هێڤیدار ئەحمەد: موچه‌ى ٤٩٢ فەرمانبەری دیکه‌ بڕدرا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى و ئابورى لە پەرلەمانی كوردستان رایگه‌یاند بڕی ٤٠٧ ملیۆن دینار لە مووچەی مانگانەی ٤٩٢ فەرمانبەری حكومەت بڕدرا و ھەر فەرمانبەرێك زیاتر لە یەك مووچەی ھەبێ، ئەوا دوای ئەوەی لێدەبڕدرێت ٢٠٪‏ تاوەكو ٤٩٪‏ی لەجاتی ئەو مووچانەی وەریگرتووە، مانگانە لە مووچەكەی دەبڕدرێت.

هێڤیدار ئەحمەد، جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى و ئابورى لە پەرلەمانی كوردستان لەفەیسبووكی خۆی نووسیویەتی، لە بڕیاری نوێدا بڕی ٤٠٧ ملیۆن دینار لە مووچەی مانگانەی ٤٩٢ فەرمانبەری حكومەت بڕدرا، هەروەها ٨٧ ملیۆن دینار مانگانە لە مووچەی خانەنشینی ١٠٣  حاكم كەمكرایەوە.

هێڤیدار ئەحمەد ئاماژەی بەوەشكردووە، ھەر فەرمانبەرێك زیاتر لە یەك مووچەی ھەبێ، ئەوا دوای ئەوەی لێدەبڕدرێت ٢٠٪‏ تاوەكو ٤٩٪‏ی لەجاتی ئەو مووچانەی وەریگرتووە، مانگانە لە مووچەكەی دەبڕدرێت، واتە ئەوەی ئەوەندە ساڵە وەریگرتووە لێی دەسەنرێتەوە.

هەفتەی رابردووش حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی ژمارەیەك فەرمانبەری دیكەی بڕی كە ساڵانی رابردوو بە "نایاسایی" مووچەیان وەرگرتووە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار