لەساڵیادی شەهیدانی (ی ن ک)دا
4 ساڵ لەمەوپێش
نەوزاد ساڵح
هەڵبەتە شەهیدبوون لەپێناوی پاراستنی خاک ونیشتمان وشکۆی مرۆڤدا لوتکەی هەڵوێست ولەسەرنانی تاجی مەردایەتیە، بەدەست هێنانی بەرزترین بڕوانامەیە،خوێندنەوە بۆشەهیدبوون لەڕەهەندی ئاینیەوە پاداشتی یەگجارگەورەی لای خودای مەزن هەیە وەک چۆن لەقورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت:-(ولاتحسبن الذین قتلوا فی سسبیل الله امواتا بل احیاء عند ربهم یرزقون) سورەتی ال عمران ئایەتی١٦٩،هەروەهالە سورەتی توبە ئایەتی(١١١)،سورەتی نیساء ئایەتی(٧٤)، هەرلەسەرشەهیدبوون خوای گەورە لەقورئانی پیرۆزدا(١٥١)جار باسی شەهیدبوونی کردوە،لەڕەهەندی دنیابینی ونیشتمان پەروەری وپاراستنی شکۆی مرۆڤایەتیشەوە بەهەمان شێوە شەهیدبوون جێگاوپێگەیەکی گەورە لەدڵی مرۆڤایەتیدا داگیردەکات...
کوردیەکێکە لەوگەلە چەوساوەوزوڵم لێکراوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەبەناچاری ولەبەرمانەوەی خۆی پەنای بۆشۆڕشکردن بردوە تابمێنێتەوەوبژی بەڵام چاوی تەماحکاری ناحەزانی چواردەوری تێرنەبوەو بەردەوام پەلاماردراوە،هەربۆیە زۆرجار لەڕێگای بەرەنگاربوونەوەو داکۆکی کردنێکی شکۆمەندانەدا شەهیدبوونی هەڵبژاردوە نەک ژیانی ژێردەستەیی.....
٢١ی مانگی١١ی هەمووساڵێک ساڵیادو یادەوەری شەهیدانی نەمری(ی ن ک)ە،لەم ساڵ یادەدا پێمان وایە ئەم حزبە پێویستیەکی زۆری بەبەخۆداچوونەوەیەکی تەواوهەیە ،
(ی ن ک)،لەڕوی فۆرمی حزبیەوە هەڵگری ناوەرۆک و هزری سۆسیال دیموکراتەوداهێنەری سەکۆی ئازادو ڕای جیاوازوو فرەمیمبەرە،ناکرێت پارتێک هەڵگری ئەم هەمووخەسڵەتە نیشتمانی ونەتەوەییە بێت وخاوەنی زیاتر لە ٢٠هەزارشەهیدبێت ودیموکراتی ومافی چارەی خۆنووسین دروشمی سەرەکی بێت بەڵام داینەمۆی گڕوتینی بەرەوپێش نەچێت!!!
جێی خۆیەتی سەرەتای ساڵیادی شەهیدان بکرێتە وێستگەیەکی تری خزمەتکردن بەکەس وکاری سەربەرزی شەهیدان تالەوڕێگایەوە نەخشەڕێی ڕاستەقینە لەکاروخەبات وکایەی سیاسیش بەرەو پێش ببرێت،نەوەی شەهیدان لەچاوەڕوانی پلانی گونجاوو پرۆژەی خزمەتگوزاریدان هیوادارین لەڕێگای تیمی حکومەتی (ی ن ک )ەوەئەم پێشنیازانەبخرێنە بەردەم بەڕێز وەزیری شەهیدان وئەنفال کراوان کەخزمەت بەسەرجەم شەهیدانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
١-بەپێویستی دەزانین بەڕێز وەزیری شەهیدان ڕۆژێک دەست نیشان بکات وەک ساڵیادی سەرجەم شەهیدانی کوردستان،تاجیاکاری ساڵیادی شەهیدان نەمێنێت کەهەرحزبێک بەجیا ساڵیادی شەهیدەکانی حزبەکەی بکاتەوە،چونکەسەرجەم شەهیدانی کوردستان بۆیەک ئامانج تێکۆشاون وهەلەو ڕێگایەشدا تاجی شەهیدبوونیان لەسەرناوە.
٢- مسۆگەرکردن ودابینکردنی مووچەی شایستە بۆوارسی شەهیدان.
٣- لەڕێگای تیمێکی شارەزاو تایبەتمەندەوە پۆلێنی تەواوی شەهیدانی کوردستان بکرێت ولیستی شەهیدان پاک بکرێتەوە لەوکەسانەی کەخزێنراونەتە نێو لیستی شەهیدانی وەزارەتەوە.
٤-لیستی شەهیدانی دەستی داعش جیابکرێنەوەو وارسەکانیان قەرەبوو بکرێنەوە بە شوێنی نیشتە جێ بوون وسەرجەم ماف وداخوازیەکانیان جێ بەجێ بکرێت.
٥-زەماڵەی خوێندن بۆنەوەی شەهیدان فەراهەم بکرێت و لە تێچووی پارەی خوێندن ببەخشرێن.
٦- هەوڵ بدرێت سەرجەم ماف وخزمەت بۆوارسی شەهیدان وئەنفالکراوان وقوربانیانی کیمیاباران وجینۆسایدو ئێزیدیەکان دەستەبەربکرێت وەک لەخاڵی (٣)ی مادەی (٥٠)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندکراوی چوارهەمین کۆنگرەی (ی ن ک)دا هاتوە.
٧-لەساڵیادی شەهیدانی کوردستاندا پێش دابەشکردنی ڕێزلێنان وبەخشینەوەی میدالیا لەکەم وکوڕی وداخوازیەکانیان بکۆڵرێتەوەو ئاوڕی تەواویان لێ بدرێتەوە،بەتایبەت لەڕوی بیمەی تەندروستیەوە.
دروود بۆگیان پاکی سەرجەم شەهیدانی کوردستان.