سه‌عدى پیره: پشتیوانى له په‌یامه‌که‌ى موراد قه‌ره‌یلان ده‌که‌ین
"تورکیا له‌چه‌ند شوێنێکى باشورى کوردستان حوکم ده‌کات"
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتی، ڕایگه‌یاند:" له ئێستادا تورکیا له چه‌ند شوێنێکى باشورى کوردستان حکوم ده‌کات و ته‌نانه‌ت له‌و ناوچانه هیڵه‌کانى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى تورکیا کار ده‌کات".
سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان له‌میانى به‌شداریکردنى له به‌رنامه‌یه‌کى ( ئاریه‌ن تیڤى ) رایگه‌یاند:"موراد قه‌ره‌یلان، پیاوێکى تێکۆشه‌ر و خاوه‌ن ئه‌زموونه و خاوه‌ن ئه‌زموونى شه‌ر و ئاشتیشه و ده‌زانێت که شه‌ر چه‌ند ماڵ‌وێران که‌ره و چه‌ند زیانى سیاسیى و نه‌ته‌وه‌یى هه‌یه بۆیه پشتیوانى په‌یامه‌که‌ى ده‌که‌ین که خوازیاره شه‌ڕى براکوژى ڕوو نه‌دات".
هه‌روه‌ها له به‌شێکى دیکه‌ى قسه‌کانیدا ڕایگه‌یاند: " تورکیا له چه‌ند ناوچه‌یه‌کى بادینان حکوم ده‌کات و ته‌نانه‌ت هێڵه‌کانى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى تورکیا کار ده‌کات نه‌ک کۆڕه‌ک و ئاسیاسێل".
هاوکات، سه‌عدى پیره، ئاشکراشى کرد "پارتى چه‌ندین ڕێکه‌وتنى له‌گه‌ڵ تورکیا و عێراق ئه‌نجامداوه و ئه‌وان ئاگادارى ناوه‌رۆکى ڕێککه‌وتنه‌کان نین" له کاتێکدا ئه‌وان له حوکمه‌تدان و ده‌بێت ئاگادارى هه‌موو ئه‌و ڕێککه‌وتنانه بن که ئه‌نجامده‌درێت و بۆ ئه‌وه‌ش پارتیان ئاگادارکردووه‌ته‌وه.
له‌باره‌ى ڕێکه‌وتنى شه‌نگال، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى ده‌شڵێت:" ئه‌وه‌ى ده‌یبینن خه‌ڵکى شه‌نگال ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ى قبوڵ نه‌کردووه، بۆیه ئه‌وان له‌گه‌ڵیدا نین".