ئه‌ى تره‌مپیزم؟

سه‌ردار عزیز

4 ساڵ لەمەوپێش



 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

سه‌ردار عزیز

کهدهنوسم پاش نیوهڕۆى ڕۆژى ههینیه، هێشتا ئهنجامهکان یهکلایى نهبونهتهوه، بهڵام ئاماژهکان بهو ئاراستهیهن که جۆ بایدن براوه دهبێت. بهڵام ئایا ههڵبژاردنێکى لهو جۆره براوهى تیادا دهبێت؟ له زۆربهى ولایهتهکان ژمارهى دهنگهکان له یهکهوه نزیکن. زۆرترین دهنگدهر دهنگى داوه لهم ههڵبژاردنهدا. له کاتێکدا جۆ بایدن زیاتر له حهفتا ملیون دهنگى هێناوه، که به زۆرترین ژمارهى دهنگ ئهژمار دهکرێت له مێژوى ههڵبژاردنى ئهمریکادا، بهڵام هێشتا نایکاته براوهى تهواوى ههڵبژاردنهکان.

ههندێک دهڵێن ئهگهر ترهمپ بشدۆڕێت ههر به سهرۆکى ئهمریکاى کۆمارییهکان دهمێنێتهوه. بهو مانایه ئهمریکا سورهکان، کۆمارییهکان، دان به بردنهوهى بایدندا نانێن. ڕهنگه دۆناڵد ترهمپ ههرگیز دان به بردنهوهى بایدندا نهنێت و پیرۆزبایى لێنهکات. ئهمه گۆڕانێکى ترسناک دهبێت له ڕهوتى دیموکراسى ئهمریکی دا. ئهمڕۆ ترهمپ بهرجهستهى پارتى کۆماریى دهکات. ههرکهسێک که نهیارێتى لهگهڵ ترهمپ بکات له ناو پارتى کۆمارییهکاندا، سهرئهنجام دهبێت ئهو پارته بهجێبهێڵیت. کهمن ئهوانهى که دهتوانن به ئاشکرا نهیارێتى ترهمپ بکهن. لهم ههڵبژاردنهدا، ههتا ئێستا جگه له مارکۆ ڕۆبیو کهسى تر نهیتوانیوه به ئاشکرا ئهو کاره بکات. له کاتێکدا که ترهمپ بهرجهستهکهرى پارتى کۆمارییهکانه، کهس نازانێت ترهمپ بهرجهستهکهرى چییه. ئهمهش ئهو پرسیاره دروست دهکات که ئایا پاش ترهمپ ترهمپیزم دهمێنێت؟ له ڕاپۆرتێکى ورد و درێژدا، گۆڤارى نیۆرک تایم مهگهزین، بهو دهرئهنجامه گهشت که ههمو ئهوهى ترهمپ بهرجهستهى دهکات ئهوهیه که دژ به دیموکراتهکانه. ئهم خهسڵهته دهرخهرى ئهوهیه که جهمسهرگیریى و دژایهتى خهسڵهتى سهرهکى سیاسهتکردنه له ئێستاى ئهمریکادا.   پشتیوانانى ترهمپ زمانێکى تایبهتییان ههیه، ئهوان باس له شهڕ و داکۆکى و دژایهتى دهکهن. باس له کهسێک دهکهن که شهڕیان بۆ بکات، ئهو ئهمریکایهى که له خهیاڵیاندا ههیه کۆتایى پێنهیهت. ئهمه دهرخهرى ئهوهیه که جۆرێک له ئهمریکا، وێنایهک بۆ ئهمریکا، تێگهیشتنێک بۆ ئهمریکا له کۆتاییدایه. ئهم دیده، که دهتوانین به دیدى دیمۆگرافى ناوى بنێین، دهمێکه باسى لێوهدهکرێت. له ڕوى دیمۆگرافییهوه دهنگدهرانى کۆمارییهکان که به گشتى خهڵکانى سپى پێست و ئهنگلۆساکسۆنى پرۆتستانتن ژمارهیان بهرهو کهمى دهچێت له بهرامبهر ئهو پێکهاته دیموگرافییهکانى تر. ئهم دیده دیموگرافییه ههندێک به سهرچاوهى ئهو توندتیژى و ناسهقامگیرییهى دادهنێن که ئهمڕۆ ئهمریکا تیایدا دهژی. بهڵام ئهمه ڕهنگه تهنها بهشێکى چیرۆکهکه بێت.

بۆ نمونه ئهو خهڵکانهى که له ئهمریکاى لاتینهوه هاتوون، که پێیان دهڵێن لاتینۆ، ههموو نهبونه دهنگدهرى دیموکراتهکان. کاتێک ترهمپ دیموکراتهکانى وهها وێناکرد که سۆشیالیستن، ئهمه بهوه مایهى ئهوهى خهڵکانێک که له کوبا و فهنزوێلا و جێگاکانى ترى ئهمریکاى لاتینهوه هاتبن سڵ بکهن لهو جۆره سیستهمه. له ههمانکاتدا خهڵکانى تر که واسپی نین، یان سپی ئهنگلۆساکسۆنى پرۆتستانت نین، ههڵگرى ههندێک له بههاکانى ئهوانن. بۆ نمونه ئهفریقییه ئهمریکییهکان به گشتى له ڕوى کۆمهڵایهتییهوه ئاینیى و پارێزهن.  ئهمه به ههمانشێوه بۆ کاتۆلیکه لاتینۆکانیش ڕاسته. له کاتێکدا دیموکراتهکان، ههتابێت زیاتر و زیاتر بهرهو کرانهوهى کۆمهڵایهتى و گۆڕانى کهلتور و جۆرێک له به ئهوروپایى بون دهچن، خهڵکانێکى تر که له ڕوى ئابورییهوه ڕهنگه پشتیوانى دیموکراتهکان بن، بهڵام له ڕوى ئهخلاقى و ئاینى و کۆمهڵایهتییهوه پشتیوانیان نهبن.

ههموو ئهمانه نیشانهى گۆڕانى ئهمریکان بۆ کۆمهڵگایهکى فره جهمسهر، بهڵام قهتیس بوو له نیوان دوو جهمسهرى گهورهدا. بۆیه  زهمینهن له باره بۆ ترهمپیزم که دهرئهنجامى ئهم دۆخهیه.

دهکرێت بوترێت که ترهمپیزم ئهم خهسڵهتانهى خوارهوهى ههیه:

یهکهم، ئهویترى جیاواز وهک مهترسى دهبینێت. کاتێک ئهویتر دهبێته مهترسى، ئهوا مامهڵه و جۆرى پهیوهندیى جیاواز دهبێت. له دۆخى مهترسیدا، دۆخى مامهڵهى سفرى دێته ئاراوه. بهم پێیه هاوکارییکردن سفر دهبێتهوه. ئهمه به تایبهتى له کۆنگرێسدا. جاران دیاردهیهکى باو بوه که ههردوو پارته سیاسییهکه هاوڕان بن له سهر پرسێک. بهڵام ئهم هاوڕایى و پێکهوهکارکردنه بهرهو نهمان دهچێت. پهڕینهوه له ڕێڕهوهکه دهگمهن بوه. مهبهست له پهڕینهوه له ڕێرهو ئهوهیه که ئهندامێکى کۆنگریس له لایهک پشتیوانى لایهکى تر بکات له بڕیارێک یان یاسایهکدا.

دووهم، ترهمپیزم زمانى تایبهتى خۆى ههیه. زمانى ترهمپیزم زمانێکه که ئهتهکێتى سیاسى تیادانیه، ئهوهى پێى دهڵێن  political correctness . ئهم جۆره زمانه دهمێکه له گهشهکردندایه له ئهمریکا، به تایبهتى له نێو ڕادیودا. ئێستا بوهته زمانى بهشێکى زۆرى کۆمارییهکان. کۆمارییهکان وهها له دیموکراتهکان دهڕوانن، که زمانێکى تهکنیکى باڵا بهکاردههێنن بۆ شاردنهوهى ڕاستییهکان و ئاڵۆزکردنى دۆخهکه و ڕێگرییکردن له ئهو خهڵکانهى که نهچونهته زانکۆ، بتوانن له دۆخهکه تێبگهن یان به زمانهکى بدوێن. له ڕاستیدا له زۆر شوێنى تر ئهمه پهیامى چهپیشه. کهسێکى وهک سلاڤیو ژیژاک دژ به شێوازى پۆلیتیکاڵ کۆڕێکنێسه. ئهم خهسڵهتهیه له پشت شیوازى دهربڕینى ترهمپهوه، که ههندێک به بازاڕى ناوى دهبات. ئهوهنیه ترهمپیزم ئهم زمانهى داهێنابێت یان ئهمجۆره دهربڕینهى داهێنابێت، بهڵکو پیادهکهر و فراوانکهرییهتی. له ئهمریکا پێشکهشکهرانى بهرنامه ڕاستهوخۆکانى رادیۆ، کاریگهرییهکى ئێجگار گهرهیان ههیه له له قاڵبدانى دیدى سیاسى خهڵکى ئاساییدا. بهتایبهتى که ئۆتۆمبێل لێخوڕین، بهشێکى سهرهکى ژیانى خهڵکانى ئهمریکییهو ڕادیۆش له ئۆتۆمبێل گوێى لێ دهگیرێت.

ئهم جۆره زمانه به کرۆکى پۆپیولیزم دادهنرێت. بهڵام پۆپیولیزم خهسڵهتى ترى زۆره.

 سێیهم، ترهمپیزم له ئهو رهوته جیاوازانهدا بونى ههیه که دژایهتى جیهانگهریى دهکهن. بۆیه ترهمپیزم له سهر بنهماى ناسیونالیزم دهژی. ناسیونالیزمى ئهمریکى، چهندین جۆرى ههیه. تهنانهت ئهوانهى که خۆشیان به جیهاگهر دادهنێن، دهیانهوێت ئهمریکا له جیهاندا باڵادهست بێت، بهوپێیه دیدێکى ناسیونالیستیانهیان ههیه. بهڵام ناسیونالیزمى ترهمپ، دهیهوێت فۆکهسى له سهر ئهمریکا خۆى بێت و ئهمریکا تهنها خهمى خۆى بخوات و به هیچ شێوهیهک هیچ بهرپرسیارییهک له ئهستۆ نهگرێت. دروشمهکانى ئهمریکا پێش ههموان و ئهمریکا مهزن بکهینهوه، دهرخهرى ئهوهن که خهڵکانێکى زۆر ههن وهها دهبینن که ئهمریکایهکى مهزن ههبوهو له دهست چووه، ئێستا دهبێت بگهڕێنرێتهوه. بهگشتى ئهگهر ترهمپیش دهرنهچیت ڕهوتى ناسیونالیزمى ئهمریکى له پهرهسهنداندا دهبێت، به تایبهتى ئهمریکا ههست دهکات ڕکهبهرى ههیه (چین). ههروهها ههست دهکات توانا و دهسهڵاتى جارانى نیه. ئهم دۆخه پاڵنهرى ئهوهن ههتا ناسیونالیزمى ئهمریکى بهرفراوان بێت و کاریگهریى له سهر دیموکراتهکانیش بکات. ئهم دۆخه ڕهگێکى تایبهتى ههیه له مێژوى نوێ ئهمریکا. دیموکراتهکان وهها وێنا دهکرێن که خهڵکى ئاسایى پشتگوێ دهخهن. دهبینین ئهم خهڵکه ئاساییانه ههتا بێت ژمارهیان زیاتر دهبێت و زیاتر توڕه دهبن و کهسایهتى دژ به سیستهم  ههڵدهبژێرن. ههشت ساڵى کلینتۆن بووه هۆى هاتنى بۆش. بۆش وهها وێنا دهکرا که کهسێکى ساویلکهیه. بهڵام ههشت ساڵى ئۆباما بوه هۆى هاتنى ترهمپ. بهم پێیه قهیرانێکى قوڵ ههیه له شێوازى حوکمرانى دیموکراتهکاندا. بۆیه سهردهمى بایدن ئهگهر درێژهپێدهرى هێڵى کلینتۆن و ئۆباما بێت ئهوا ٢٠٢٤ دۆخهکه خراپتر دهبێت.

چوارههم. پۆپیولیزم. ئهگهر کۆمارییهکان ببن به ئۆپۆزسیون ئهوا پۆپیولیزم باڵا تر دهبێت. دۆخى پهرتى کۆمهڵگا و توڕهیى و دژایهتى له نێوان گروپهکاندا، وهها دهکات  زهمینه بۆ پۆپیولیزم لهباربێت. پۆپیولیزم بریتیه له بانگهشهکردن بۆ کۆمهڵێک دروشم  که هێنانه ئارایان زهحمهت یان موستهحیله، بهڵام لاى خهڵکى خواستێکى سهرهکییه. پۆپیولیزم بهمجۆره ڕهفتارانه ههڵدهستێت، چونکه گرنگ کردارهکه نییه بهڵکو فشار و ورژان و ئاڵۆزییه.

گۆڕانى ئه‌مریکا له‌ ناوه‌وه‌ گرنگى زۆره‌ بۆ ئێمه‌. ئه‌مریکا کاتێک له‌ ناوه‌وه‌ ده‌گۆڕێت، ناچار ده‌بێت له‌ ده‌ره‌وه‌ش بگۆڕێت. که‌واته‌ گۆڕانه‌کانى ناوه‌وه‌ بنه‌ماى گۆڕانه‌کانى ده‌ره‌وه‌ن. هه‌ر گۆڕانێکى سیاسه‌تى ئه‌مریکى له‌ ده‌ره‌وه‌، کارێگه‌رى ڕاسته‌وخۆى ده‌بێت له‌ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و کوردستان. بۆیه‌ گرنگه‌ بزانین له‌ ناوه‌وه‌ى ئه‌مریکا چى ده‌گوزه‌رێت، هه‌تا بتوانین تێبگه‌ین که‌ ئه‌مریکا چۆن له‌ ده‌ره‌وه‌ ڕه‌فتار ده‌کات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار