مه‌ترسیه‌کانى به‌ئه‌هلى کردنى که‌رته گشتیه‌کان له هه‌رێم
4 ساڵ لەمەوپێش
هاورێ سوره
ئاشکرایه له هه‌موو جیهاندا چه‌ند پایه‌یه‌کى گرنگ و ستراتیژى هه‌ن بۆ ژیانێکى ته‌ندروست و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگه . له ناویشیاندا سیسته‌مى په‌روه‌رده و سیسته‌مى ته‌ندروستی له ڕیزى پێشه‌وه‌ن ، بێگومان بایه‌خدان به بوارى په‌روه‌رده و ته‌ندروستى یه‌کسانه به هوشیارى و شاره‌ستانیه‌ت ته‌نانه‌ت گه‌شه‌ى ئابوریش، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م دوو پایه سه‌ره‌کیه بناغه‌ى زانست و پێشکه‌وتنن ، به‌داخێکى زۆره‌وه چه‌ند ساڵێکه له کوردستان حکومه‌ت خه‌ریکه له ژێر ناوى ڕه‌خساندنى هه‌لى کار ئه‌م دوو پایه گرنگه به‌ره‌و لاواز بوون ده‌بات به‌رده‌وام ڕێگه خۆشده‌کات بۆ که‌رتى تایبه‌ت ، ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت له چه‌ند ساڵى داهاتوودا سیسته‌مى په‌روه‌رده و ته‌ندروستى قۆرخده‌کرێن له‌لایه‌ن که‌رتى تایبه‌ت ئه‌مه‌ش کارێکى زۆر نا ته‌ندروست و نالۆژیکانه‌یه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له به‌رژه‌وه‌ندى گشتیدا نیه لانیکه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى هاوڵاتیانى هه‌رێم که‌مده‌رامه‌تن ، هه‌موومان ده‌زانین سه‌رمایه‌دار و خاوه‌ن کۆمپانیا گه‌وره‌کان به‌رده‌وامن له بردن و ڕاکێشانى پزیشکه پسپۆر و شاره‌زاکان بۆ لاى خۆیان و پێدانى موچه‌یه‌کى زۆر و گه‌شت پێکردنیان بۆ وڵاتان له‌لایه‌ک و هه‌بوونى ئه‌جهیزه‌ى پێشکه‌وتوو ده‌واو ده‌رمانى باش و جێگه و ڕێگه‌ى ئاسوده و پێداویستیه‌کانى گواستنه‌وه و نیشته جێبوون له نه‌خۆشخانه تایبه‌تیه‌کاندا له‌لایه‌کى دى، ئه‌وه هۆکارێکه که زۆرێک له پزیشک و پسپۆرانى شاره‌زا له نه‌خۆشخانه حکومیه‌کانه‌وه بچنه نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌کان ، که‌وابڕوات نه‌خۆشخانه حکومیه‌کان به‌ره‌و بێبایه‌خبوون ده‌چن ، دواجار هاوڵاتیانى ده‌ست کورت و که‌مده‌رامه‌ت زیانمه‌ندى یه‌که‌م ده‌بن .
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م پاره زۆره‌یان نیه هه‌تا له نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌کان نه‌خۆشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن یان نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ بکه‌ن ، دیاره خه‌ڵکه ده‌ستکورته‌که‌ش زۆرینه‌ن له کوردستاندا، بۆ نمونه له‌و کاته‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له کوردستان په‌یدا بووه که‌سانێکى زۆر ئازیزانیان له ده‌ستداوه زیاتر له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێداویستیه ته‌ندروستیه‌کانیان وه‌ک پێویست به‌ده‌ست نه‌که‌وتون له نه‌خۆشخانه‌کانى حکومه‌ت ، به‌تایبه‌تى به‌هۆى که‌مبوونى پزیشکى پسپۆر و جیهازى هه‌ناسه‌دان ، ته‌نانه‌ت زۆر کات شوێنى خه‌وتنیش نه‌بووه بۆ نه‌خۆشه‌کان ، به‌پێچه‌وانه‌وه له نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌کان هه‌موو پێداویسته‌کان به‌رده‌ست بوون و به‌رده‌ستن له پزیشکى پسپۆر و شاره‌زاوه بگره بۆ شوێنى زۆر و جیهازى هه‌ناسه‌دان و تاقیگه‌ى پێشکه‌وتوو هتد .. به‌داخه‌وه ئه‌م نه‌خۆشخانه ئه‌هلیانه بۆ ڕێژه‌یه‌کى زۆرى هاوڵاتیان بڤه‌یه ته‌نیا بۆ خه‌ڵکى خودا پێداو دروستکراون ! نه‌ک هاوڵاتیانى ده‌ست کورت و بێکار و که‌م ده‌رامه‌ت زۆرێک له‌وانه نه‌ک هه‌موو ماڵ به‌ڵکو هه‌رچى هه‌یانه بیفرۆشن پاره‌که‌یان به‌شى دوو بۆ سێ شه‌وى نه‌خۆشانه ئه‌هلیه‌که ناکات . خوێنه‌رانى هێژا ئه‌وه‌ى له‌سه‌ره‌وه به‌کورتى ئاماژه‌م پێکردووه ده‌رباره‌ى سیسته‌مى ته‌ندروستى بوو ئه‌گه‌ر بدرێته یان ببێته که‌رتى تایبه‌ت ، دیاره هه‌مان مه‌ترسی بۆ سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ش ئه‌گه‌ر زۆرتر نه‌بێت که‌متر نیه ده‌بینین زانکۆ و په‌یمانگا ئه‌هلیه‌کان ڕۆژ به‌ڕۆژ ڕوو له‌زیاد بوونن ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه‌ى نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌کان مامۆستاى به‌ئه‌زموون و شاره‌زاکان بانگ ده‌که‌ن بچنه لاى ئه‌وان موچه و ئیمتیازه‌کانیان زۆر جیاوازه له‌گه‌ڵ مامۆستایانى زانکۆ و په‌یمانگا حکومیه‌کان بێگومان مامۆستاى شاره‌زا و زوبان زان و به‌ئه‌زموون کاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر خویندکاران له بوارى په‌روه‌رده و زوبانى ئینگلیزى زوبانه‌کانى دیکه‌ى بێگانه ، که‌واتا ئه‌م په‌یمانگا و زانکۆیانه‌ى که‌رتى تایبه‌ت پێشکه‌وتووترن بۆیه قوتابیه‌کانیشیان شاره‌زا و سه‌رکه‌وتوو ترن له ئه‌وانه‌ى حکومه‌ت ، به‌داخه‌وه به‌هه‌مان شێوه‌ى نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌کان قوتابیانى کچ و کوڕى هه‌ژار و ده‌ست کورته‌کان ئه‌و پاریه‌یان نیه بچن له زانکۆ و په‌یمانگا ئه‌هلیه‌کان بخوێنن ئه‌وه له‌کاتێکدا ده‌بینن خوێندن له‌زانکۆ و په‌یمانگاکانى سه‌ر به‌حکومه‌ت به‌ره‌و لاواز بوون ده‌چن به‌راورد به زانکۆ و په‌یمانگا ئه‌هلیه‌کان به‌هۆى پشت گوێ خستنیان له‌لایه‌ن حکومه‌ت و خوێندنى باڵا و ڕۆیشتنى زۆرێک له مامۆستا شاره‌زا و به‌ئه‌زموونه‌کان بۆ لاى په‌یمانگا و زانکۆکانى که‌رتى تایبه‌ت ، له‌کۆتایدا پێویسته ئاماژه به‌وه بکه‌م به‌ئه‌هلى کردن یان به‌تایبه‌تى کردنى که‌رتى گشتى له بوارى گه‌شت و گوزار ، کاره‌با ، شاره‌وانى ، ته‌ندروستى ، په‌روه‌رده دواجار نه‌ک هه‌ر سه‌روه‌ت و سامانى خه‌ڵک و حکومه‌ت ده‌که‌وێته ده‌ست خاوه‌ن کۆمپانیا و سه‌رمایه‌داره‌کان به‌ڵکو ڕۆیشتنه به‌ره‌و سیسته‌مى سه‌رمایه‌دارى . بێگومان ئه‌وه‌ش هۆکارێکه بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ى زیاترى چینه چه‌وساوه‌کان ، هه‌رکه‌سێک مێژووى ڕابردووى گه‌لانى بنده‌ست و ئازادیخوازى خوێندبێته‌وه بۆى ده رکه‌وتووه که خه‌ڵکى ڕه‌ش و ڕوت و کرێکار و جوتیار ده‌یان ساڵ خه‌باتیان کردووه و قوربانى زۆریانداوه له پێناو ڕزگارى نیشتمان و بنه‌بڕکرنى کێشه‌ى چینایه‌تى و به‌رقه‌رار بونى یه‌کسانى و دادپه‌روه‌رى ، به‌داخه‌وه له کوردستان دواى به‌خشینى ده‌ریایه‌ک خوێن و ئه‌و هه‌موو قوربانیدانه ئێستا واخه‌ریکه له سایه‌ى حکومه‌تى خۆمان هه‌نگاوه‌کان به‌ئاڕاسته‌ى نادروست ده‌ڕۆن و جیاوازى له نێوان توێژ و چینه‌کاندا ڕوو له‌هه‌ڵکشانه ، چینی هه‌ژار ده‌که‌وێته ژێر ده‌ست و پێى سه‌رمایه‌دار و خاوه‌ن کومپانیا گه‌وره‌کان که کێبرَکێیانه بۆ به‌ئه‌هلى کردنى که‌رته گشتیه‌کان له‌هه‌رێم ، بۆیه پێویسته حکومه‌ت چاوبخشێنێته‌وه به‌م بڕیار و هه‌نگاوانه‌ى ڕابردوودا له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى ئه‌گه‌ر حکومه‌ت حکومه‌تى هه‌مووانه پێویسته زیاتر په‌ره بدات به‌که‌رتى گشتى هه‌رگیز بوار نه‌دات که‌رتى تایبه‌ت بچێته سه‌روى که‌رتى گشتى به‌تایبه‌تى له بوارى په‌روه‌رده و ته‌ندروستى ئه‌وکاته حکومه‌ت ده‌بێته پارێزه‌رى به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاکانى گه‌ل ولات هاوڵاتیانیش به‌گیانى خۆیان به‌رگرى لێده‌که‌ن...