ئەقڵیەتی شۆڕشگێڕیی شاخ‌و بەعسی شار دوای راپەڕین

3 ساڵ لەمەوپێش



زانکۆ ناسر

جیڤارا دەڵێت:

«گەر هاتوو دۆخێکی خراپ و قورسی نامرۆڤانەت بەسەر کەسانێکدا سەپاند و لێت هەڵنەگەڕانەوە و ڕانەپەڕین ، ئەوا بەردەوامی بەو کردەوانە دەدرێت و ئەو کەسانە مرۆڤایەتی خۆیان لەدەست ئەدەن و وەک ئاژەڵ مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت « ...

ئەم دۆخەی کە لە کوردستان بوونی هەیە بە بڕوای من ئەنجامی نەبوونی ناڕەزایی و ڕەخنە بوە لەسەرەتای ڕاپەڕینەوە تا ئێستا .

کاتێک شۆڕشی فەڕانسی کرا و خەڵک ڕژانە سەر شەقامەکان و حکومەت گۆڕدرا خەڵک نەهاتن چەپڵەبارانی دەسەڵاتتدارانی نوێ بکەن ، بەڵکو بۆ بچووکترین کارێکی دەسەڵاتی نوێ ڕەخنەیان دەگرت و دەڕژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتیان دەردەبڕی و ڕۆشنبیران و نووسەران بە تەنز و ووشەکانیان حکومەتیان تەنز باران دەکرد و هونەرمەندان کەسایەتیە سیاسیەکانیان بچووک دەکردەوە و لە شانۆکانیاندا بەر ڕەخنەیان ئەدا ، ئەنجامی ئەو ناڕەزایەتیانە و قبوڵنەکردنی ستەم تا دوبارە دەسەڵاتێکی پاوانخواز دەست نەگرێت بەسەر چەمکەکانی دەسەڵات  ئەو فەڕنسایەی لێ بەرهەمهات کە ئێستا دەیبینین سەرتۆپی جیهانە .

تاکی کوردیش گەر بهاتباو لە دوای ڕاپەڕین لەبری مامە مامە و کاکە کاکە و چەپڵە لێدان بۆ فیوداڵەکانی شاخ ، ڕەخنەتان بگرتایە و نووسەر و بە ناو ڕۆشنبیر بە ئەرکی خۆی هەستایە و ئەو دەسەڵاتەی بخستایەتە ژێر ڕەخنە و تەنز و نووسینەکانیان ببوایە بە هەڵدەرەوەی مەلەفی پیسی بەرپرس و خیانەتکار و کارە قێزەونەکانیان و  تاکی کوردی چاودێر بوونایە بەسەر کارەکانی بەناو بەرپرسان و هونەرمەندان بەرپرسیان بکردایە بە بوکەڵەیەک و بچووکیان بکردایەتەوە و پیرۆزیەکان تێک بشکێندرانایە و دکتۆر نەبوایە بە جەلادێک و ڕاپۆرتی پزیشکی ساختە بۆ کارە قێزەونەکانی بەرپرسان بە شەرعی بکات و دادوەر دەبوو یاسایان سەروەر بکردایە و بڕیاری کپ کردنی دەنگی ناڕەزایان دەرنەکردایە و ئەبوو سنوور دابنرایە بۆ شێخ و ئاغا و دەرەبەگ و مەلا و ئەمیر کۆنت و کۆنتێسە و دۆق و دۆقە و لە دەسەڵات دووریان بخەنەوە و دیوەخانەکانی عەشایەری و یاسای عەشایەری هەڵبوەشێندرایەتەوە   ..

ئەبوو بەرنامەی چەکداری و شاخ و شۆڕشگێڕییان لەڕەگ و ڕیشەوە دەر بهێنایە و ئەبوو مامۆستا لەبری وانەی شۆڕشگێڕی و پیرۆزکردنی بەناو سەرکردەی ڕابردوو وانەی ئەخلاق و زانست و زانیاریان ببەخشیایەتەوە بەسەر خوێندکاراندا و مارشی نەتەوەی لەو مارشە خوێناویەوە بگۆڕدرایە بۆ مارشێکی بنیاتنەر و پڕبوایە لە ووشە بە زمانی گوڵ ، ئەبوو کارمەندان و ئاسایش و پۆلیس و هێزی چەکداری نەبنە پاسەوانی بنکە و بارەگای حزبی و نەبن بە شەق وەشێنی دەسەڵات و ئەبوو ویژدان بەرزی بنوێندرایەو  خاڵە گومرکیەکان نەبونایە بە خاڵی تێپەڕبوونی ژەهر و میللەتێکی پێ بخەسێندریت و کارمەند ئەبوو تێوەنەگلایە لە گەندەڵی و گەر لە داریان بدایە ڕێگەی نەدایە تەندەرە ساختەکان و پڕۆژە نایاساییەکان تێبپەڕیایە، ئەبوو ڕێگە نەدرایە بانقەکان بەتاڵبکرێنەوە هەر ڕۆژە و لەلایەن بەناو بەرپرسێکەوە، ئەبوو ڕێگە نەدرایە میدیاکان ببنە مینبەری دەسەڵات بەڵکو ئەبوو مینبەری خەڵکی ناڕازی بوونایە و میدیاکار و ڕۆژنامەنووس بە ئەریکی خۆیان هەستانایە و نبوونایە بە قەڵەم بەدەستی حزبی  ئەمانە و هەزاران ئەبووی تر بەڵام ئێستا بە شێوازێک « گەندەڵی و چەکداری و گرووپی مافیای و دزی و جەردەی و بە حزبی کردن و بندیواری « ڕەگ و ڕیشەی داکوتیوە کە گرانە جارێکی تر ئاهێک بێتەوە بۆ بنیاتنانی کوردستانێک کە خەونی هەمووان بێت ، بەبڕوای من درووستکردنی دەسەڵات لەدوای هەر ڕاپەڕینێک وابەستەیە بە ڕادەی بیرکردنەوەی ڕاپەڕیوان کە ئایا درووستکەر بێت یا خوود ئاواتە خوازی دەسەڵاتی پێشوو بێت .

وەک ئەحمەد عایدی دەڵێت:

هەرکەس مێژووی دەوڵەتانی سێهەم بخوێنێتەوە کارەساتێکی تۆقێنەری دێتە بەرچاو  زۆرن ئەوانەی ڕزگاربوون لە دەسەڵاتی پێشووی ستەمککار و داگیرکەر تا خودخواستانە ببنە ملکەچی دەسەڵاتی نیشتیمانی دوای ڕاپەڕین و هەندێکیش ئاواتەخوازی دەسەڵاتی داگیرکەر و ستەمکاری پێشوون ...

نەوشیروان موستەفا لەدوای ڕاپەڕین دەڵێت:

»جیلی ئێستا ئەقڵیەت و بەرنامەی شۆڕشگێڕی و بەعسیەتی تێدا ماوە» .

واتە ئێستاش بەهەمان نەفەسی بەعسی شار و شۆڕشگێڕی شاخ کاردەکەن و خەریکی ماستاوکردن بۆ بەرپرس و ستەمکردنن ..

دوای چەندین ساڵ لەو ووتەیەی نەوشیروان مووستەفا ئێستا بە ڕوونی بە دیاردەکەوێت کە ئەو ئەقڵیەتە نەگڕۆدراوە و بەردەوامی هەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار