دواى ته‌واوبوونى پێوه‌رى زیره‌ک موەلیده‌ ئه‌هلییه‌کان که‌م ده‌بێته‌وه

ئومێد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ ‌هاوڵاتى:

3 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: ماردین نورهدین

وتهبێژى وهزارهتى کارهباى حکومهتى ههرێم ئاماژه بهوه دهدات که بههۆى چاکسازیکردن لهگرێبهستهکان و کڕینى پێداویستییهکاندا (250) ملیۆن دۆلاریان بۆ حکومهتى ههرێم گهڕاندووهتهوه.

ئومێد ئهحمهد، وتهبێژى وهزارهتى کارهباى حکومهتى ههرێم لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتى دهڵێت:" کارکردن لهدانانى پێوهرى زیرهک بۆ هاوبهشانى کارهبا بهردهوامهو تائێستا (410) ههزارمان بهستووه، دواى تهواوبوونى کارهکانى موەلیدە ئههلییهکان بهتهواوى پاشهکشه دهکهن و کهمدهبنهوهو ههنگاو بهرهو کارهباى (24) کاتژمێرى دهنێین".

ههروهها دهشڵێت: "تهنها لهماوهى مانگى رابردوودا (850) مێگاوات کارهبامان زیادکردووهو کۆى گشتیش سێ ههزار و (850) مێگاواتە".

هاوڵاتى: پلانى وهزارهتى کارهبا بۆ دواى سهرى ساڵى نوێ چییه؟

ئومێد ئهحمهد: بهرنامهى ئێمه نهک تهنها بۆ دواى سهرى ساڵ، بهڵکو بۆ تهواوى کاتهکان ههنگاونانه بهئاراستهى جێبهجێکردن و تهواوکردنى پڕۆژهى پێوهرى زیرهک، تهواوکارى ئهو وێستگانهى کهتهواوبوون و نهبهستراونهتهوه بهشهبهکهى کارهباوه لهڕێگهى هێڵهکانهوه دهیانبهستینهوه به (ئۆڤهر هێدو ئهندهرگراوند)ەوە، واتا هێڵى ئاسمانى و ژێر زهویش، بهبهردهوامى بهپێى ئهو پارهیەى لهبهردهستدابێت راکێشانى ڤیدهرهکان و چارهسهرى گرفتى ئۆڤهر لۆدو ئۆڤهر لۆدى هێڵ و محاویلهکان.

ههروهها بهههماههنگیى لهگهڵ وهزارهتى سامانه سروشتییهکان زیادکردنى بهرههمهێنانى غاز و غازى سروشتی و بهرزکردنهوهى وێستگهى دهۆکى غازى بهتایم لاین بهبۆرى غازى ههولێرهوه کارى لهسهردهکرێت.

هاوڵاتى: لهئێستادا چهند مێگاوات کارهبا ههیه؟

ئومێد ئهحمهد: لهئێستادا تواناى بهرههمهێنان لهههرێمى کوردستان سێ ههزار و (850) مێگاواته، که (850) مێگاواتى تهنها لهماوهى مانگى رابردوو زیادکراوه.

هاوڵاتى: لهئێستادا پێوهرى زیرهک بۆ چهند هاوبهشى کارهبا جێبهجێکراوه؟ئایا کارى پێدهکرێت؟

ئومێد ئهحمهد: (410) ههزار پێوهرى زیرهکمان داناوهو بهردهوامین لهدانانى بۆ تهواوى هاوبهشانى کارهبا لهههرێمى کوردستان و لهئایندهیهکى نزیکدا دهستدهکهین بهئاکتیڤ کردنی واتا کارپێکردنى.

هاوڵاتى: چهن مێگاوات کارهبا گهڕاوهتهوه که کارهباى (تهجاوز)تان بڕیوه؟

ئومێد ئهحمهد: بهبهردهوامى سهرپێچییهکى گهوره لهسهر سیستمى کارهبا ههیه، بهزمانه زانستییهکهى ونبونى وزه بهفیڕۆچوونێکى زۆر لهکارهبا ههیه، کهڕێژهکهى دهچێته نزیکهى لهسهدا 40% بۆ لهسهدا 45% ، لهبهرئهوهى بهشێکى تهکنیکییهو سروشتییه، ئهوهى که ناتهکنیکییهو ناسروشتییه سهرپێچى و زیادهڕهوییه لهسهر تۆڕى کارهبا لهنێوان لهسهدا 30% بۆ لهسهدا 35%دایه.

ئهمه تهنیا رێگاچارهى کۆنتڕۆڵکردن و بنبڕکردنى کۆتاییهکهیهتى کهبریتییه لهجێبهجێکردنى پلانى تهواوى پڕۆژهى زیرهک.

هاوڵاتى: داهاتى وهزارهتى کارهبا بۆ ساڵی 2020 چهنده بووه؟

ئومێد ئهحمهد: ئهم ژمارهیه رهنگه بهدهقیقى لاى من نهبێت، لهبهرئهوهى ئێمه بهڕاستى لهماوهى کهرهنتین و تادهوام دهستىپێکردهوه بهڕاستى داهاتمان زۆر خراپبوو، بهڵام دهتوانین بڵێین ئێمه ئهو پارهیەى خهرجى دهکهین لهکارهبادا لهسهدا 15% بۆ لهسهدا 20% وهرناگرینهوه، ئهمه ئهگهر ههموو هاوبهشێک پهیوهست بکات، بهڵام هاوبهشانى کارهبا پهیوهست نین بهکۆمهڵێک هۆکار، زۆرینهى بههۆى قهیرانى دارایى و دواکهوتنى موچه و ئهو گرفتانهى که لهههرێم ههبووه.

بهشێکیشى هاووڵاتیان خۆیان پهیوهست ناکهن بهپێدانى پارهى کارهبا، بهڵام بهشێوه گشتییهکهى ئهو پارهیەى که ئێمه خهرجمان کردووه لهکڕین و دابهشکردنى  وزهکه لهخهرجییهکان و چاکسازییهکان و لهپڕۆژهکان، دهتوانین بڵێین لهسهدا 10%مان  وهرنهگرتووەتهوه.

هاوڵاتى: بۆ ساڵى داهاتوو چهند وێستگهى دیکهى کارهبا لهههرێمى کوردستان کارا دهکرێت؟

ئومێد ئهحمهد: ئهوه پهیوهسته بهدابینکردنى غازهوه، ئێمه یهکهکانمان ههمووى ئامادهیه، ئهوهى که ئامادهنییه سهرچاوهى سووتهمهنیهکهیه، بهڵام بڕیاره تاکۆتایى 2021 بۆ 2022، (250) ملیۆن مهتر سێجا غازى سروشتى زیادبکرێت و لهپلانماندایه ئهو تایم لاینهى دهۆک کۆنتڕۆڵ بکهین.

ئهوکاته بهئهندازهى ئهو (250) ملیۆن مهترسێجا غازى سروشتییه دهتوانین یهکهکانمان کار پێبکهین، کهدهکاته نزیکهى (10) یهکهیهک (نزیکهى ههزار مێگاوات کارهبا دهکات).

هاوڵاتى: ئهو چاکسازییهى لهوهزارهتى کارهبا دهکرێت بهڕێژهى لهسهدا چهند سوودى بۆ حکومهت ههبووه؟

ئومێد ئهحمهد: ئێمه لهتهواوى ئهو پڕۆژه چاکسازییانهى کهکردوومانه لهوهزارهتى کارهبا لهڕووى کهمکردنهوهى خهرجییهکان و ههموارکردنهوهى گرێبهستهکان و گۆڕینى ههموو ئهو سهرچاوانهى که بهگازوایل و سووتهمهنى گرانبهها بوون بهغازى سروشتى، دهتوانین بڵێین لهساڵێکدا نزیکهى (250) ملیۆن دۆلارمان بۆ حکومهتى ههرێم گهڕاندووهتهوه

هاوڵاتى: وهزارهتى کارهباى ههرێمى کوردستان چهند مێگاوات کارهبا دهدات بهموسڵ و کهرکوک و ناوچه جێناکۆکهکانى دهرهوهى ئیدارهى ههرێم؟

ئومێد ئهحمهد: لهپێشتردا هیچ مێگاواتێکى کارهبا نهدراوهو ئێستاش هیچ مێگاواتێک نادهین.

هاوڵاتى: ئێران کارهبا دهدات بهههرێمى کوردستان، بۆ نموونه کارهباى ناوچه سنوورییهکان؟

ئومێد ئهحمهد: لههیچ دهوڵهتێکى دراوسێوه تهنیا یهک مێگاواتیش کارهبا نایهته ههرێمهوه تائهم ساته.

هاوڵاتى: هاووڵاتیان دهپرسن موەلیدەى ئههلى تا کهى دهمێنێت، بهتایبهت لهڕووى ژینگهییەوه کاریگهریى خراپى لهسهر تهندروستى هاووڵاتیان ههبووه؟

ئومێد ئهحمهد: ئهوکاتهى کارهبا دهبێت به (24) کاتژمێر لهههرێمى کوردستاندا.

هاوڵاتى: کهى دهبێته (24) کاتژمێر؟

ئومێد ئهحمهد: ئهوکاته ئهوهیه کهئێمه ههنگاوى بۆ دهنێین بهپێى ئهو پلانانهى که لهسهرهتاوه باسمکرد.

هاوڵاتى: پێوهرى زیرهک لهساڵى داهاتوو جێبهجێدهکرێت تا کارهباى نیشتمانیى ببێته (24) کاتژمێر؟

ئومێد ئهحمهد: کۆتایی 2021 پڕۆژهى پێوهرى زیرهک تهواودهبێت، لهگهڵ تهواوبوون و ئاکتیڤکردن و کۆتایىهێنان بهو پرسه دهتوانین بڵێین بۆ ناوهڕاستى  2022 کهئهم سیستمه ههمووى کاراو کاریگهر دهبێت، دهتوانین بڵێین ئیتر ورده ورده کاتهکانى بوونى کارهبا نزیکدهبنهوه لهئامانجى خۆی، ورده ورده کارى موەلیدە ئههلییهکانیش پاشهکشێ دهکات و کهمدهبێتهوه.

هاوڵاتى: لهداهاتى کارهبا، حکومهتى ههرێم لهسهدا چهندى دهداتهوه بهوهزارهت و بهڕێوهبهرایهتییه گشتییهکانى؟

ئومێد ئهحمهد: لهسهدا 8%ى کۆى گشتى داهاتى وهزارهتى کارهبا بهفهرمانى سهرۆکایهتى ئهنجومهنى وهزیران و وهزارهتى دارایى بۆ وهزارهتى کارهبایه، بۆ نموونه ئهگهر داهاتمان (100) ملیار دینار بێت، ئهوا ههشت ملیارى بۆ وهزارهت دهبێت.

هاوڵاتى: ئهو پارهیەى بۆتان دهگهڕێتهوه بۆ چاکسازیى یا کاروبارى رۆژانهى وهزارهت بهکاریدههێنن؟

ئومێد ئهحمهد: پڕۆژهکانى وهزارهتى کارهبا گهورهو ستراتیژین، پڕۆژهى ملیۆن دۆلارین، لهبهرئهوه ناتوانین کارى زۆر گهورهى پێبکهین، بهڵام چاکسازیى و ئیشوکارى وردهى پێدهکهین بۆ بهڕێکردنى کارى رۆژانهى وهزارهت و بهڕێوهبهره گشتییهکان.

هاوڵاتى: لهبهڕێوبهرایهتییه گشتییهکانهوه بۆ وهزارهتتان بهگشتى داواى چهند مهحاویلهى کارهبا کراوه؟

 ئومێد ئهحمهد: جاران گهنجینهکانمان بۆ ههر بهڕێوبهرایهتییهکى دابهشکردن چهندین محاویله ههبووه، جارى وا ههبووه چهند سهد دانهیهک محاویله ههبووه، بهڵام ئێستا بههۆى قهیرانهوه نهتوانراوه وهک پێویست بکڕدرێت.

بارودۆخى دارایى ئهوهنده سهخته لهههندێک شوێن رهنگه پێت بڵێم ئهگهر محاویله بسووتێ ناچارین چاکی بکهینهوه لهوهرشهکاندا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار