حکومه‌تێک موچه‌ى فه‌رمانگه‌یه‌ک نادات، چاوه‌رێى چى لێ ده‌کرێ
4 ساڵ لەمەوپێش
د . مه‌یاده نه‌جار
بێگومان یه‌کێک له‌پره‌نسیپه‌کانى ده‌وڵه‌تدارى نه‌کردنى جیاوازییه له‌نیوان هاولاتیانى دا، به‌گشت ره‌گه‌ز و پیکهاته‌کانیه‌وه، بگره وه‌ک ده‌گوترێت یه‌کێک له‌هه‌نگاوه‌کانى سه‌رکه‌وتنى ده‌وڵه‌تدا دادپه‌روه‌رى و هاوبه‌شییه له‌نیوان گشت تاکه‌کانى کۆمه‌ڵگه.
له‌کاتێکدا به‌غدا موچه بۆ هاوڵاتیانى عێراق دابین ده‌کات، به‌گوێره‌ى ده‌ستوور مه‌رجکراوه که‌پێویسته بۆ سه‌رجه‌م هاولاتیانى عێراقى دابین بکرێت، به‌لام به‌بێ هیچ هۆکارێک حکومه‌تى به‌غدا ماوه‌ى زیاتر دوو مانگه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى به‌نداوه‌کانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاوى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان نه‌ناردووه، ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه خودى ئه‌م فه‌رمانگه‌یه له‌سه‌ر خواستى حکومه‌تى به‌غدا، له‌سه‌رده‌مى حکوومه‌تى حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌وه، مووچه‌ى ئه‌م دامه‌زراوه‌یه خرایه سه‌ر به‌غدا .
ئه‌م هه‌نگاوه‌ى حکومه‌تى به‌غدا ئه‌و په‌رله‌مانتارانه شه‌رمه‌زار ده‌کات
شایه‌نى باسه لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌و خاڵه بکه‌م که‌ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتارى کورد، که‌خۆیان به‌نوێنه‌رى هه‌رێمى کوردستان ده‌زانن و به‌ده‌نگى کورد چوونه‌ته به‌غدا که‌چى زۆر بێمنه تانه که‌وتوونه دژایه‌تى هه‌رێم و داواى گواستنه‌وه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن بۆ سه‌ر به‌غدا، به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه به‌غدا ئاماده‌نیه موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى دامه‌زراوه‌یه‌ک بدات که ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى دیاریکراوه که ژماره‌یان نزیکه‌ى 400 که‌سه،ئیتر چون موچه‌ى ته‌واوى فه‌رمانبه‌رانى هه ریم ده‌دات ، ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه که گرنگه هه‌موومان ئاراسته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى بکه‌ن که‌بوونه عێراقیه‌کى تووندره‌و به‌بێ بیرکردنه‌وه باسى گواستنه‌وه‌ى موچه ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ى شایه‌نى ووردبوونه‌وه‌یه ئه‌م هه‌نگاوه‌ى حکومه‌تى به‌غدا ئه‌و په‌رله‌مانتارانه رووبه‌رووى پرسیارێکى گه‌وره ده‌کاته‌وه، شه‌رمه‌زارییان ده‌کات.