به‌شوودانی که‌رکوک

4 ساڵ لەمەوپێش



له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

کهرکوک دڵی کوردستانه، یهکێکه لهو دروشمانهی که ئهدهبیاتی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دهڵێن وتهی مهلا مستهفای بارزانییه، باشه یانی کوردستان، دیاره مهبهست ههموو کوردستانیشه، ئهگهر کهرکوکی لهسهر نهبێت کهواته لاشهیهکی بێ دڵه، دڵ لهگهڵ مێشکا دوو ئهندامی زۆر گرنگی جهستهی مرۆڤن، ئهگهر مێشک جێگهی بیرو ئاوهزو ههڵگرتنی دۆسیهکانی ژیان بن بهگشتی ، دڵ جێگهی سۆزو خۆشهویستی و دۆسیهی بڕیاریشه بهسهر مێشکیشهوه، لهساڵی 2017 دڵهکهمان رادهستی راکان جبوری کرد، ئهگهر ریفراندۆم سهریبگرتایه، ئهگهر بکهرانی ریفراندۆم پهشیمان نهبوونایهتهوهو خۆیان بهمهمنوونیهوه رازی نهبوونایه بهوهی دادگای فیدراڵی ریفراندۆم ههڵوهشێنێتهوه، ئهگهر بوێرانهو جوامێرانه شهڕی کهرکوکیان کردبا دوای ریفراندۆمی 25-9-2017 ، باوهڕم وایه زۆر شت بهم جۆرهی ئێستا نەدەبوو .

دوای رووداوهکانی 16-10ی ههمان ساڵ پارتی و یهکێتی بێ شهڕێکی جوامێرانه کهرکوکیان رادهستی حهسهن پلایس و هاوڕێکانی  کرد، ئهگهر یهکێتی ههندێ تهق و تۆقی کردو قوربانیشی دا پارتی ئهوهشی نهکرد،  بهههمان ململانێی پهنجا پهنجاوه پشتیان کرده کهرکوک و تهنها جیاوازی ئهوه بوو پارێزگاره کوردهکهی کهرکوک لهبری بهئاراستهی سلێمانیدا بگهڕێتهوه ملی رێی ههولێری گرت «نهجمهدین کهریم دکتۆرێکی ناسراوی کوردو یهکێک بوو لهو کارهکتهرانهی لهئهمهریکا رۆڵی گهورهی لهناسینی کورددا بینی، پارتی و یهکێتی لهململانێی خۆیاندا ئهویشیان وهک زۆری تر وردو خاش کرد «.

بۆ دانانهوهی پارێزگار کهبرادهرێک بهدهنگی بهرز دهیگوت ناوهکهی لهگیرفانی مندایه، دهیان کهسایهتی و سیاسی ناسراو لهلایهن یهکێتییهوه خرانه بهردهست پارتی و پارتیش قهبوڵی نهکردن، بهوانهشهوه که کهسانی میانڕهو، کهسایهتی ناسراو بوون، ئهمهش راکانی هێشتهوه، لهسهردهمی راکاندا 2017 تا 2020،  عهرهباندن و سزادانی کوردو کاری نابهجێ بهرانبهر کورد لهخورماتوو ، داقوق ، دوبز، کهرکوک و شوێنهکانی تر زۆر پهرهی سهند، پارتی و یهکێتیش لهدوورهوه سهیری قودس و دڵهکهیان دهکرد .

ئێستا که راکان دهیهوێت خۆی لهداوی لێپرسینهوه ی گهندهڵی رزگار بکات و بچێت سوێندی یاسایی بخوات و ببێته پارلهمانتار « کاتی خۆی لهههڵبژاردنهکان نزیکهی (11) ههزار دهنگی هێنا «راستهوخۆ قایمقامی کهرکوک که فهلاح یایچیلیه« کهسایهتیهکی تورکمانه«  دهبێته پارێزگار، «ههڵبهت قایمقامی کهرکوک کامیل ساڵهیی بوو، بهڵام ئهویش بههۆی رۆیشتنی پارتییهوه لهکهرکوک دهستی لهکارهکهی بهردا «،  لهڕاستیدا پارتی پارێزگارو قایمقامیشی بردو نههێشتی ئهوان بێنهوهو نه بههیچ کهسێک رازی بوو کهیهکێتی پێشنیازی کرد.

ئهوهی روویداو ئێستا دهگوزهرێت جۆرێکه له بهشودانی کهرکوک، که من بڕوام وایه لهم گهمهیهدا ههر پارتی و یهکێتی نین، تهنانهت تورکیاش رۆڵی ههیه ئهم راستییانه ئهگهر ئازاریشی ههبێت، ئهگهر بهدڵی ئهم و ئهویش نهبن ههقیقهتی بهشودانی ئهو شارهیه کهسهدان قوربانی لهپێناودا دراوەو مهلا مستهفای بارزانی بهدڵی کوردستانی ناو بردووه.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار