له‌شه‌شه‌مین ساڵیادى به‌رخۆدانى کۆبانێدا

نه‌وزاد ساڵح

4 ساڵ لەمەوپێش



 

نه‌وزاد ساڵح

لهکاتێکدا کهبه دانپێدانانى ههموو جیهان، شارى کۆبانێ لهخۆرئاواى کوردستان  ئارامترین شاربوو، بهڵام مهخابن ئهم شارهو خهڵکه تێکۆشهرهکهى له ساڵى 2012  بهدواوه، بوونه ئامانجى یهکهمین پهلاماردان و داگیرکردن لهلایهن چهته بهکرێگیراوهکان و داگیرکاریى تورکیاوه...

گروپه چهکدارهکانى داعش، بههاوکاریى و پشتیوانى ڕاستهوخۆى رژێمى فاشیستى تورکیا، له15ى ئهیلولى 2014دا پهلامارى شارى کۆبانێیاندا، خهڵکى کۆبانێ و شهڕڤانانى ئازادى به پێشهنگایهتى ژنانى ئازادیخوازى کوردستان، بهتوانستێکى زۆر کهمهوه، بهڵام به وره و ئیرادهیهکى مهزنهوه، ڕووبهڕووى ئهو هێرش و پهلاماردانه بوونهوه، خهڵکى کۆبانێ و شهڕڤانانى دلێر شکۆمهندانه بهرگریان لهنیشتمان و شۆڕشهکهیان و کهرامهتى خۆیان کرد. ئهمهش که هاوسۆزى و پشتیوانى گهلهکهمان لهبهشهکانى ترى کوردستانى لێکهوتهوه. له ئاستى جیهانیشدا، بزووتنهوه ئازادیخواز و دیموکراتخوازهکانى دونیاى بهلاى خۆیدا ڕاکێشا.  یهکهمجار بوو لهئاستى نیشتمانى و جیهانیدا، بهرخۆدانیى گهلهکهمان، هاوسۆزى و پشتیوانییهکى مهزن بهدهستبهێنێت کهئهمهش بهرههمى یهکڕیزى و یهک ههڵوێستى کوردانى ههر چوار بهشى کوردستان بوو. لهسهر ئهو بنهمایه «ڕۆژى جیهانى کۆبانی» بۆ پشتیوانى لهشۆڕشى خۆرئاوا دهستنیشان کرا و لهو رۆژه مهزنهدا مرۆڤایهتى پێشکهوتنخواز لهههموو جیهان دڵیان لهگهڵ خهڵکى کۆبانێ و شهڕڤانانى ئازادى تهریب دهبێت و لێدهدات و هاوسۆزن.....

بهرهنگاربوونهوهو بهرخۆدانى دهیان رۆژهى کۆبانێش، هێزه هاوپهیمانهکانى هێنایه سهر ئهو باوهڕهى پشتیوانى لهخهڵکى کۆبانێ و شهڕڤانانى ئازادى بکهن، هاوکات لهپاڵ ئهو هاوسۆزى وپشتیوانیه مهزنهى خهڵکى باشوور بۆ بهرخۆدانى کۆبانێ، هێزێکى پێشمهرگهش له 28ى تشرینى یهکهمى 2014داو بڕیارى پهرلهمانى کوردستان ئهوشهرهفهیان پێ بهخشرا که بهشدار و هاوسهنگهربن لهوبهرخودانهمهزنهدا، بۆپشتیوانى خوشک و براکانیان لهخۆرئاواى کوردستان، بهمهش ڕۆحى نهتهوهیى و نیشمانیى گهلهکهمان تۆکمهتر و بههێزتر کرد.

  بهرخۆدانى شهڕڤانانى یهپهگه و یهپهژه دواى 134 ڕۆژ لهبهرهنگاریکردنێکى مێژوویى و تۆمارکردنى دهیان داستانى قارهمانیهتى دژى سوپاى فاشیزم وچهته تیرورستهکانى بهرهى نوسرهو ئهحرارلشام  که بهگیان و خوێنى 422 شهڕڤان تۆمارکرا، لهئاکامى ئهم داستانهشدا له 27 کانوونى دووهمى 2015 شهڕڤانان سهرکهوتنیان بهسهر داعش و هاوکارهکانیان ڕاگهیاند. بهمهش ئیدى کۆبانێ بووه ڕهمزى بهرخۆدان و بهرگرى و سهرکهوتن بهسهر دڕندهترین هێزى دونیاوتیرۆر. بێگومان سهرکهوتنى کۆبانێ سهرکهوتنى ئیراده و باوهڕى گهل بوو بهپشت بهستن به هێزى خۆی،ههرچهنده بههیچ شێوهیهک بهراوردى ئاستى پێشکهوتنى چهکى شهرڤانان وتیرورستان ناکرێت، بهڵام چونکه ئیرادهى گهل بههێزبوو ههربۆیه سهرکهوتن بهدهست هات.

ئهمڕۆ دواى تێپهڕبوونى شهش ساڵ بهسهر بهرخۆدانى کۆبانێ، دهبینین که گهلى کورد و گهلانى ترى سوریا له رۆژئاوا و باکوورى خۆرههڵاتى سوریا، ههنگاوى مهزنیان له بونیاتنانى سیستمى دیموکراتى ههڵناوه، بوونهته خاوهن سیستمى خۆبهڕێوهبهرى دیموکراتیانهى خۆیان، گهلان لهوێ بهیهکهوه به ئازادى و یهکسانى دهژین. ژنان لهسهر بنهماى ماف و ئازادى بهشدارى لهههموو کایه گرنگهکانى ژیان دهکهن و پێشهنگى بونیاتنانى سیستمى دیموکراتین. که ئهمهش بوهته نموونه و مۆدێلێکى گرنگى پێکهوهژیانى دیموکراتیانهى گهلان، کهسهرچاوهکهى خۆى لهسهرکهوتنى بهرخۆدانى کۆبانێ و تێکشاندنى تیروریزمى جیهانى دهبینێتهوه.

له شهش ههمین ساڵیادى رۆژى جیهانى کۆبانێدا، یادى ئهو بهرخۆدان و دهستکهوته مهزنانهى شۆڕشى رۆژئاوا دهکهینهوه که بهرههمى یهکڕیزى و یهک ههڵوێستى نهتهوهکهمان بوو، رژێمى فاشیستى تورکیا و گروپه چهته بهکرێگیراوهکانى، دیسان ههڕهشهى داگیرکردنى کۆبانێ و تهواوى رۆژئاوا و باکوورى سوریا دهکهن، ههڕهشهى لهناوبردنى گهلى کورد و ڕووخاندنى سیستمه خۆبهڕێوهبهرییهکهى دهکهن. تورکیا بهردهوامه له ههوڵهکانى بۆ داگیرکردنى باشوورى کوردستان و ههڵگرسادنى شهڕى کورد به کورد بهکوشتدان. بۆیه ‌‌ئهمڕۆ لهبهرامبهر بهو ههوڵانهى ڕژێمى تورکیا و چهتهکاندا بۆ داگیرکردنى رۆژئاوا و باشوورى کوردستان، لهههموو کات زیاتر پێویستمان به یهکڕیزى و یهکخستنى هێز و تواناکانمان ههیه، تهنیا بهم ههڵوێسته دهتوانین سهرجهم ههوڵه داگیرکاریهکان و پیلانگێڕیهکانى دژ به گهلى کوردستان تێکبشکێنین و دهستکهوتهکانى باشوور و رۆژئاواى کوردستان بپارێزین،پێویسته سهرکردایهتى سیاسى کوردلهههمووکاتێک زیاتر له پیلانى دوژمنان  و ناحهزان تێبگهن و نهکهونه داو و ههڵهى دوژمنانهوه...

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار