له بودجه‌ى ئه‌مساڵدا ئه‌مریکا 166 ملیۆن دۆلارى بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه دیاریکردووه
هاوکارییه‌کانى هاوپه‌یمانان گه‌یشته وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کاروانێکى دیکه‌ى هاوکاریى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانانى دژى داعش، گه‌یشته وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و له بودجه‌ى ئه‌مساڵدا ئه‌مریکا 166 ملیۆن دۆلارى بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه دیاریکردووه.
ئه‌مڕۆ 7ى کانونى دووه‌مى 2021 فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌میندارى گشتیى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌لێدوانێکى رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاند:" کاروانێکى دیکه‌ى هاوکاریى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانیى دژى داعش، گه‌یشتوه‌ته وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه که له چه‌ک، ئوتۆمبێل و که‌ره‌سته‌ى سه‌ربازى پێکهاتووه.
ئه‌میندارى گشتیى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌باره‌ى هاوکارییه‌کانى هاوپه‌یمانانه‌وه بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند:" له‌دواى یه‌کگرتنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه له 2010 ، په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى ئه‌مریکا هه‌یه و له 2013وه هاوکاریکراون، به‌ڵام له‌دواى شه‌ڕى داعشه‌وه هاوکارییه‌کانى هاوپه‌یمانان زیادیکردووه".
یارمه‌تییه‌کانى هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه جگه له دابینکردنى ئۆتۆمبێل و که‌ره‌سته‌ى سه‌ربازی، پێدانى به‌شێک له موچه‌ى پێشمه‌رگه بووه که به وته‌ى عه‌قید وه‌ین مارۆتۆ، وته‌بێژى هاوپه‌یمانانیش، هاوپه‌یمانان تائێستا 850 ملیۆن دۆلاریان وه‌ک موچه خستووه‌ته سه‌ر حیسابى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه.
هه‌روه‌ها جه‌بار یاوه‌ر باسى له‌وه‌شکرد که یه‌که‌مجار له‌ساڵى 2016 ئه‌مریکا 430 ملیۆن دۆلارى بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه دابینکرد، تا ئێستا هاوکارییه‌کان به‌رده‌وامن، "ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ئێستا دو لیواى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه چه‌کدارکران، بڕیاروایه هه‌مو هێزه‌کانى پیشمه‌رگه پڕچه‌ک بکرێته‌وه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه."
هاوکات، جه‌بار یاوه‌ر، باسى له‌وه‌شکرد له بودجه‌ى ساڵى 2021 دا ئه‌مریکا 166 ملیۆن دۆلارى بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه دیاریکردوه، ئه‌وه‌ش به‌شى هه‌مو موچه‌ى پێشمه‌رگه ناکات و به‌شێک له پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه موچه‌یان پێده‌درێت.