کورد و ئه‌مریکا، یه‌ک بۆچوون و دوو به‌سه‌رهات!
4 ساڵ لەمەوپێش
کارۆخ خۆشناو*
له قۆناغى ئێستادا زه‌مینه‌یه‌کى له‌بار و گونجاو هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى کورد ببێته به‌شێک له هاوکێشه‌ى ستراتیژى ئه‌مریکا له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، چونکه په‌یوه‌ندیه‌کانى ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ (ئێران-تورکیا-سوریا-عێڕاق) له بارودۆخێکى ناسه‌قامگیر و ناله‌بار و شلۆق دان، واته په‌یوه‌ندیه‌کانیان پڕن له هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز و هه‌وراز و نشێو، به‌م هۆیه‌وه پێموایه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا زه‌مینه‌یه‌کى له‌بار هاتۆته پێش بۆ کوردى هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان تاکو بره‌و به په‌یوه‌ندیه دیبلۆماسیه‌کانیان بده‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا، ئه‌مه‌ش له ڕێگاى نوسینگه‌کانیان ده‌کرێت له واشنتن، به‌ڵام پێویستى به میکانیزم و پڕۆسه‌ى (لۆبیکرن) هه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانى پشتگیرى ئه‌مریکا له‌پێناو به‌ده‌ستوربوونى مافه‌کانى گه‌لى کورد له هه‌ر سێ پارچه‌که‌ى تر‌ى کوردستان (ڕۆژئاوا، باکور، ڕۆژهه‌ڵات) هاوشێوه‌ى باشورى کوردستان.
ئه‌گه‌ر سه‌یرى وێنه گه‌وره‌که‌ى سیسته‌مى نوێى جیهانى بکه‌ین (که خۆى له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان UN و دامه‌زراوه‌کانى تر‌ى سیسته‌مى نێوده‌وڵه‌تى ده‌بینێته‌وه، که دواى جه‌نگى جیهانى دووه‌م بۆ به‌رژه‌وه‌ندى زلهێزه‌کان دروستکراون) ده‌بینین گۆڕه‌پانى نێوده‌وڵه‌تى هاوشێوه‌ى یاریگایه‌ک دێته به‌رچاو که ته‌نها ئه‌و یاریزانانه‌ى خاوه‌ن ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ و کیانى یاسایى و ده‌ستورین، ڕێگایان پێ ده‌درێت که‌وا له‌م یاریگایه‌دا یارى بکه‌ن.
بۆیه له‌م قۆناغه‌دا گرنگه (وه‌ک هه‌نگاوى یه‌که‌م) کوردانى هه‌ر سێ پارچه‌که‌ى تر (ڕۆژئاوا، باکور، ڕۆژهه‌ڵات) هه‌وڵبده‌ن (هاوشێوه‌ى باشور) قه‌واره‌یه‌کى فیدڕاڵى و ده‌ستورى و یاسایى له چوارچێوه‌ى وڵاته داگیرکه‌ره‌کاندا (تورکیا و ئێران و سوریا) به‌ده‌ست بهێنن، تاکو بتوانن له سیسته‌مى نێوده‌وڵه‌تیدا به شێوه‌یه‌کى ده‌ستورى و یاسایى شوێن پێى خۆیان بکه‌نه‌وه، هه‌ر ئه‌م فاکته‌ره ده‌ستوریه‌ش وایکردووه که باشورى کوردستان چه‌ند قۆناغێکى یاسایى و ده‌ستورى له پێشه‌وه‌ى پارچه‌کانى تر‌ى کوردستاندا بێت، بۆیه ئه‌مریکاش به‌هۆى ئه‌م پێگه ده‌ستوریه‌ى باشورى کوردستان (وه‌ک هه‌رێمێکى فیدڕاڵ) مه‌مه‌ڵه‌یه‌کى تایبه‌تى له‌گه‌ڵ ده‌کات و گه‌وره‌ترین کۆنسوڵخانه له هه‌رێم ده‌کاته‌وه و سیسته‌مى پاتریۆت له هه‌ولێر جێگیر ده‌کات.
یه‌ک بۆچوون:
واته ده‌کرێت له قۆناغى یه‌که‌مدا کوردستانى گه‌وره ببێته خاوه‌نى چوار هه‌رێمى فیدڕاڵ، ئیجا له‌کاتى داڕشتنه‌وه‌ى نه‌خشه‌ى ئه‌م ناوچه‌یه‌دا، کورد ده‌توانێت ده‌رفه‌تێکى گونجاو بقۆزێته‌وه بۆ بونیاتنانى ده‌وڵه‌تێکى کۆنفیدڕاڵ و سه‌ربه‌خۆ له نێوان هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستاندا.
دوو به‌رسه‌هات:
1- شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و کاته‌ى ته‌ڵه‌به‌ى ماسته‌ر بووم له زانکۆى (میرى وود) له شارى سکڕانتنى ولایه‌تى پێنسلڤینیا، له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک هاوڕێم (یانه‌ى قوتابیان و خوێندکارانى کورد)مان دامه‌زراند، هاوڕێیانم ئه‌رکى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌و رێکخراوه‌یان به من سپارد و منیش چومه لاى سه‌رۆکى زانکۆ، پێمگوت ئێمه‌ى کورد کاره‌ساتى زۆرمان به‌سه‌ردا هاتووه و ده‌مانه‌وێت هاوکارمان بن و ڕێگامان بده‌ن بۆ ڕێکخستنى مه‌راسیمى یادکردنه‌وه‌ى کاره‌ساته‌کان بۆ ئاشناکردنى کۆمه‌ڵگاى ئه‌مه‌ریکى به به‌شێک له‌و نه‌هامه‌تیانه‌ى که به‌سه‌ر کوردا هاتوون، ئه‌ویش گوتى ئه‌و کاره‌ساتانه چین که به‌سه‌رتاندا هاتووه؟ منیش له کاره‌ساتى کیمیا بارانى هه‌ڵه‌بجه‌وه (۳/۱٦) ده‌ستم پێ‌کرد و تا کیمیابارانى بالیسان و شێخوه‌سان و وه‌رێ و دواتر ئه‌نفالى گه‌رمیان و بارزان و بادینان و.....هتد که بووه هۆى ڕووخانى ژێرخان و سه‌رخانى کوردستان.
له کاتى قسه‌کردنمدا دیقه‌تى سه‌رۆکى زانکۆمدا (که پڕۆفیسۆرێکى ئافره‌ت بوو و ناوى دکتۆره ئــان مــۆنلى بوو) وه‌کو ئه‌وه‌ى که بوڕکانێک له ناخیدا دروست بوبێت به شێوه‌یه‌کى نه‌رم فرمێسک له چاوه‌کانى ده‌هاتنه خوارێ و پر به دڵ بۆ مه‌رگه‌ساتى کورد ده‌گریا، له کۆتاییدا گوتى ئێستا چۆنن؟ منیش گوتم تا ڕاده‌یه‌ک باشین به‌ڵام هێشتا خه‌ونى به‌ده‌وڵه‌ت بوونمان نه‌هاتۆته‌دی، له کۆتاییدا سه‌رۆکى زانکۆ گوتی:
ئه‌گه‌ر دواى ئه‌و هه‌موو مه‌رگه‌سات و ماڵوێرانیه هێشتا ده‌وڵه‌ت نه‌بن که‌واته:
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دادپه‌روه‌ر نین!
"UN isn't fair"
2- سه‌ره‌تاى مانگى سێپته‌مبه‌رى ساڵى (2017) هاوڕێیه‌کى ئه‌مریکیم پرسیارى لێ کردم و گووتی:
من تێناگه‌م بۆچى ئێوه‌ى کورد به چه‌ند ساڵێک ده‌بنه (ئه‌مریکى و که‌نه‌دى و ئه‌وروپى و ئوسترالی) به‌ڵام هه‌رگیز نابنه (عێڕاقى و ئێرانى و تورکى و سوری) هۆکار چیه؟
منیش له‌وه‌ڵامدا به دوور و درێژى باسم له مێژووى زوڵمى ئه‌م (وڵاته داگیرکه‌رانه) کرد، هه‌ر له شه‌ڕى چاڵدێرانه‌وه بگره له ساڵى (1514) تاکو هاتنى داعش له ساڵى (2014) ئینجا پێم گوت:
به‌لایه‌نى که‌م ماوه‌ى (500) ساڵه گه‌لى کورد له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى تورک و عه‌ڕه‌ب و فارسه‌وه ده‌چه‌وسێندرێته‌وه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش کورد به ویستى خۆى ناسنامه‌ى ئه‌م چوار وڵاته داگیرکه‌ره‌ى هه‌ڵنه‌بژاردووه، به‌ڵکو به‌سه‌ریدا فه‌رزکراوه.
تۆ وه‌ره خۆت بخه‌ره شوێنى کورد:
(Put yourself on Kurds shoes)
ئینجا ده‌زانى بۆچى کورد ده‌بێته ئه‌مریکى و که‌نه‌دى و ئه‌وروپى و ئوسترالى به‌ڵام نابێته عێڕاقى و ئێرانى و تورکى و سوری!
ئه‌ویش گوتى له‌م پرسیاره تێگه‌یشتم، به‌ڵام ئایا کورد په‌ند و عیبڕه‌تى له‌م مێژووه وه‌رگرتووه؟ ئایا ئه‌م هه‌موو زوڵمه‌ى داگیرکه‌رانى کوردستان، کوردى یه‌ک خستووه یان په‌کخستووه؟
به‌م دوو پرسیاره‌ى به‌ڕاستى بێتاقه‌ت بووم، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ى و‌ڵامى بده‌مه‌وه، له‌م کات و ساته‌دا ته‌له‌فۆنێکى بۆهات و داواى لێبوردنى کرد و گوتى ده‌بێت بڕۆم، منیش خۆشحاڵ بووم که ڕۆیشت!
سه‌رۆکى ئینستیتیوتى توێژینه‌وه‌ى (ئه‌مریکی-کوردی)