سزاکانى ئه‌مریکا گورزێکى کوشنده‌ ده‌بن بۆ سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌

«سزاکان کاریگه‌رییان له‌سه‌ر له‌سه‌دا ٤٠٪ى هاورده‌ى پیشه‌سازى به‌رگریى تورکیا ده‌بێت و رووخێنه‌ر ده‌بێت»

4 ساڵ لەمەوپێش



کاکهلاو عهبدوڵا

پێشبینى دهکرێت سزا نوێیهکانى واشنتن بۆ سهر ئهنقهره لهمهڕ کڕینى سیستهمى بهرگریى ئاسمانى ئێس-٤٠٠ى رووسى زیانێکى کوشنده بدات لهژێرخانى بهرگریى تورکیا، لهکاتێکدا رهجهب تهیب ئهردۆغان باس لهوهدهکات هێشتا «دهرگامان کراوهیه« بۆ گفتوگۆو لێکتێگهیشتن.

دووشهممهى رابردوو، ١٤ى کانونى یهکهمى ٢٠٢٠، ئهمریکا سزاى سهپاند بهسهر پیشهسازى ژێرخانى بهرگریى تورکیاو سهرۆکى ئاژانسهکه کهئیسماعیل دهمیره بههۆى کڕینى سیستهمى بهرگرى ئێس-٤٠٠ى رووسى لهساڵى ٢٠١٩.

پیشهسازى ژێرخانى بهرگرى تورکیا ئهو دامهزراوه حکومیهیه که بهرپرسیاره لهدابینکردن و ههناردهکردنى کهلوپهلى سهربازیى و گهشهپێدانى پیشهسازى بهرگریى ناوخۆ.

مایک پۆمپێیۆ وهزیرى دهرهوهى ئهمریکا لهبهیاننامهیهکدا رایگهیاند: «ئهمریکا چهندین جارو لهسهر ئاستى باڵا ئهوهى بۆ تورکیا روونکردهوه کڕینى سیستهمى ئێس-٤٠٠ ئاسایشى تهکنهلۆژیاى سهربازیى ئهمریکا دهخاته مهترسییهوهو بودجهى بهرچاو دابین دهکات بۆ کهرتى بهرگریى رووسیا لهگهڵ دهستپێگهیشتنى رووسیا بهپیشهسازى بهرگریى تورکیا».

پۆمپێیۆ وتیشى سهرهڕاى ئاگادارکردنهوهکان تورکیا سوور بوو لهسهر کڕینى سیستهمهکهو داواشى لهتورکیا کرد دهستبهجێ «کێشهى سیستهمى ئێس-٤٠٠ چارهسهر بکات بهههماههنگى لهگهڵ ئهمریکا».

سزاکان قهدهغهکردنى مۆڵهتپێدان دهگرێتهوه بهو کهلوپهلانهى ئهمریکاو دهستبهسهرداگرتنى ههر قهواره و موڵکێکى دامهزراوهکه که لهژێر دهستى حکومهتى ئهمریکیدا بێت.

دوابهدواى سهپاندنى سزاکان رهجهب تهیب ئهردۆغان، سهرۆکى تورکیا رایگهیاند، «سزاکانى ئهمریکا ئامانجیان ئهوهیه بهرهوپێشچوونهکانى کهرتى بهرگریى تورکیا بوهستێنن و وا لهو وڵاته بکهن دووباره پشت بهوڵاتانى تر ببهستێت، ئهم بڕیاره هێرشێکه بۆ سهر سهربهخۆیى تورکیا».

بهڵام لهشهممهى رابردوودا، ئهردۆغان بهتۆنێکى جیاوازتر قسهى کرد و وتی: «ئێمه دهرگاکانمان بهکراوهیى جێدێڵین بۆ ئهوانهى ئامادهى دانیشتن و دانوستانن لهگهڵمان لهسهر مهرجى یهکسان و رازیبوونیان بهئۆڤهرى دادپهروهرانه«.

دوابهدواى راگهیاندنى سزاکان، دوو بۆچوون لهتورکیا سهریانههڵداوه کهیهکێکیان بهرگریکردن لهحکومهته و باس لهوه دهکات پێشتریش سزا سهپێنراوه، بهڵام تهنها روحیهتى نیشتمانیى زیاد کردووهو ژێرخانى بهرگرى وڵاتهکه لهوه بههێزتره ئهم سزایانه کاریگهریى لێبکهن.

بهڵام بۆچوونهکهى تر پێچهوانهى بۆچوونى یهکهمهو شارهزایان پێیانوایه سزاکانى ئهمریکا گورزێکى کوشنده دهدات لهکهرتى بهرگرى تورکیا لهماوهى دوو بۆ سێ ساڵى داهاتوودا.

پیشهسازى بهرگریى تورکیا پشتێکى زۆرى بهستووه بههاوردهى ئهمریکا، بهپێى راپۆرتێکى یهکێتى بهرههمهێنهرانى پیشهسازى ئاسمانى و بهرگریى تورکیا لهساڵى ٢٠١٩، ئهنقهره بهبههاى یهک ملیارو (٤٠٠) ملیۆن دۆلار کهلوپهلى سهربازیى لهئهمریکا کڕیوه، کهزۆربهیان ماددهى خام و بهرههمى نیمچه دروستکراون، ئهمهش لهسهدا ٤٥٪ى کۆى گشتى هاوردهکردن پێکدههێنێت که سێ ملیارو (١٠٠) ملیۆن دۆلار بووه لهساڵى رابردوودا.

 لهو بڕه (٦٤٨) ملیۆن دۆلارى بۆ هاوردهى کهلوپهلى هێزى ئاسامانى بووه، لهکاتێکدا (٤٦٤) ملیۆنى بۆ فڕۆکهى شارستانى و (١٠٧) ملیۆن دۆلاریش بۆ سیستهمى زهمینى رۆیشتووه.

«سزاکان کاریگهرییان دهبێت لهسهر لهسهدا ٤٠٪ى هاوردهى پیشهسازى بهرگریى تورکیا که لهئهمریکاى دهکڕێت و دهگونجێت کاریگهرییهکى رووخێنهرى ههبێت لهحاڵهتى بهردهوامبوونى سزاکان بۆ دوو بۆ سێ ساڵى داهاتوو»، شارهزایهکى بوارى بهرگریى تورکیا، کهناوى نههاتووه، ئهمهى بهپێگهى ئهلمۆنیتهرى ئهمریکى وت.

بهپێى راپۆرتێکى میدڵ ئیست ئاى بهریتانی، سزاکانى ئهمریکا کار ناکاتهسهر ئهو مۆڵهتانهى پێشتر بۆ ههناردهکردن رهزامهندییان لهسهر دراوه، وهک پارچهى یهدهگى ئێف-١٦ى تورکی، بهڵام دهکرێت کاریگهرییان ههبێت لهسهر چهندین گرێبهستى ساڵانه که بههاکهیان نزیک دهبێتهوه لهدوو ملیار دۆلار، که لهلایهن پیشهسازى بهرگریى تورکیاوه ئیمزا کراوه.

بهپێى راپۆرتهکه، دهکرێت سزاکانى واشنتن کێشه دروستبکهن بۆ پرۆژهى فره ملیار دۆلارى، لهوانه کهشتى جهنگیى بچووک، فڕۆکهى شهڕى سووک و راهێنانى (هێرجێت)، ههروهها فرۆکهى جهنگیى نهوهى پێنجهمى  TFX.

جان کهساپۆغلۆ، بهڕێوەبهرى توێژینهوهى بهرگریى لهناوهندى تووێژینهوهى ئیدامى تورکى بهمیدڵ ئیست ئاى راگهیاندووه، «پاکێجى سزاکان سووک نییه. پیشهسازى بهرگریى تورکیا بزووێنهرى سهرهکى پرۆژه بهرگرییهکان و ههماههنگییه نێودهوڵهتییهکانى تورکیایه کهخۆى دهبینێتهوه لهگواستنهوهى تهکنهلۆجیاو بهرههمهێنانى هاوبهش».

کهساپۆغلۆ باسى لهوهشکرد که دامهزراوه بهرگرییهکهى تورکیا لهئێستادا «سهدهها پرۆژهى سیستهمى چهک و گرێبهستى گرانبههاى بهرگریى بهڕێوهدهبات».

لهئێستادا پیشهسازى بهرگریى تورکیا کار له (٧٠٠) پرۆژهدا دهکات، که بههاکانیان زیاتره لهنۆ ملیار دۆلار کهزۆرێکیان پهیوهستن بهمۆڵهتى ههناردهوه. زنجیرهیهک لهپرۆژهى ناوخۆیى پشتیان بهستووه بهسهدهها سیستهمى دروستکراوى ئهمریکى و لهم روانگهیهوه سزاکان ههڕهشهن بۆ لهباربردنى پیشهسازى بهرگریى تورکیا لهماوهى درێژخایهندا.

بهپێى وتهى شارهزا بهرگرییهکهى قسهى بۆ ئهلمۆنیتهر کردووه، پێدهچێت سزاکان لایهنى سێههم، واته وڵاتانى تر، سارد بکاتهوه لهههماههنگیکردن لهگهڵ دامهزراوه تورکییهکهدا.

بهپێى راپۆرتهکهى ئهلمۆنیتهر، ههموو ئهم مهترسییانه کار دهکهنهسهر پێویستییهکانى بزوێنهرى فڕۆکهو تانکى تورکى لهگهڵ کۆمهڵێک لهپرۆژهى نیشتمانى کهپهیوهستن بهکهلوپهلى گرنگ وهک ههلیکۆپتهرى  T-70، فڕۆکهى جهنگى  TFX، فڕۆکهى راهێنانى (هێرجێت)، کهشتى جهنگى (میڵگێم) و ههناردهکردنى ههلیکۆپتهرى  T129ى هێرشبهر.

بهرپرسانى ئیدارهى ترهمپ لهمێژه داواى سهپاندنى سزا دهکهن بهسهر ئهنقهرهدا کاتێک له تهمموزى ٢٠١٩ یهکهمین پارچهکانى سیستهمهکهى پێگهیشت، که واشنتن پێیوایه سیستهمهکه دهکرێت بهکاربهێنرێت بۆ کۆکردنهوهى زانیارییه نهێنییهکانى فڕۆکهى ئێف-٣٥ى ئهمریکی.

بهپێى ئهو رێککهوتنهى لهگهڵ رووسیا ئهنجامیداوه، تورکیا دوو ملیار و (٥٠٠) ملیۆن دۆلارى داوه بهمۆسکۆ لهبهرامبهر کڕینى سیستهمهکهدا،  کهپێیوایه پێویستییهکى ههنوکهییه به لهبهرچاوگرتنى ئهو ململانێ سهربازییانهى لهدهوروبهرى وڵاتهکهیدا ههن و رایگهیاندووه هاوپهیمانهکانى بهئهمریکاشهوه لهناتۆ نهیانتوانیوه جێگرهوهیهکى بۆ دابین بکهن – وهک سیستهمى بهرگرى پایتریۆتى ئهمریکى - که لایان قبوڵکراو بێت.

لهماوهى چوار ساڵى سهرۆکایهتیدا دۆناڵد ترهمپ، سهرۆکى ئهمریکا، ساردبووه لهسهپاندنى سزا بهسهر ئهنقهرهداو چهندین جار ڤیتۆى لهسهر سزا سهپاندن بهسهر وڵاتهکهدا کردبوو بههۆى نزیکى و پهیوهندییهکانى لهگهڵ ئهردۆغاندا.

شارهزایان پێیانوایه رهزامهندیى ترهمپ لهئێستادا بۆ سهپاندنى سزا بهسهر تورکیادا بۆ کێشه دروستکردنه بۆ ئیدارهى داهاتووى جۆو بایدن، سهرۆکى ههڵبژیردراوى ئهمریکا.

جۆن سۆلۆمۆ، ستوونوسى ئاژانسى ههواڵى باشورى ئاسیا لهوتارێکدا نووسیویەتی: «ئهو راستییهى که ئهمجاره دۆناڵد ترهمپ سزاى کۆنگرێسى نهوهستاند وهک پێشتر لهسێ ساڵى رابردوودا کردی، رهنگه بۆ ئهو ئارهزووهى بگهڕێتهوه کهدهیهوێت تادهتوانێت کێشه بۆ جۆو بایدنى سهرۆکى ههڵبژێردراو دروستبکات».

بایدن که تووڕهیى خۆى نهشاردووهتهوه لهسهر سیاسهتهکانى ئهردۆغان، بهڵێنیداوه دهبێت سهرۆکى تورکیا «باجی» کردهوهکانى بدات دژ بهکوردو ئهو کێشانهى دروستکردووه له رۆژههڵاتى ناوهراستدا.

لهلایهکى ترهوه یهکێتى ئهورپا چهند سزایهکى دژى تورکیا راگهیاندووهو ئهنجێلا مێرکڵ، راوێژکارى ئهڵمانیا، ئهوهى خستهڕوو کهههماههنگى لهگهڵ ئیدارهى نوێى ئهمریکا دهکهن بۆ توندکردنهوهى سزاکان و قهدهغەکردنى فرۆشتنى چهک بهئهنقهره.

تا بههارى داهاتوو سزاکان قورستر دهبنهوهو ئهمریکاو ئهوروپا پێکهوه ههماههنگى دهکهن بۆ سهپاندنى سزاى زیاتر، که ئهگهر ئهمه رووبدات زیانێکى زۆر بهئابورى تورکیا دهکهوێت.

«ئهوکات ئهردۆغان بههۆى بێزارى رایگشتى سهبارهت بهههڵسوکهوته داپڵۆسێنهرهکانى دژى نهیارهکانى و چهوت بهڕێوەبردنى ئابورى وڵاتهکهی، ئیتر ناتوانێت ئهوهنده دژى رۆژئاوا بوهستێتهوه«، سۆلۆمۆ واى نوسیووه.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار