په‌رله‌مانتارێک بۆ هاوڵاتى: سه‌رۆک کۆمار ناتوانێت ڤیتۆى یاساى قه‌رز بکات
نه‌ریمان نادر: هیچ بڕه پاره‌یه‌ک ره‌وانه ناکرێت به‌بێ ته‌سلیم کردنى نه‌وت و داهاته نانه‌وتییه‌کان
4 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: ئارا ئیبراهیم
ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ده‌ڵێت:" به‌و پێیه‌ى یاساى قه‌رز به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان تێپه‌رێندراوه، زه‌حمه‌ت و قورسه سه‌رۆک کۆمار بتوانێت ڤیتۆى بکات یا واژۆى له‌سه‌ر نه‌کات".
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ى تشرینى 2020 کاتژمێر پێنجى به‌یانى له به‌غدا یاساى قه‌رزى ده‌ره‌کى و ناوخۆى له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراقه‌وه په‌سه‌ند کراو سه‌رجه‌م فراکسیۆنه‌کانى کورد بایکۆتى دانیشتنه‌که‌یان کرد، چونکه به‌پێى یاساکه حکومه‌تى عێراق ئیلتزام کراوه به‌وه‌ى ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم نه‌وت راده‌ست نه‌کات هیچ بڕه پاره‌یه‌کى بۆ ره‌وانه ناکرێت.
هاوڵاتى: به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق ده‌توانێت ڤیتۆ یا واژۆ له‌سه‌ر یاساى قه‌رز نه‌کان که ئه‌مڕۆ په‌سه‌ند کرا؟
نه‌ریمان نادر: سه‌رۆک کۆمار زه‌حمه‌ته‌و ناتوانێت ڤیتۆى یاساکه بکات یا واژۆى نه‌کات، چونکه په‌سه‌ندکردنى یاساکه پێچه‌وانه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى عێراق نییه، ته‌نها ئه‌وه‌یه که به‌بێ کورد تێپه‌ڕێندراوه، به‌ڵام سه‌رۆک کۆمار ده‌توانێت له‌رێگه‌ى که‌ناڵه دبلۆماسیی و سیاسییه‌کانه‌وه به گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى عێراق لێکتێگه‌یشتن دروست بکات، به‌ڵام دواجار ئه‌رکى حکومه‌تى هه‌رێمه داواکارییه‌کانى حکومه‌تى عێراق جێبه‌جێ بکات به‌پێى ئه‌و ئیلتزامه‌ى ده‌که‌وێته ئه‌ستۆى.
هاوڵاتى: به‌پێى یاساکه له‌بڕگه‌یه‌کیدا هاتووه که هه‌رکاتێک حکومه‌تى هه‌رێم نه‌وتى راده‌ستى کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى کرد له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه پاره بۆ حکومه‌تى هه‌رێم بنێردرێت؟ ئه‌مه چۆن ده‌کرێت؟
نه‌ریمان نادر: ئه‌و بڕگه‌یه په‌یوه‌ندى به حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه هه‌یه، کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى ده‌زانێت حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رۆژانه چه‌ند هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌نێردرێته ده‌ره‌وه، حکومه‌تى عێراق هه‌موو نه‌وتى هه‌رێمى ناوێت به‌ڵکو بڕێک دیارى بکرێت و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه حکومه‌تى عێراق بودجه‌یه‌ک بۆ هه‌رێم بنێرێت.
له‌و بڕگه‌یه‌دا حسابى شایسته داراییه‌کانى کۆمپانیاکانى نه‌وت و خه‌رجییه‌کانى نه‌کراوه، بۆیه به‌شێک له‌و نه‌وته‌ى هه‌رێم ده‌هێڵدرێته‌وه بۆ دابین کردنى خه‌رجییه‌کانى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان و هه‌نارده‌کردنى.
به‌پێى یاساکه ئه‌گه‌ر وه‌زیرى دارایى عێراق یان سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له یاساى قه‌رز لابده‌ن، به‌رپرسیارێتى یاساییان ده‌که‌وێته سه‌ر، چونکه به‌پێى یاساکه پاره بۆ هه‌رێم ره‌وانه ناکرێت تا هه‌رێم نه‌وت و داهاتى نانه‌وتى راده‌ستى به‌غدا نه‌کات.
هاوڵاتى: له‌سه‌ر بنه‌ماى بودجه‌ى 2019 یاساى قه‌رز ده‌رکراوه، ساڵى رابردوو نه‌وت به 56 دۆلار دانراوه، به‌ڵام ئه‌مساڵ به 40 دۆلار‌و 41 سه‌نت، ئایا ئه‌گه‌ر 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه راده‌ست بکرێت له‌سه‌دا 12.67ى بودجه بۆ هه‌رێم ره‌وان ده‌کرێت؟
نه‌ریمان نادر: نرخى نه‌وت له 2019 دا به 56 دۆلار دانراوه و ئه‌مجاره له حدودى 40 دۆلاردایه بۆ هه‌ربه‌رمیلێک، تا ئێستا و له‌مساڵدا حکومه‌تى عێراق به‌به‌هاى 30 ملیار دۆلار نه‌وتى فرۆشتووه، واتا ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ست بکات، له‌سه‌دا 12.67ى نه‌فه‌قاتى بۆ ده‌نێردرێت پاش ده‌رکردنى خه‌رجییه‌کانى سیادى و حاکیمه.
پێشتر 320 ملیار دینارى مانگانه هاتووه به حکومه‌تى هه‌رێم نازانین دواى ده‌رکردنى ئه‌م یاسایه بۆ یه‌ک جارى دیکه به‌غدا 320 ملیار دینارى دیکه ده‌نێرێت یان نا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم بڕیاربدات و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه راده‌ست بکات له‌گه‌ڵ داهاته نانه‌وتییه فیدڕاڵییه‌کان که حکومه‌تى عێراق داواى ده‌کات و په‌رله‌مانى عێراق کردوویه‌تى به‌مه‌رج بۆ ناردنى پشکى هه‌رێم، ئه‌وکات به‌غدا ئه‌و بڕى 320 ملیار دیناره‌ى که ده‌ینارد زیاترى ده‌کات، چونکه له‌سه‌ر بنه‌ماى بودجه‌ى 2019 ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیله‌که‌ى بناردایه مانگانه 830 ملیار دینارى بۆ حکومه‌تى هه‌رێم ده‌نارد که ئه‌وکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وت به 56 دۆلار بوو، به‌ڵام ئێستا به‌رمیلێک نه‌وت به 40 دۆلارێکه، ئه‌و بڕه که‌متر ده‌بێت به‌ڵام له‌هه‌موو حاڵه‌تێکدا له 320 ملیار دینارکه زیاتر ده‌بێت.
هاوڵاتى: پێویسته له‌ئێستادا حکومه‌تى هه‌رێم چ رێگه‌یه‌ک بگرێته‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌م کێشه‌یه؟
نه‌ریمان نادر: پێویسته حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌رێگه‌ى که‌ناڵه سیاسییه‌کانه‌وه گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق ده‌ستپێبکاته‌وه به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردنى دۆسیه‌ى نه‌وت و بودجه له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراقدا تا چاره‌سه‌رى پرسى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بکرێت.