191 مەلا تووشی کۆرۆنا بوون‌و 22 کەسیان مردوون
وته‌بێژى لقى هه‌ولێرى یه‌کێتى زانایانى ئاینى کوردستان: ئەوانەی وتیان موسوڵمان کۆرۆنا ناگرێ که‌سانى نابه‌رپرس بوون
4 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
مه‌لا ڕەعد ئۆمه‌ربلى کارگێرو وته‌بێژى لقى هه‌ولێرى یه‌کێتى زانایانى ئاینی رایگەیاند 191 زانای ئاینی تووشی کۆرۆنا بوون و 22 کەسیان گیانیان لەدەست داوە، راشیگەیاند کە ئەوانەی بەناوی ئاینەوە قسەیان کرد‌و وتیان وتیان موسوڵمان کۆرۆنا ناگرێ که‌سانى نابه‌رپرس بوون.
ئەوەش لەکاتێکدایە لەسەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسەکە هەندێک مەلا وتیان کۆرۆنا غەزەبی خوایە بۆ بێباوەڕان و موسوڵمان کۆرۆنا ناگرێت.
مه‌لا ڕەعد ئۆمه‌ربلى کارگێرو وته‌بێژى لقى هه‌ولێرى یه‌کێتى زانایانى کوردستان له چاوپێکه‌تنێکدا له‌گه‌ڵ ھاوڵاتی باس لەوەدەکات 191 مامۆستاى ئاینى تووشی کۆرۆنا بوون 161 کەسیان چوونەتە نەخۆشخانە بەلام 31 کەسیان لە ماڵەوە ماونەتەوەو نەیانویستوە کەس بزانێ. هەروەها 22مامۆستای ئاینی گیانیان لە دەستداوە و 105 مامۆستا چاکبوونه‌ته‌وه، له‌کاتى ئێستادا 13 مامۆستاى ئاینى له نه‌خۆشخانه‌کاندا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
ھاوڵاتی: له‌دواى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، چه‌ند مامۆستاى ئاینى توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون؟ چه‌ند که‌س گیانیان سپاردووه؟
مه‌لا ڕەعد ئۆمه‌ربلى: تا ئێستا ژماره‌ى مامۆستایانى ئایینى توشبووان و مردنیان به ڤایرۆسى کۆرۆنا له هه‌رێمى کوردستان 131 مامۆستاى ئاینى توشبون و 22مامۆستا مردون و له‌و ڕێژه‌یه‌ش 105 مامۆستا چاکبوونه‌ته‌وه، له‌کاتى ئێستادا 13 مامۆستاى ئاینى له نه‌خۆشخانه‌کاندا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه« زیاتر له 60 مامۆستا ى تر که نه‌یانویستوه که‌س بزانێت یان دور له ڕاگه‌یاندنه‌کان چاره‌سه‌رى وه‌رگرتوه و له‌ماڵه‌وه ماونه‌ته‌وه له‌و کاته‌ى که توشى کۆرۆنا بون».
ھاوڵاتی: له‌هه‌رێمى کوردستاندا چه‌ند مامۆستاى ئاینى هه‌یه؟ واته ئه‌وانه‌ى به ڕه‌سمى مۆڵه‌تیان هه‌یه و له‌لایه‌ن ئێوه‌وه ڕێگه‌پێدراون؟
مه‌لا ڕەعد ئۆمه‌ربلى: له هه‌رێمدا 2هه‌زار و 700 مامۆستاى ئاینى هه‌ن که به فه‌رمى مۆڵه‌تیان پێدراوه و موچه‌یان هه‌یه و به‌ده‌ر له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له 800 مامۆستاى ئاینى هه‌یه که له‌مزگه‌وته‌کاندا به خۆبه‌خش کارده‌که‌ن و وتارى ئاینى پێشکه‌ش ده‌که‌ن.
ھاوڵاتی: چه‌ند مزگه‌وت له سنورى هه‌رێمدا هه‌ن؟ به ژماره؟
مه‌لا ڕەعد ئۆمه‌ربلى: له‌هه‌رێمى کوردستاندا 5هه‌زار و 565 مزگه‌وت هه‌یه و هه‌مو ڕۆژانى هه‌ینیه‌ک له 3هه‌زار و 174 مرگه‌وتدا وتارى ئاینى پێشکه‌ش ده‌کرێت.
ھاوڵاتی: ئایا مامۆستاى ئاینى هه‌یه بێ مۆڵه‌ت، له مزگه‌وته‌کاندا وتارى ئاینى بدات؟
مه‌لا ڕەعد ئۆمه‌ربلى: هیچ مه‌لایه‌ک به‌بێ ره‌زامه‌ندى ئه‌وقاف ناتوانێ وتار بدات به‌هیچ جۆرێک، چونکه وتار ان پێویستى به مۆڵه‌ت وه‌رگرتن هه‌یه و پێویسته ره‌زامه‌ندى وه‌ربگرێت له ئه‌وقاف ئه‌و کات ده‌توانێت مزگه‌وته‌که دیاریبکات و وتارى خۆى بدات.
ھاوڵاتی: چ مه‌رجێک بۆ وه‌رگرتنى مه‌رجى مامۆستاى ئاینى هه‌یه؟ واته چ پێوه‌رێک هه‌یه؟
مه‌لا ڕەعد ئۆمه‌ربلى: ئه‌وه‌ى به‌فه‌رمى دامه‌زرابێت لاى ئێمه، ده‌بن ده‌بێ ده‌رچوى په‌یمانگاى ئیسلامى یان کۆلێژى شه‌ریعه بێت ئه‌و کات ده‌توانێت مۆڵه‌تى مامۆستاى ئاینى وه‌ربگرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆبه‌خش بێت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیکانى ئه‌وقاف ڕه‌وانه‌ى لقه کانى یه‌کێتى زانایانى ده‌که‌ن له‌وێش له لایه‌ن لیژنه‌یه‌کى تایبه‌ت تاقى کردنه‌وه‌ى شه‌فه‌وى ده‌کرێت بۆزانینى ئاستى زانست وئاستى ڕ‌ۆشنبیرى وشوێنى خوێندنى
دواتر پشتگیرى ده‌کرێت و ره‌وانه‌ى ئه‌وقاف ده‌کرێت و له‌لایه‌ن ئه‌وقاف ڕێ‌و شوێنى یاساى له‌گه‌ڵ ده‌کرێت به‌لێن نامه‌شى لێ وه‌رده‌گیرێ پابه‌ندبن به ڕێنمایه‌کانى یه‌کێتى زانایان.
ھاوڵاتی: له‌ئێستادا کۆمه‌ڵێک مامۆستاى ئاینى هه‌ن مامۆستا بوون پێشتر له خوێندنگه‌کاندا به‌ڵام ئێستا مامۆستاى ئاینین؟ ئایا ئه‌مانه زۆر هه‌ن یان که‌من؟
مه‌لا ڕەعد ئۆمه‌ربلى: هه‌ندێک مامۆستا که‌پێشتر مامۆستاى قوتابخانه‌ى ئاینى بوون یان مامۆستا ى په‌یمانگا و کۆلێژى شه‌ریعه بون. هه‌ر مه‌لان بۆیه هه‌رکات بیانه‌وێ له ڕ‌وى شه‌رعیه‌وه کێشه‌ى نیه، یاخود هه‌ر له شوێنى خۆیان کارى خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و وتار خوێنى به خۆبه‌خش ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆیه ئه‌وانه‌ش ئه‌و که‌سانه‌ن و هیچ کێشه‌یان نیه که وتار خوێن بن یان مامۆستا.
ھاوڵاتی: کۆرۆنا که سه‌ره‌تا بڵاوبۆوه، هه‌ندێک مامۆستاى ئایینى وتیان کۆرۆنا غەزەبی خوایە بۆ بێباوەڕان و موسوڵمان تووشی نابێ، بەڵام دەیان مامۆستای ئاینی تووشبوون و گیانیان لە دەستداوە، ڕاى ئێوه چییه وه‌ک یه‌کێتى زانایان؟
مه‌لا ڕەعد ئۆمه‌ربلى: هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى په‌یدابوونى ڤایروسى کۆرۆنا یه‌کێتى زانایان و ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌توا و ڕێکارى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنایان ڕاگه‌یاند تاگه‌یشته داخستنى مزگه‌وته‌کان بۆ پاراستنى ته‌ندروستى و گیانى موسلمان و کوردستان یه‌که‌م ولات بو له سه‌ر فه‌تواى ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌توا مزگه‌وته‌کان داخران، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى وا پیشانیان دا که ئه‌م ڤایرۆسه توشى موسلمانان نابێت یان ناجێته مزگه‌وته‌کان ئه‌وانه هه‌ندێک که‌سى نابه‌رپرس بون بۆ مه‌رامى سیاسى ودژایه‌تیکردنى حکومه‌ت قسه‌کانیان کرد و به‌داخه‌وه هه‌ر خۆیان له‌م ڤایرۆسه مه‌ترسیه رزگاریان نه‌بو به‌و هۆیه‌وه‌ش جه‌ندین مامۆستا وئازیزانمان له‌ده‌ستدا.