تره‌مپ: بێده‌نگ نابین

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌له‌باره‌ى داخستنى ئه‌کاونتى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا له‌ تویته‌ر، تره‌مپ رایگه‌یاند" ناتوانن بێده‌نگمان بکه‌ن".

تره‌مپ له‌یه‌که‌م کاردانه‌وه‌ى له‌سه‌ر داخستنى هه‌ژماره‌که‌ى له‌لایه‌ن کۆمپانیاى تویته‌ره‌وه‌، رایگه‌یاند:" ناتوانن به‌شێوه‌یه‌کى هه‌میشه‌یى دابخرێت، ئه‌م رێوشوێنه‌ ناتوانرێت به‌رده‌وام بێت".

دۆناڵد تره‌مپ له‌ رێگاى به‌یانێکه‌وه‌ که‌ له‌ کۆشکى سپى یه‌وه‌ بڵاوکرایه‌وه‌، پێش ئه‌وه‌ى به‌ته‌واوى هه‌ژماره‌که‌ى داخرێت، وتى " ناتوانن به‌زۆر بێده‌نگمان بکه‌ن".

هه‌روه‌ها وتی" پێشبینم ده‌کرد ئه‌مه‌ رووبدات، قسه‌م له‌گه‌ڵ چه‌ندان پێگه‌ى تردا کردووه‌ له‌ کاتێکى نزیکدا راگه‌یاندنێکى گه‌وره‌مان ده‌بێت و بیر له‌ بوونى سه‌کۆیه‌ک بۆ خۆمان ده‌بێت".

هاوکات ره‌خنه‌ى له‌ کۆمپانیاى تویه‌تر گرت و وتى:" تویته‌ر له‌وه‌ زیاتر رۆشتووه‌ له‌ قه‌ده‌غه‌کردنى ئازادى بیروڕادا، ئه‌مڕۆ کارمه‌ندانى تویته‌ر هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ دیموکراته‌کان و چه‌په‌ رادیکاڵه‌کان ده‌که‌ن بۆ لابردنى هه‌ژماره‌که‌م".


سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا وتیشی" تویته‌ر هیچ په‌یوه‌ندیه‌کى به‌ ئازادى بیروڕاوه‌ نه‌ماوه‌و بوونه‌ته‌ سه‌کۆ بۆ خراپترین که‌سه‌کانى جیهان به‌ ئازادى قسه‌ بکه‌ن".


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار