‌کاروانێکى سه‌ربازیى ئه‌مریکا له‌ هه‌رێمه‌وه‌ چووه‌ رۆژئاڤاى کوردستان

7 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتى
کاروانێکى سه‌ربازى ئه‌مریکا له‌ هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌ چووه‌ رۆژئاڤاى کوردستان که‌ 25 ئوتومبێلى بارهه‌ڵگر بووه‌.

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌ 18ى تشرینى 2020، سایتى روسیا توده‌ى بڵاویکرده‌وه‌ که‌ کاروانه‌که‌ى ئه‌مریکا له‌ ده‌روازه‌ى وه‌لیدى سنورییه‌وه‌ و له‌ هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌ چوه‌ته‌ ناوچه‌ى رومێڵان له‌ رۆژئاڤاى کوردستان.

کاروانه‌که‌ له‌ 25 بارهه‌ڵگر پێکهاتبوون ئۆتۆمبیل و موه‌لیده‌ و که‌لوپه‌لى لۆجستى و چه‌ند تانکه‌رێکى تایبه‌ت به‌ سوته‌مه‌نیى فڕۆکه‌ و ئۆتۆمبیلى گولـله‌نه‌بڕى هه‌ڵگرتبوو.

ئه‌مریکا تائێستا سه‌دان بارهه‌ڵگرى له‌رێگه‌ى هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌ ره‌وانه‌ى رۆژئاڤاى کوردستان کردووه‌.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار