په‌که‌که‌: کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ى پاریس به‌فه‌رمانى ئه‌ردۆغان ئه‌نجامدراوه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌که‌که‌ له‌ نۆهه‌مین ساڵى کۆمه‌ڵکوژیى پاریس رایگه‌یاند که‌" ئێمه‌ تێکۆشانى خۆمان به‌ هه‌ڵمه‌تى به‌رخۆدانى خۆمان ” کاتى ئازادییه‌” ده‌که‌ینه‌ یه‌ک، له‌چوارپارچه‌ى کوردستان، ده‌شڵێن:" تاوانى کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ى پاریس له‌لایه‌ن (ئه‌که‌په‌) حزبه‌که‌ى ئه‌ردۆغان ئه‌نجامدراوه‌".

کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌که‌که‌ به‌ بۆنه‌ى ساڵیادى کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ى 9ى کانوونى دوه‌مى 2013 که‌ تێیدا ساکینه‌ جانسز یه‌کێک له‌ دامه‌زرێنه‌رانى په‌که‌که‌، فیدان دۆغان نوێنه‌رى که‌نه‌که‌ى پاریس و له‌یلا شایله‌مز ئه‌ندامى ته‌ڤگه‌رى گه‌نجان کۆمه‌ڵکوژکران، ڕاگه‌یه‌نراوێکى بڵاوکرده‌وه‌ که‌ تێیدا هاتووه‌:”٩ى کانوونى دوه‌م له‌ سه‌ر که‌سایه‌تیى هاوڕێ سارا، ڕۆژبوون و ڕوناهی، ده‌سڕێژى گوللـه‌ له‌ ئازادى ژن کراوه‌ و به‌ ئاسته‌نگکردنى ته‌ڤگه‌رى ئازادیى ژنان ده‌یانویست هزرى پیاوسالارى و ئه‌و سیاسه‌ته‌ به‌رده‌وام بێت".

هه‌روه‌ها له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌ى په‌که‌که‌دا هاتوه‌: ” ئێمه‌ ده‌ربازى  هه‌شته‌مین ساڵى کۆمه‌ڵکوژکردنى یه‌کێک له‌ دامه‌زرێنه‌رانى په‌که‌که‌ ساکینا جانسز(سارا) و ملیتانى هێژاى پارته‌که‌مان ڕۆژبین( فیدان دۆغان) و ڕۆناهی( له‌یلا شایله‌مز) بووین که‌ له‌ ڕۆژى 9ى کانوونى دوه‌مى 2013له‌ پاریس له‌لایه‌ن رێکخراوه‌ى هه‌واڵگرى میتى تورک به‌ شێوه‌یه‌کى دڕندانه‌ کۆمه‌ڵکوژ کران".

هاوکات ده‌ڵێت:”ئێمه‌ له‌ ٩هه‌مین ساڵى یه‌کێک له‌ دڕندانه‌ترین هێرشه‌کانى سه‌ده‌ى 21داین، له‌ سه‌رئه‌و بنگه‌یه‌، یادى شه‌هیدانى خۆمان سارا، ڕۆژبین و ڕۆناهى ده‌که‌ینه‌وه‌، له‌ 9هه‌مین سالدا ته‌ڤگه‌رى ئازادى و گه‌ل ده‌ستنیشانى ده‌که‌ین که‌ بکوژه‌ فاشیسته‌کان به‌تووندى سزا ده‌ده‌ین و سه‌رکه‌وتنى گه‌وره‌ مسۆگه‌ر ده‌که‌ین".

په‌که‌که‌ هه‌ر له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌یدا ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌کات که‌ “وه‌ک ده‌زانرێت کۆمه‌ڵکووژییه‌که‌ى پاریس، کۆمه‌ڵکووژییه‌کى ئاکه‌په‌ بوو، ١٣مانگ دواى کۆمه‌ڵکووژییه‌که‌ى رۆبۆسکى ڕوویدا ‌و بڕیارى کۆمه‌ڵکووژییه‌که‌ له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه‌ ده‌رکراوه‌ ‌و کۆمه‌ڵکووژییه‌که‌ له‌لایه‌ن ده‌زگه‌ى هه‌واڵگرسى میتى تورک به‌ سه‌رۆکایه‌تسى ته‌یب ئه‌ردۆغان و هاکان فیدان جێبه‌جێ کراوه‌”.

کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌که‌که‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کردوه‌: “له‌ کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌دا که‌ڵکیان له‌ عومه‌ر گوناى وه‌رگرتبوو، عومه‌ر گوناى که‌ خۆى وه‌ک شۆرشگێڕێک نیشاندا و خۆى خزانده‌ ناو ته‌ڤگه‌رى ئازادى له‌پاریس هه‌ر سێ ژنه‌ شۆرشگێڕى به‌ پیلانێک به‌ ده‌مانچه‌ کۆمه‌ڵکووژ کرد ‌و دواى کۆمه‌ڵکووژییه‌که‌، عه‌مور گوناى گیرا ئینجا به‌ڕێوه‌به‌رانى ئاکه‌په‌ ئه‌ردۆغان ، حسێن چه‌لئک و عه‌لى شاهین ئه‌و کاره‌یان له‌ ئه‌ستۆ گرت و وتیان ئێمه‌ بڕیارى ئه‌و کۆمه‌ڵکووژییه‌مانه‌ داوه‌".

په‌که‌که‌، ئه‌وه‌ دووپاتده‌کاته‌وه‌ که‌" ئه‌مانه‌ هه‌مووى له‌ لایه‌ن ده‌زگه‌ى دادوه‌ریى فه‌ره‌نساوه‌ ئاشکرا کراون و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى که‌ له‌ ئیدعانامه‌کاندا نووسراوه‌، پێش ئه‌وه‌ى که‌ دادگا ده‌ست پێبکات و دواى 20 رۆژ ئاشکرا کرا که‌ کوژه‌ر(عومه‌ر گوناى) له‌ به‌ندیخانه‌ مردوه‌، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ دادگاى فه‌رانساى کۆمه‌ڵکوژیى 9ى کانوونى 2013 نه‌کراوه‌ و دۆسیه‌که‌ داخراوه‌ ‌و به‌م شێوه‌یه‌ دادگاى فه‌ره‌نسا، هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌کى له‌ حکومه‌تى ئه‌ردۆغانى کوژره‌ر ناکات و پێویستى دادگاییکردن جێبه‌جێ نه‌کراوه‌، بۆیه‌ دادگاى فه‌رانسا به‌م شێوازه‌، خۆى کردوه‌ته‌ شه‌ریکى ئه‌و تاوانه‌، ئه‌وه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى که‌ عومه‌ر گۆناى مرد، یان کوژرا، که‌ ئه‌مه‌ وه‌ک پرسێکى ماوه‌ته‌وه‌".


 


 
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار