عێراق لە ژێر خێمەی ئێراندا
4 ساڵ لەمەوپێش
ئاسۆ عوسمان
تارمای جەنگ
تیرۆركردنی قاسمی سلێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لەگۆرەپانی عێراق بوو، كاردانەوەو تۆلەَسەندنەوەشی لەلایەن ئێرانیەكان بەموو شكبارانكردنی بنكە سەربازییە كانی ئەمریكا هەرلەسەر خاكی عێراق بوو، ساڵیادی كوژرانیشیان بۆ عێراقیەكان بە بێ دڵەراوكێ و ترسی تارمای جەنگ تێپەرنابێت.... لەیەكەم دەركەوتنی دوای كوژرانی قاسمی سلێمانی علی خامنەیی ڕابەری شۆڕشی ئێران لەوتاری ھەینیدا چەكێكی جۆری نیشانە شكێنی لەتەنیشت خۆیدا دانابوو. ھەڵبژاردنی ئەو جۆرە چەكە بێ مەبەست و بێ ئامانج نەبوو خۆی لەخۆیدا پەیامێكی ھەڵگرتوە وەكو ئاماژەیەك بێت بۆ ئەوەی كە ئێران نایەوێت شەڕی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریكادا بكات، بەڵام بەشێوازێكی تر ئەمریكاو بەرژەوەندیەكانی دەكەنە ئامانج و زیانیان پێدەگەیەنن، وەك ئەوەی ساڵانی پێشو سەدان سەربازی ئەمریكی لە عێراق و ئەفغانستان كوژران كەزۆربەیان بەچەكی قەناس كرابونە ئامانج.....
شەڕو ململانێی بە وەکالەت
ئیران تاوەكوئێستا لەسەرئەو ستراتیژە دەروات كەخۆی بەدوور بگرێت لەهەرجەنگێكی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریكادا ،بەلام لەهەماكاتیشدا لەرێگای گرووپە كانی حەشدی شەعبی و حزبوڵای لوبنانی و حوسیەكانی یەمەن پەرەی بەجەنگى ناراستەو خۆداوە وهەمیشە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا وهاوپەیمانەكانی لەم رێگایەوە كردۆتە ئامانج.........
ترامپ و ستراتیژی جەنگی راستە وخۆ
ئەمریكای سەردەمی ترامپ سیاسەت و ستراتیژی
بەرامبەر ئێران لەهەموو روویەكەوە جیاوازوو بێ وێنە بووە، جگەلەسزای خنكێنەری ئابووری ئەوەشیان بەئیرانییەكان نیشاندا لەگەری پەلاماردانی بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لەلایەن گرووپەكانی حەشدی شەعبی راستەوخۆ ئیران دەكەنە ئامانجی خۆیان.... قاسمی سلێمانی كەدۆسێ ی سەربازی و بڕیاری سیاسی لە عێراق و سوریاو لوبنان و یەمەن و هەموو ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و فراوانبوونی دەسەڵاتی ئێران لەناوچەکە لەدەستابوولەئاستی ناو خۆی ئێرانیشدا ببوە بەهێزترین پیاوی ئێران ، بە پلەبەندی پۆست تا دەگاتە رێبەری باڵا ، زۆر لە پێش ئەو پۆستیان هەبوو ، لێ بە کردەوە ئەو لە سەرووی هەمووانەوە بوو ، وەك کوڕی خامەنەیی وابوو،دوای مردنیشی ئەو کەسەی دەهاتە جێی خامەنەیی ، دەبوا بە فلتەری ئەودا تێپەڕی بووا ، خۆشی دەبووە دەسەڵاتداری راستەقینەی ئێران... ئەبوومەهدی موهەندیسیش پیاوی یەكەمی ئێران و بریاربەدەستی حەشدی شەعبی بوو لەعێراق، بەئامانجگرتنی سلێمانی و موهەندیس لەچوار چێوەی ئەو ستراتیژەی ئیدارەكەی ترامپدابووكە بەئیرانییەكانی گووت لەهەرهێرشێكی گرووپەكانی ئێران بۆسەرمان راستەوخۆ ئێرانیەكان دەكرێنە ئامانج...
دووكەڵی ئاگرەكە پێش تاران بەغدا دەخنكێنێت
ئەگەرچی ئێرانییەكان بەئاشكراو لەراگەیاندەكاندا ئەوەرەتدەكەنەوە كە ویستی هەڵایسانی جەنگی راستەو خۆیان لەگەڵ ئەمریكادا هەبێت، بەلام نزیك بوونەوەی سالیادی كوژارانی قاسمی سلێمانی وچاو نەپۆشینی ترامپ لەهەرهێرشێكی گروو پەكانی حەشدی شەعبی بۆسەرئەمریكیەكان لەدوارۆژەكانی ئیدارەكەیدا عێراق دەخاتە بەردەم مەترسی جەنگێكی گەورەو دووكەڵی ئاگری ئەم جەنگە پێش تاران بەغداو عێراقیەكان دەخنكێنێت....
كازمی لە ژێر خێمەی ئێراندا
هەرچەندە مستەفا کازمی بە پشتگیری میحوەری ئەمریکا سعودیە ،ویستی ئەوەی هەبووعێراق لە بن دەستی ئێرانیەکان دەربێنێت و بیکاتەوە بە کیانێکی یەکگرتووی نیشتیمانی ، سەقامگیروئەویش بە پەرووبالكردنی گرووپەكانی حەشدی شعبی و کۆنترۆل کردنەوەو گەڕانەوەی دەروازە سنوریەکان بۆ حکومەت و دەوڵەت کە تا ئێستا ئێران و گروپەکانی سەر بەو ، سودمەندی یەکەمی سیاسی و ئابوری بوون لەو سنورانە........ ئێران بە پێچەوانەی خواستی عێراقیەكانەوە ، عێراقێکی شلوشۆق و نا سەقامگیری دەوێ ، تا بتوانێ بە ئارەزووی خۆی تەراتانێی تێدا بکات، ئێرانی ئیسلامی ، عێراق بە قوڵای ستراتیژی خۆی دەزانێت ، هەر لەو روانگەیەوەش مامەڵەی لەگەڵدا كردووە بە لە دەستدان و لاوازبوونی میلیشاكان نفوزو هەیمەنەی لە عێراقدا لەدەستدەدات ، چونکە شەڕو ململانێی بە وەکالەت بۆ حکومەت و دەسەڵاتە گەورەکان تا دەگاتە حیزب و گروپێکی بچوك ، ئاسایش و سەقامگیریەکەی پارێزراو دەکات ، وەلێ لە راستەوخۆدا نەخێر.....
دواجار كازمی و حكومەتەكەی ئەگەر تەسلیم بە خواستی ئێرانیەکانیش نەبووبێت ئەوا ئێرانیەکان توانیان ئەمری واقعی لەسەری فەرز بكەن کە ، دەستبەرداری ئەو نەهج و سیاسەتانەی بێت و وەك سەرەك وەزیرەکانی پێشە خۆی ، لە ژێر خێمەی ئێران ، سیاسەت بکات و عێراق بەڕێوە ببات....
كورد پێویستە چی بكات
لەهەرپێش هات و ئەگەریكدا كەلەنێوان ئەمریكاو ئێراندا روو بدات راستەو خۆ یان ناراستەو خۆ كاریگەری لەسەرهەرێمی كوردستان دەبێت بۆیە پێویستە باشوری كوردستان حۆی بۆهەموو ئەگەرێك ئامادەبكات باشترین خۆئامادەكردن و وەلامدانەوەیەكی خیرای دۆخەكە ، یەکریزی و تەبایی سەرجەم گەلی کوردستانە ، لە پشت سەرکردایەتیەکی خەمخۆرو یەکگرتوو بە ئەزمون چونکە ئەو تەشەسەندنانە ، هەرێم ناچار دەکەن ، نەتوانێ بێلایەن بێت و وای لێدەکەن لە جیاتی نێوەندگیری ، تەرەفگیری بکات .......ئەگەر خوانەخوازە تەشەسەندنەکان بۆ عێراق بەردەوام بن و بگەنە خاڵی یەکلایی کردنەوەی هەڵوێستەکان ، باشترین وەڵام بۆ وەڵامدانەوەی ئەو دۆخە ، یەکریزی پتەوی کوردستانە ، لە گشت ئاستەکانەوە ، بە هەموو حیزب و رێکخراوو دام و دەزگاکانیەوە .