په‌رله‌مانى کوردستان کار بۆ لێبوردنى گشتى ده‌کات

زیندانییەکان چاوەڕێی لێبوردنى گشتین تا دووربن لەکۆرۆنا

3 ساڵ لەمەوپێش



 

شاناز حهسهن

 

لیژنهى مافى مرۆڤ لهپهرلهمانى کوردستان کار بۆ لێبوردنى گشتى دهکات لهههرێمى کوردستان و  بهدواداچوونیان بۆ بارودۆخى زیندانییهکان لهههرێمى کوردستان کردووه، گلهیى لهحکومهت و وهزارهته پهیوهندیدارهکان دهکهن کههیچ وهڵامێکیان نهبووه بۆ لێبوردنی گشتی.

لهئێستادا زیاتر له (5) ههزار زیندانى لهههرسێ چاکسازى گهورانى پارێزگاى ههولێرو سلێمانى و دهۆک ههن که بهماددهى جۆراوجۆر سزادراون.

بهدریه ئیسماعیل، لهلیژنهى مافى مرۆڤ و ئهندامى فراکسیۆنى کۆمهڵى ئیسلامى لهپهرلهمانى کوردستان، به هاوڵاتى وت «ئهمه جارى سێیهممانه که راپۆرت بهرزدهکهینهوه بۆ لایهنى پهیوهندیدار کهحکومهت و سهرۆکایهتى پهرلهمان و ئهنجومهنى دادوهرییه، که تهنیا لهجارى یهکهمدا وهزارهتى کاروبارى کۆمهڵایهتى وهڵامى ههبوو و بهدهم داواکهمانهوه هات».

ئهوهى روونکردهوه که لهئێستادا لهههرسێ چاکسازییهکه دهستیان کردۆتهوه بهسهردانیکردن و بهدواداچوون بۆ بارودۆخى زیندانییهکان،  وتى»بۆ ئهوهى لهنزیکهوه ئاگادارى ههموو داواکارییهکانیان بین و بهدواداچوونمان کردووه لهڕووى ئیدارى و خهدهمى و خۆراک و جێگایانهوهو هەروەها بابهته یاساییهکهش و راپۆرتى خۆمان ئامادهکردووه«.

تائێستا ماوهى شهش مانگه پهرلهمانتارانى پهرلهمانى کوردستان سێ جار سهردانى ههرسێ چاکسازییهکانیان کردووهو راپۆرتى خۆیان ئامادهکردووه لهسهر رهوشى ژیانى زیندانییهکان لهزیندانهکانى ههرێمى کوردستان.

بهدریه ئیسماعیل ئاماژهى بۆ ئهوهشکرد، بهوپێیهى  سهردانى زیندانیهکانیان کردووه لهنزیکهوه لهبارودۆخیان ئاگادارن.

هەروەها وتى «لهو کاتهوهى ڤایرۆسى کۆرۆنا بڵاوبووەتهوهو لهزۆربهى وڵاتانى جیهان لێبوردنى گشتى بۆ زیندانییهکان دهردهکرێت زیندانییهکانى ئێرهش کهوتوونهتە بارودۆخێکى دهروونى خراپ و ناجێگیرهوه«.

ئهم ئهندامهى لیژنهى مافى مرۆڤ وتیشى «لهدانیشتنى پێشووى پهرلهمان داواى ئامادهبوونى ههرسێ لایهنى پهیوهندیدارو سێ وهزارهتهکهمان کردبوو کهپهیوهندیدارن بهبابهتهکهوه، بهڵام بهداخهوه ئامادهنهبوون».

لیژنەکە بۆ جارى سێیهم لهڕاپۆرتهکهدا داوایان کردووە کە لهماوهى دوو ههفتهدا وهڵام بدرێینهوه، بەڵام حکومەت هێشتا وەڵامی نەداونەتەوە.

لهسنورى پارێزگاى سلێمانى لهئێستادا (103) پیاو سزادراون و لهزیندانهکاندان و  (37) ژن و (25) له نهوجهوانان سزادراون و لهزیندانهکاندا ژیاندهکهن، که لهئێستادا (13) کهسیان تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون.

تائێستا نزیکی (94) هەزار تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و زیاتر لە سێ هەزار کەسیش مردوون، بەڵام ئاماری ورد لەبەردەستدا نیە لەسەر ئەوانەی کە لەگرتووخانەکان تووشبوون.

زانا خالید، ئهندامى فراکسیۆنى پارتى لهپهرلهمانى کوردستان لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت «بههۆى بڵاوبوونهوهى ڤایرۆسى کۆرۆناو قهرهباڵغى زیندانهکان، لهگهڵ ئهوهداین لیبوردن ههبێت بۆ بهشێکى زۆرى ئهو حاڵهتانهو بهپێى یاساکه مامهڵهیان لهگهڵدا بکرێت، چونکه پێویسته پێداچوونهوه ههبێت بهبارودۆخى زیندانییهکان و ناو چاکسازییهکان، چونکه بهپێى قهبارهى چاکسازییهکان ژمارهى زیندانییهکان دوو ئهوهندهیه«.

دوو جۆر لێبوردن هەیە کەلێبوردنى تایبهت و گشتین، لێبوردنى تایبهت لەدهسهڵاتى سهرۆکى ههرێمهو ئهویش بۆ ئهو کهیسه تایبهتانهیه که لهدادگاکاندا ئاماژهیان پێدهدرێت.

ئهندامهکەى فراکسیۆنى پارتى وتى «لهپێشتردا لیژنهى تایبهت ههبوو لهئهنجومهنى وهزیران بۆ ئهو بابهتهو بهڕاسپاردهى سهرۆکى حکومهت، ئهندامى لیژنهکان پێکهاتوون لهئهنجومهنى دادوهرى و لایهنه پهیوهندیدارهکان، بۆیه بۆ ئهم وهزعهى ئێستاش راپۆرتى خۆیان ئاماده کردووهو بهوپێیه کهتهواو تاووتوێکرا بابهتهکه بکرێته لێبوردنى گشتى».

وتیشى «لهئێستادا کهیسهکه کارى لهسهردهکرێت و چاوهڕوانى ئهنجامهکانى لیژنهکهین لهکاتێکى دیارینهکراودا».

ئهندامێکى  لیژنهى یاسایى پێى وایه لێبوردنى گشتى لهههموو کات و ساتێکدا بوونى یاساییهو هیچ رێگرییهکى نیه.

جهلال محهمهد، ئهندامێکى لیژنهى یاسایى لهفراکسیۆنى گۆڕان لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت «لهدهسهڵاتى سهرۆکى ههرێمدا ههیه که داوابکات و بتوانێت بۆ لیبوردنى گشتى ئاراستهى پهرلهمانى بکات و پهرلهمانتارانیش بۆ خۆیان  دهتوانن پرۆژهیهکى لێبوردنى گشتى پێشکەش بکهن بۆ سهرۆکایهتى».

ئهندامهکهى لیژنهى یاسایى وتى «لهههموو کات و بارودۆخێکدا دهکرێت لهلایهن سهرۆکى ههرێم و پهرلهمانتارانهوه ئهو کهیسه بجوڵێنرێت».

لهساڵى 2007 لهههرێمى کوردستان لێبوردنى گشتى بۆ ژمارهیهک زیندانى دهرکراو دواى پێنج ساڵ واته لهساڵى 2012دا جارێکى دیکه ژمارهیهکى تر زیندانى بهر لێبوردنى گشتى کهوتنهوهو بۆ جارى سێیهم له 2017دا لێبوردنى گشتى دهرکراوهتهوه، واته ماوهى سێ ساڵه لێبوردنى گشتى لهههرێم نهدراوه.

دانا دارا، راوێژکارى سهرۆکایهتى پهرلهمان، لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت»لێبوردنى گشتى پرسێکى قورسهو جیاوازه لهلێبوردنى تایبهت، لهدهسهڵاتى راستهوخۆى پهرلهماندایهو پێویسته وردهکارى لهسهرى ههژمار بکرێت، بهپێى حاڵهتهکهو سزاکهى دیاریدهکرێت».

ههروهها وتیشى «نێوان ههر دهرچوونێکى لێبوردنى گشتى لهههرێم تائێستا چوار ساڵى پێچووه، بهپێى یاسا رێکخراوهو جێبهجێکراوه«.

دانا دارا ئاماژهى بۆ ئهوهشکرد»باوهڕناکهم ئێستا حکومهت داواى ئهو لێبوردنانه بکات».

بۆ  پهرلهمانیش وتى «پێویسته (10) پهرلەمهنتار واژۆ بکات و  بهرزى بکهنهوهو پێویستى بهگهڕانهوه نییه بۆ لایهنێکى دیکه«.

راوێژکارهکهى پهرلهمان ئهوهشى روونکردهوه «لێبوردنى گشتى بهگشتى که باسبکرێت باش نیه، چونکه که بهدواى رێگهچارهیهکى باشدا بگهرێین دهبێت بگهڕێینهوه بۆ بارودۆخى چاکسازییهکان و  مهرجهکانى گرتن و ئازادکردن ههمواربکرێتهوهو بهو شێوهیهى ئهو کهسهى ماوهیهکى سزاکهى بهسهر دهبات، ئیسڵاحى بکات و ئازادبکرێت واته ئازادبوون بهمهرج».

لهههمانکاتدا ئهوهشى وت «لێبوردنى تایبهت بۆ ههندێک کهیس پێویسته بهردهوام ههبێت، بۆ نموونه بۆ ئهو کهسانهى بهتهمهنن و نهخۆشن،  کهئهمه زیاتر سهڵاحیهتى سهرۆکایهتى ههرێمه«.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار