڵى خۆى ببینێت و موچهى فهرمانبهرانى دابینبکات و نهتوانێ گرفتهکانى خهڵک چارهبکات، با ئهو حکومهته دهست لهکاربکێشێتهوهو دهرفهت بدات که ههڵبژاردنى پێشوهخت بکرێت و دهنگدهر خۆى بڕیار لهسهر داهاتووى خۆى بدات.

هاوڵاتى: پێتان وایه ئهم حکومهتهى ئێستا بهفیعلى ناتوانێت موچه بدات یان بهپێى بهدواداچوونى پهرلهمانتارهکانى خۆتان پاره ههیهو داهات زۆره گهندهڵى تیایهو بهئهنقهست دوادهخرێ؟

رێبوار حهمهد: مهسهلهى ئهو بارودۆخه چهنده دهستکردهو خۆکرده لهلایهن کاربهدهستهکانى ههرێمهوه، ئهوه شتێکى حاشاههڵنهگره، هیچ کهس ناتوانێت نکۆڵى لهو گهندهڵییه قوڵه بکات که لهههرێمى کوردستان ههیه، هیچ کهس ناتوانێت لهناشهفافى سهرچاوهکانى داهات لهکوردستان نکۆڵى بکات، له نادیارى لهداهاتى نهوت و لهو گهندهڵییهى لهخاڵه سنورییهکان ههیهو دزینى سامانى گشتى نکۆڵى بکات، لهبهرئهوه لهههرێم ئاشکرایه بهشێکى گهورهى سهرچاوهکانى دارایی نادیارن و خۆیان دهزانن چۆن دهیبهن و لهنێوان حزبه حوکمڕانهکانى ههرێم دابهشى دهکهن و ئهوان سهرچاوهى ئهو نههامهتیهن.

هاوڵاتى: ئهگهر رێگرى لهگهندهڵى بکرێ دهتوانرێت موچهى تهواو دابهش بکرێت؟

رێبوار حهمهد: ئهگهر ئهو گهندهڵیه قوڵهى کهههیه نهمێنێت و چاکسازى بکرێت و داهاتى خاڵه سنورییهکان بگهڕێتهوه بۆ حکومهتى ههرێم و داهاتى ناوخۆو نهوت ههمووى وهک خۆى بچێتهوه دهستى حکومهت، حزب لهجیاتى حکومهت داهات نهبات و سامانى گشتى بهههدهر نهدات و لهپێناو بهرژهوهندییه حزبییهکانى خۆیان بهکارى نههێنن، کاتێک هاووڵاتى بینى ئهمه ههیه، ئهو کاته هاووڵاتیان متمانه دهکهن ئهو بهشهى کهههیه پێى ئیداره دهکات و گوزهران دهڕوات.

بهڵام بێئومێده کهدهبینێت حوکمڕانهکانى گهندهڵن و سامانى گشتى دهبهن و دۆخى حزب خراپ نیهو دهبینێت حزبه حوکمرانهکان و بهرپرسهکانیان هیچ کێشهیهکی داراییان نییه، ئهوه هاووڵاتیه کێشهى ههیه.

نهک ئێستا لهخولهکانی پێشووش راپۆرتى هاوبهش ههبووه لهلایهن حزبه ئۆپۆزسیۆنهکانى ئهوکات خۆمان پرۆژهمان ههبووه لهو رووهوه، دهیهها چاودێرى سیاسى و رۆژنامهنووس ههیه چهندین جار پهرلهمانتارانى ئێمه بهداتا لهو رووهوه قسهیان کردووهو دهتوانین بیسهلمێنین کهگهندهڵى نهمێنێت و داهاتى ناوخۆ رێکبخرێت و ئهو ههمووه بهههدهردانى سامانى گشتییه نهمێنێت و کۆى داهاتهکان رێبکرێتهوه، بهدڵنیاییهوه بارودۆخى هاووڵاتیان زۆر لهوه باشتر دهبێت کهئێستا ههیه.

هاوڵاتى: کابینهى پێشوو بۆ ماوهیهک موچهى بهپاشهکهوتهوه دابهشکرد، بهڵام کابینهى ئێستا موچه بهلێبڕینى لهسهدا 18 و 21وه موچه بهدوو مانگ دهدات لهلاى کۆمهڵ کامیان باشترن؟

رێبوار حهمهد: باوهڕمان وایه واقیعى حوکمڕانى ههرێمى کوردستان لهدواى راپهڕینهوه ههتا ئهمڕۆ درێژکراوهى یهک جۆر عهقڵیهته لهحوکمڕانى، که عهقڵیهتێکى حزبییه، قۆخکار لهپێناو بهرژهوهندى کهسى و حزبى و سوودمهندکردنى حزب و تاکهکانى لهسهر بهرژهوهندیى سامانى گشتى و مافى هاووڵاتیان و فهرمانبهرانى ههرێمى کوردستان دروستکردنى گهندهڵییهکى سیستهماتیک و رێکخراو بهئامانج لهپێناوى بێئومێدکردنى هاووڵاتیان که رێژهیهکى زۆرى هاووڵاتیان بهگهندهڵى لهڕێگهى حزبهوه سوودمهندبوون لهسامانى گشتى، ئهو عهقڵیهتهیه کهحوکمڕانى پێکراوه لهچهندساڵى رابردوو بێ رۆڵکردنى دامهزراوهکان و پهرلهمان و رۆڵى کادیران زیاتر بهحزب و دامهزراوه حزبییهکان، ئهو عهقڵیهتهیه درێژکراوهتهوه کابینه لهدواى کابینه دۆخهکه خراپتر دهبێت، چونکه دهرئهنجامهکان باشتر دهردهکهون، ئهم کابینهیه یهکێکه لهو کابینانهى دهرههق بهمافى هاووڵاتیان و فهرمانبهران یهکێکه لهکابینه خراپهکان و نهیتوانیوه مافى موچهخۆرانى دابین بکات.

هاوڵاتى: پێتانوایه کابینهى نۆیهمى حکومهتى ههرێم حکومهتێکى پۆپۆلیستییه؟

رێبوار حهمهد: لهو رووهوه دهبێت ئاماژه بهچهند شتێک بکهین، وهکو کۆمهڵى ئیسلامى لێرهوه ئیدانهى ههموو جۆره راوهدوونانێک، گرتنێک، فشارخستنه سهر دهنگه ئازاو دلێرهکان دهکهین، ئهوانهى که لهپاڵ ئێمه وهک هێزهکانى ئۆپۆزسیۆن ئهو ئهرکه تهواوکاریه بهیهکهوه تهواودهکهین، بریتیه لهبهرگریکردن لهمافهکانى خهڵک و فهرمانبهران و ئازادى رادهربڕین و رهخنهگرتن و ههنگاونان بهرهو بهدامهزراوهییکردنى دامودهزگاکانى ههرێم لهپیناو بهرژهوهندى گشتیى و ئهو دۆخهى لهکوردستان دروستبووه درێژهى پێنهدرێت.

بهداخهوه حکومهتى ههرێمى کوردستان و بهدیاریکراوى لهم کابینهیهدا، لهو رووهوه نیشانهى پرسیارى لهسهر دروستبووه، دهنگه دلێرو ئازاکان فشاریان دهخاتهسهرو رۆژنامهنووسان زیندانیان دهکات و یاساى رۆنامهنووسانمان ههیهو پێویسته پهرلهمانى کوردستان رۆڵى خۆى ببیینێت و رێکخراوه مهدهنییهکان و مافى مرۆڤ و ههموو هێزه سیاسییهکان بهرگرىکارى مافى رۆژنامهنووسان بن و بهرگریکارى دهنگى دلێرو ئازابن، بهداخهوه حکومهتى ههرێم بهبانگهشهى خۆیان یهکێک لهو شتانهى شانازییان پێوهدهکرد ئازادى رادهربڕین و ئازادى رهخنهگرتن ههیه، بهڵام دهرکهوت ئهمه نییه.

پێموایه ئهم حکومهته لهوێوه نیشانهى پرسیارى لهسهر دروستبوو که نهک بۆ رۆژنامهنووسێک مافى رهخنهگرتن و رادهربڕینێکى به پهرلهمانتارێک نهداوه، ئێمه وهکو کۆمهڵى ئیسلامى قوربانى ئهوهین و پهرلهمانتارێکى ئێمه پارێزبهندى لهسهر ههڵگیراو ههموو تاوانى ئهو پهرلهمانتاره ئهوهبوو رهخنهى لهسهرۆکى حکومهت و کابینهکهى گرتووه، بهداخهوه ئهوه پێشینهیهکى خراپه، بهڵێ بهدڵنیاییهوه تهئیدى تۆ دهکهم ئهم حکومهته لهو رهووهوه زیاتر لهنیشانهى پرسیارێکى لهسهر دروستبووه.

هاوڵاتى: یانى دهتهوێ بڵێى حکومهتێکى پۆپۆلیستیه؟

رێبوار حهمهد: کابینهى نۆیهم حکومهتێکه بهئاراستهیهکى خراپ ههنگاو دهنێت بۆ کپکردنى دهنگه ناڕازییهکان و دهنگه دلێرهکان و کهمکردنهوهی دهنگه جیاوازهکان، پێموایه ئهرکى سهرهکى سهرۆکى حکومهت و کابینهکهیهتى گفتوگۆى راشکاوانه لهگهڵ رۆژنامهنووسان بکهن و نهترسن لهرهخنه، نهک کهناڵ و رۆژنامهنووسهکانى خۆیان، ئهوانهى رهخنهیان لێدهگرن، کاربهدهستى ئازا ئهوهیه لهبهرانبهر رهخنهکانى بوهستێتهوه و دابنیشێت و وهڵامیان بداتهوه.

هاوڵاتى: لهماوهى رابردوو سهرۆکى حکومهت لهپهرلهمان لهبهرانبهر قسهیهکى سهرۆکى فراکسیۆنى کۆمهڵ وتى ئێمه خهڵک دهنگى پێداوین و دهنگیان بهئێوه نهداوه، فهرموون لهههڵبژاردنى داهاتوو با خهڵک دهنگتان بداتێ، ئهم قسهیه حساب نهکردنه بۆ ئۆپۆزسیۆن یان بێ منهتییه؟

رێبوار حهمهد: جارێ، یهکهم ههموو کهسێکى وشیار دهزانێت لهکوردستان چ جۆره ههڵبژاردنێک کراوه، ههموو کهس دهزانێت رێژهى دهنگه تهزویرو راستهکان چهنده، هاووڵاتى وشیار دهزانێت چۆن دهنگهکانى ساختهکارى پێکراوهو چۆن کڕدراوهو ئیرادهى زهوتکراوه، چۆن لهڕێگاى هێزهکانى ناوخۆ ساختهکارى گهوره کراوه، لهڕێگاى حزب و دهزگاکانى لهشکرێک دهنگدهر دوو دهنگ و سێ دهنگیان داوه، هیچ کهس ناتوانێت نکۆڵى لهو ساختهکارییانه بکات، لهسهر ئاستى ههرێمى کوردستان لهههڵبژاردنه یهک لهدواى یهکهکان لهسهر ئاستى عێراقیش لهدوایین ههڵبژاردندا ساختهکارییهکهى بهجۆرێک بووه، لهسهر ئاستى نهتهوهیهکگرتووهکان ئیقرارى ئهوهکرا ساختهکارییهکى یهکجار گهوره کراوه، بوو بهبابهتى کۆبوونهوهکانى ئهنجومهنى ئاسایشى نێودهوڵهتى، لهبهرئهوه ههموو هاووڵاتییهکى وشیار واقیعى ههڵبژاردن دهزانێت.

هێزه حومکڕانهکانى ههرێمى کوردستان ئهگهر مافیان ههبێت شانازى بهههرشتێکهوه بکهن، مافى ئهوهیان نییه شانازى بهوهوە بکهن دهنگى زۆرینهى هاووڵاتیانیان هێناوه، ههمیشه وتوومانە حهجمى راستهقینهى ههردوو هێزى حوکمڕانى کوردستان کاتێک دهردهکهوێت که پارتى لهسلێمانى زۆرینه بێنێت شوێنى قهڵهمڕهوى خۆى نییه، حهجمى راستهقینهى پارتى لهپارێزگاى سلێمانیه، حهجمى راستهقینهى یهکێتى نیشتیمانى لهپارێزگاکانى ههولێرو دهۆکه، ئهمه واقیعێکى حاشاههڵنهگره، دهمێکه وتوومانه ئهم حزبانه بهشێوهیهکى رێکخراو ههوڵدهدهن هاووڵاتى بێئومێد بکهن لهدهنگدان و پهرلهمان و بێئومێدى بکهن لهوهى ئهم دامهزراوانه بتوانن گۆڕانکارى بکهن.

سهرۆکى حکومهت و کابینهکهى لهبهرانبهر نهک چهند فراکسیۆنێکى ئۆپۆزسیۆن و چهند کورسیهکى پهرلهمانى، ئهگهر تهنها یهک کورسى پهرلهمانى ئۆپۆزسیۆن ههبێ که رهخنه دهگرێت، دهبێت وهڵامى مهنتیقى بدهنهوه، وهڵامى مهنتیقیش ئهوهیه مادام تۆ زۆرینهى خۆ مافى گهندهڵیت نیه، مافى ئیحتیکارى دامودهزگاکانى دهوڵهتت نییه، مادهم زۆرینهى مافى ئهوهت نیه موچهى فهرمانبهرانى ههرێم بهویستى خۆت لهسهدا (21) ببڕیت، دهبێ حکومهتى زۆرینه بێت و فراکسیۆنى ئێمهو ئهوانهى تریش رهخنهیان لهکابینهو حکومهتهکهش، رهخنهیه لهگهندهڵى و مافى فهرمانبهران و رهخنهیه له بێ موچهیی، خۆ رهخنهیهک نیه لهپێناو بهرژهوهندیى حزبی.

هاوڵاتى: عهلى باپیر، ئهمیرى کۆمهڵ سهردانى بهغدای کرد بۆ گفتوگۆکردن بوو لهسهر پهیوهندى ههرێم و عێراق یا گفتوگۆکردن لهسهر پێکهێنانى هاوپهیمانێتى بۆ ههڵبژاردنهکانى داهاتووى عێراق؟

رێبوار حهمهد: ئهم سهردانهى بهڕێز ئهمیرى کۆمهڵ درێژکراوهى ههمان ئهو زنجیره سهردانانه بوو که لهماوهکانى رابردوودا وهفدى کۆمهڵ چووهته بهغدا، ئێمه هێزێکین لهبهغداو فراکسیۆنێکمان ههیهو کۆمهڵێک پهیوهندى سیاسییمان ههیه لهگهڵ هێزه عێراقییهکان، بهشێکى بۆ تۆکمهکردنى پهیوهندییه سیاسیهکانمان بووه، بهشێکى دیدار بووه لهگهڵ ههریهکه لهسهرۆککۆمارى عێراق و سهرۆکى ئهنجومهنى وهزیرانى عێراق بووه، باس لهژیان و گوزهرانى هاووڵاتیانى ههرێمى کوردستان کراوه بهرئهنجامى ئهو دۆخه خراپهى لهههرێمى کوردستان ههیهو بهرئهنجامى ئهو قهیرانه داراییهو ئهو ناشهفافیهتهى که لهپهیوهندییهکانى نێوان ههرێمى کوردستان و بهغدا ههیه، بهر ئهنجامى ئهوهى رێککهوتنێک نیه لهبهرژهوهندى خهڵکى ههرێمى کوردستان، ئهمیرى کۆمهڵى ئیسلامى ئهوهى بهسهرۆک وهزیران و سهرۆک کۆمارى عێراق راگهیاندووه، بهر ئهنجامى ههموو ئهمانه هاووڵاتیان و موچهخۆرانى ههرێم زهرهرمهندهو باجى ئهوهدهدات لهبهغداوه شایسته داراییهکانى نایهت، ویستى کۆمهڵى ئیسلامى ئهوهیه رێککهوتنێکى شهفاف ههبێت لهسودى موچهخۆران و هاووڵاتیان بێت، موچهخۆر نهبێته ململانێى ئهو واقیعه سیاسییهى ههرێم و بهغدا.

وهڵامى کازمیش بهشێکى پهیوهست بووه بهوهى ئهوانیش ئاگادارن لهکوردستان چى دهگوزهرێت، پێشتریش سهردانى ئێرهى کردووهو تێڕوانینى خۆى سهبارهت بهههرێم خستووهتهڕوو، باسى ئهوهی کردووه لهبهرهئهنجامى واقیعێکى خراپى حوکمڕانى گرتووهته دهست لهعێراق و نیهت باشى خۆى نیشانداوه ئهو کێشانه چارهسهربکات که لهگهڵ ههرێمى کوردستان ههیه.

پهیوهست بهوهڵامى پرسیارهکهى تۆش، تائێستا هیچ قسهیهک لهو بارهیهوه نهکراوهو کۆمهڵى ئیسلامى بهدواى هیچ هاوپهیمانیهتیهکدا نهگهڕاوه، بارودۆخى حوکمڕانى لهکوردستان و بهغداش بهجۆرێکه لهتواناى هێزێک بهدهره بتوانێت گۆڕانکارى بکات، پێمان وایه هاوپهیمانیکردن رێگاى تهندروسته بۆ گۆڕانکارى، کۆمهڵى ئیسلامى جارێ سهیردهکات و چاوهڕوانه، تائێستاش لهناوخۆشمان گفتوگۆمان نهکردووه بڕیاریشمان نییهو لهسهفهرى بهغداش هیچ لهو رووهوه قسه نهکراوه. بهڵام گفتوگۆى لهسهر دهکهین و هاوپهیمانیش رێگایهکى کراوهیه بۆ ئێمه، وهکو کۆمهڵى ئیسلامى ئهولهویهت لهگهڵ هێزه کوردستانیهکانهو ئهو هێزانهى که تێڕوانینى هاوبهشمان ههیهو بۆ چاکسازیى.

هاوڵاتى: کۆنگرهى کۆمهڵى ئیسلامى دواکهوتووه، کۆرۆنا بووەته هۆى دواخستنى؟

رێبوار حهمهد: خۆت دهزانیت ماوهیهکى زۆر ههموو جۆره کۆبوونهوهیهکى گشتى و چالاکییهک راگیرا، ئێمه بڕیارماندا تاتێپهڕاندنى ئهو پهتایهو کهمکردنهوهى مهترسییهکانى کۆنگره دوابخهین و ماوەیهکى باشیش دوامانخست، لهدوایین کۆبوونهوهى سهرکردایهتى بڕیارماندا کۆنفرانسهکان تهواوبکهین، لهچهند ههفتهى رابردووش کۆنفرانسهکانى رانیهو ههڵهبجهو بادینانیشمان تهواوکرد، ئامادهکارییهکانمان تهواو بووهو سهرکردایهتى کۆدهبێتهوهو کات و شوێنى کۆنگرهش دیاری دهکات، هیچ هۆکارێک نیه بۆ ئهوهى لهوه زیاتر دوایبخهین، بهتایبهت ئاماژهکانى ئهو پهتایه پێمان دهڵێت بهمزووانه کۆتایی نایهت، دهبێت بهخۆپارێزییهوه کارهکانمان بهردهوام بێ.

هاوڵاتى: هۆکار چیه سهرکردهتان لهبادینان کهمه خۆتان ناتانهوێت، یان خهڵکى ئهوێ کۆمهڵى ئیسلامى ناوێ؟

رێبوار حهمهد: لاى کۆمهڵى ئیسلامى ناوچهى بادینان گرنگى خۆى ههیه، کۆنفرانسى تایبهتمان لهسهر چۆنیهتى پهرهپێدانى کاروبارى کۆمهڵ لهبادینان کردووه، بڕیارمانه جیدیتر قسه لهسهر بادینان بکهین، ئێمه پێمان خۆشدهبوو لهئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق و لهپهرلهمانى کوردستانیش نوێنهرى بادینان ههبێت و کارى جیدیشمان بۆ کرد.

هاوڵاتى: لهعێراق و لهکوردستانیش کاتێک حزبێک کۆنگره دهکات زۆربهى کات ههر ئهو کهسه ههڵدهبژێرێتهوه کهپێشتر سهرۆک و سهرکردایهتى کردووه، ئایا حزبهکان ناتوانن سهرکرده دروستبکهن، ئێوه وهک کۆمهڵ چیتان کردووه بۆ ئهمه؟

رێبوار حهمهد: لهکۆنگرهکانى رابردووشدا بهردهوام بهڕێز ئهمیرى کۆمهڵى ئیسلامى باسى ئهوهی کردووهو خستوویهتیهته بهردهم سهرکردایهتى دهرفهت بکاتهوهو کهسێکى دیکه بێته پێشهوه، بهتایبهتى مامۆستا عهلى باپیر کۆمهڵێک ئیلتیزاماتى دیکهى ههیه وهک تهفسیرو نووسین و کۆمهڵێک بوارى دیکهى وهک دهعوهو بانگهواز حهزى ههیه گرنگى بهئیهتیماماتهکانى دیکهى بدات، بهڵام ئێمه لهناوخۆى کۆمهڵى ئیسلامى ههلومهرجى کۆمهڵ و خواستى زۆرینهى ئهندامان و کادیرانى کۆمهڵ ئهوهیه که بهڕێز مامۆستا عهلى باپیر بهردهوام بێت وهک ئهمیر.

تایبهتمهندییهکى ئێمه جیاواز لههێزهکانى دیکه ئهوهیه، لاى ئێمه کهسى یهکهم بهڕێز ئهمیرى کۆمهڵ تهواو دهستى ئۆرگانهکانى کردووهتهوه، ئهمه نهک بهوتهى خۆمان، غهیرى خۆشمان بهباشى ههست بهوهدهکات مامۆستا عهلى باپیر تهواو دهستى ئهنجومهنى سیاسى و سهرکردایهتى و ئهنجومهنى بانگهوازى کردووهتهوه، بهپێچهوانهوه لهکوێ پێویستمان بووبێ ئهمیر لهگهڵمان بووه، مامۆستاش تائێستاش هیچ لهو رووهوه هیچ قسهیهکى نهکردووهو لهکۆنگرهکانى دیکهش مامۆستا بهدواى ئهوه نهبووهو خولهکانى دیکهش خواستى ئهوه بووه کهسانى دیکه بێنه پێشهوهو کارهکان بکهن، ئهو قسهیهکى ههبووه دهڵێت:» نه بۆى رادهکهم نه لێى رادهکهم»، ئهمه قاعیدهیهک بووه پهیڕهوى کردووه.

هاوڵاتى: پێشنیارێک ههیه که ئهمیرى کۆمهڵ جێگرى ههبێت لهم کۆنگرهیهوه؟

رێبوار حهمهد: کۆنگره بڕیاردهدات لهو بارهیهوه، تائێستا پێشنیارى جێگر نیهو لهڕهشنوسى لائیحه ههیه بۆ پهیڕهوى ناوخۆ ئامادهیه، لهو رهشنووسهى کۆمهڵى ئیسلامى جێگرى تێدانییه، بهڵام ههموو شتێک قابیلى ئهوهیه پێشنیار بکرێت بۆ کۆنگرهو قابیلى ئهوهیه رهفزبکرێ یان قبوڵ بکرێ.

هاوڵاتى: پاشگرى ئیسلامى لێدهکرێتهوه لهم کۆنگرهیه، چونکه عەلی باپیر خۆشى لهگهڵ ئهوهیه؟

رێبوار حهمهد: مامۆستا پێشنیارى کردووهو سهرکردایهتیش قسهى لهسهر کردووهو بۆچوونى خۆى خستووهتهڕوو، بهڵام ماوهتهوه بۆ ناو کۆنگره، ههمیشه مامۆستا عهلى باپیر ئهو پێشنارانهى خستوویهتیه روو دوابڕیارى هێشتوهتهوه بۆ راى زۆرینه که چ بڕیارێکى لهسهر دهدهن.

هاوڵاتى: ئهردۆغان دهستى خستووەته ناو چهندین وڵاتهوه وهک هێزێکى ئیسلامى رهفتار دهکات، قسهتان چیه لهسهر ئهو لهشکرکێشیانهى دهیکاتهسهر کوردستان؟

رێبورا حهمهد: ههمیشه بهڕوونى وتوومانه ههموو پێشێلکردنێکى سیادى عێراق و ههرێمى کوردستانمان رهتکردووهتهوه، ههموو تهداخولێکى ههرێمى ههریهکه لهوڵاتانى ناوچهکهو دهوروبهرى بیکهن لاى ئێمه رهفزه، سیادهى ههرێمى کوردستان یهکهم لهڕووى دهستوورییهوه ئهرکى حکومهتى عێراقه خاکى ههرێم بپارێزێت، پاشان ئهرکى حکومهتى ههرێمه سیادهى بپارێزێت و رێگهنهدات تهداخولات و لهشکرکێشى بکرێت بهههر بیانویهکهوه داگیربکرێ، پارتى کرێکارانیش تایبهتمهندى کوردستان بپارێزن و ههلومهرجێک نهڕهخسێنن بیانوو بدهنه دهست نهیارهکان.

هاوڵاتى: بهس وهڵامم وهرنهگرت سهبارهت بهوهى ئهردۆغان بهناوى پارتێکى ئیسلامییهوه ئهو کارانه دهکات؟

رێبوار حهمهد: ئهمانه وڵاتن، بهپێى سیستمێک حکوم دهکهن کهدرێژکراوهى (100) ساڵ زیاتره، ئهم وڵاته لهڕابردوو مێژووهکهى دیاره چى کردووه، ئهمه پهیوهندى بهپارتێکى ئیسلامى و نائیسلامییهوه نییه، پهیوهندى بهو ستهمه مێژووییهوه ههیه که لهکورد کراوه لهههر چوار پارچهکهى کوردستان.

ئهمیرى کۆمهڵى ئیسلامى بهڕاشکاوى لهههموو کۆبوونهوهو دیدارهکانى وتوویهتى ئێمه دژى ههموو جۆره لهشکرکێشیهکین و وتوویهتى ئهگهر بتانهوێت کێشهکان چارهسهربکهن دهبێت لهوڵاتانى خۆتانهوه دهستپێبکهن، وهڵامى ئهوانیش نایانهوێت و ئیرادهیان نییهو ئهو ویستهیان نیه کێشهى کورد چارهسهر بکهن.

هاوڵاتى: لهئێستادا ههست بهئاڵۆزییهک دهکرێ لهپهیوهندى نێوان کۆمهڵ و پارتیدا، بهتایبهتى دواى کێشهکهى سۆران عومهر، بهڵام بهپێچهوانهوه لهگهڵ یهکێتى باشه ئهمه تهکنیکه یان تاکتیکه؟

رێبوار حهمهد: ئێمه هێزێکى ئۆپۆزسیۆنین و ههڵوێستمان روونه لهسهر دۆخى حوکمڕانى، ئهو سیستمهى پهیڕهوى دهکات، ئهو گهندهڵییه قووڵهى کهههیه، ههڵوێستهکانمان لهسهر ئهمانه روونه، ئهم خولهو خولى پێشووتریش بهیهک ئاراستهو یهک ئاست ههڵوێستى خۆمانمان وتووه.

ئهم ههڵوێستانهى ئێمه ئهگهر کاریگهرى لهسهر پهیوهندییهکانى ئێمه لهگهڵ لایهنێکى سیاسى دروستدهکات، ئهوه ئێمه نین هێزێکى سیاسین و ههڵوێستهکانمان روونه، لهگهڵ ئهوهنین ئهم ههڵوێستانهمان، پهیوهندیهکانمان ئاڵۆز بکات، ئهوه دهگهڕێتهوه سهر ئهو هێزانهى بهرانبهرمانن، پارتى دیموکراتى کوردستانه، یهکێتى نیشتیمانیه، هێزێک ههیه ههڵوێستهکانت تهقهبول دهکات و ئاسایی وهریدهگرێت، هێزێکى واش ههیه ساردوسڕى دروستدهکات و لهههندێ  قۆناغیش گهرموگوڕیى دهکات، ئێمه لهگهڵ ههموو هێزهکان وهکو یهک مامهڵه دهکهین.

هاوڵاتى: بزووتنهوهى گۆڕانیش لهحکومهتى ههرێم بهشداره ئایا رهخنهکانتان ئاراستهى ئهوانیشه؟

رێبوار حهمهد: ئێمه که رهخنهمان لهم کابینهیه گرتووه، بهبێ ناوهێنان رهخنهمان گرتووه دۆخى حوکمڕانى ههرێمى کوردستان ههردوو پارتى دهسهڵاتدار که پارتى و یهکێتییه، بهرپرسى یهکهمن و واقیعى ههرێمى کوردستان ههموو کهسێکى ئاسایی دهزانێت، بزووتنهوهى گۆڕانیش بهو ئهندازهیهى کهبهشدارن بهرپرسیاریهتیان دهکهوێته سهرشان، ئێمه لهکابینهى پێشوو کهبهشداربووین لهحکومهت، کهزانیمان ناتوانین ئهرکى سهرشانمان جێبهجێ بکهین، کشاینهوه.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار