رێبوار که‌ریم مه‌حمود: 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه بدات 750 ملیار دینارى بۆ دێت
"کۆبونه‌وه‌ى سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که جگه له نمایش هیچ شتێکى دیکه‌ى تێدا نییه"
4 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
په‌رله‌مانتارێکى کورد له به‌غدا ئاماژه به‌وه ده‌دات ئه‌وه‌ى له یاساى قه‌رزدا هاتووه شتێکى غه‌ریب نییه‌و هه‌مان شته که له‌یاساى بودجه‌ى 2019 داهاتووه که ته‌سلیم کردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و نیوه‌ى داهاتى گومرگه‌کانه.
بڕیاره سبه‌ینێ 15ى تشرینى دووه‌مى 2020، کۆبونه‌وه‌ى هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ى هه‌رێم ئه‌ندام بدرێت بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر تێپه‌راندنى یاساى قه‌رز له‌په‌رله‌مانى عێراق که داواى ته‌سلیم کردنى نه‌وت و نیوه‌ى داهاته فیدڕاڵییه‌کان له‌هه‌رێم ده‌کات ئه‌وکات بودجه ره‌وانه‌ى هه‌ولێر ده‌کرێت.
به‌شێکى زۆر له ئه‌ندامانى کورد له‌به‌غدا سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى که داوه‌تى فه‌رمى کراون بۆ کۆبونه‌وه‌که، به‌ڵام رایانگه‌یاندووه که به‌شدارى کۆبونه‌وه‌که ناکه‌ن و داوا ده‌که‌ن حکومه‌تى هه‌رێم راسته‌وخۆ بچێته به‌غداو کێشه‌کانى له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌که‌ى مسته‌فا کازمى چاره‌سه‌ر بکات.
رێبوار که‌ریم مه‌حمود، ئه‌ندامى سه‌ربه‌خۆ له په‌رله‌مانى عێراق له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، ده‌ڵێت:" هه‌ندێ هه‌واڵ بڵاوبووه‌ته‌وه که ئێمه وتومانه به‌شدارى کۆبونه‌وه‌که ناکه‌ین گوایه ده‌عوه‌ت نه‌کرابین، ئه‌وه ئه‌سڵى نییه، به‌شێکمان دوو بۆ سێ‌جار داوایان لێکراوه که به‌شدارى کۆبونه‌وه‌که بکه‌ن و ئێمه ره‌تمانکردووه‌ته‌وه".
ناوبراو وتیشى:"بۆیه وتومانه به‌شدارى کۆبونه‌وه‌که‌ى سبه‌ینێ ناکه‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نمایشکارانه‌یه‌و سبه‌ى فۆتۆى کۆبونه‌وه‌که ده‌به‌ن بۆ وه‌فدى به‌غداد و ده‌ڵێن ئه‌وه هه‌موو کورد یه‌کهه‌ڵوێسته که نه‌وت ته‌سلیم نه‌کرێت".
رێبوار که‌ریم مه‌حمود ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که ئه‌وان وه‌ک گروپى 15 که پێکهاتووه له پێنج په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى گۆڕان و دوانى کۆمه‌ڵ و دوانى یه‌کگرتوو و سه‌ربه‌خۆکان و نه‌وه‌ى نوێ به‌شدارى کۆبونه‌وه‌ى سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى هه‌رێم ناکه‌ن، وتیشى:" بیستومه که فراکسیۆنى یه‌کێتیش به‌شدارى ناکات که 34 په‌رله‌مانتارى کورد ده‌کات، که‌واته زۆرینه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم بچێت له به‌غدا له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق گفتوگۆ بکات و رێککبکه‌وێت".
حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌گه‌ر 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌و نیوه‌ى داهاتى خاڵه گومرگییه فه‌رمییه‌کان ته‌سلیمى عێراق بکات مانگانه 750 ملیار دینارى بۆ ره‌وانه ده‌کرێت
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى عێراق وتیشى:" ئه‌وه‌ى له یاساى قه‌رزدا هاتووه شتێکى غه‌ریب و عه‌جیب نییه، هه‌مان داواکارییه که له بودجه‌ى 2019 دا هاتووه که هه‌رێم 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ته‌سلیم بکات له‌گه‌ڵ دیوه‌ى داهاتى خاڵه گومرگییه فیدڕاڵى و فه‌رمییه‌کان".
رێبوار که‌ریم مه‌حمود پێشیوابوو حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌گه‌ر 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌و نیوه‌ى داهاتى خاڵه گومرگییه فه‌رمییه‌کان ته‌سلیمى عێراق بکات مانگانه 750 ملیار دینارى بۆ ره‌وانه ده‌کرێت و ئه‌وه‌ش به‌شى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌کات، وتیشى:" حکومه‌تى هه‌رێم هێشتا لانى که‌م 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ى دیکه‌ى بۆ ده‌مێنێته‌وه زائیده‌ن داهاته‌کانى ناوخۆ و نیوه‌ى داهاتى خاڵه گومرگییه‌کان".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که له‌سه‌ر داواکارى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق جارێک له‌گه‌ڵ وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم دانیشتوون و گفتوگۆیان کردووه، وتیشى:" به‌ڵام ئه‌و به‌ڵێن و وه‌عدانه‌ى که دایان دیسان راستیان نه‌کرد له‌گه‌ڵماندا".