کۆشکى سپى دڵنیایى ده‌دات له گواستنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات بۆ بایدن
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى کۆشکى سپى رایگه‌یاند، له‌واده‌ى دیاریکراوى خۆیدا پڕۆسه‌ى گواستنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات به‌وپه‌ڕى رێکوپێکییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ده‌سه‌ڵات راده‌ستى بایدن ده‌کرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 8ى کانونى دووه‌مى 2021 کایلى ماکینانی، وته‌بێژى کۆشکى سپى رایگه‌یاند، "کۆشکى سپى رێکارى پێویست ده‌گرێته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى گواستنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات له دۆناڵد تره‌مپه‌وه بۆ جۆ بایدن به‌وپه‌ڕى رێکوپێکییه‌وه به‌ڕێوه‌بچێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ئیدانه‌ى خۆپیشانده‌رانى لایه‌نگرى تره‌مپ ده‌کات که هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر کۆنگرێسى وڵاته‌که و به‌هۆیه‌وه چوار که‌س کوژران و "پێویسته رێوشوێنى پێویست به‌رامبه‌ر به‌و که‌سانه بگیردرێته به‌ر که چونه‌ته ناو بیناى کۆنگرێسه‌وه".
رۆژى شه‌شى ئه‌م مانگه، له‌کاتى دانیشتنه‌کانى کۆنگرێس بۆ داننان به‌سه‌رکه‌وتنى جۆ بایدن سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا به‌سه‌ر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ئێستاى ئه‌مریکادا دواى کۆبونه‌وه و گوێگرتن له‌وتارێکى تره‌مپ، لایه‌نگرانى هێرشیانکرده سه‌ر بیناى کۆنگرێس و به‌هۆیه‌وه دانیشتنه‌کان راگیران، دواتر پۆلیس گیانله‌ده‌ستدانى چوار که‌س و ده‌ستگیرکردنى 52 که‌سى دیکه‌ى راگه‌یاند.
دواتریش جۆ بایدن، سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا له‌باره‌ى روداوه‌که‌وه رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ى رویدا له‌بیرنه‌کراوه، روداوێکى به‌ئازاره و ده‌یسه‌لمێنێت که دیموکراسى به‌هێزنیه به‌ئاسانى بنه‌ماکانى ده‌شکێنرێت.