‌نه‌رویج داواى کۆتاییهێنان به‌گۆشه‌گیریى سه‌ر ئۆجالان ده‌کات

مانگرتنى زیندانیانى کورد له‌باکوور بۆ کۆتاییهێنان به‌گۆشه‌گیریى ئۆجالان به‌رده‌وامه‌

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وهزیرى دهرهوهى نهورویج رایگهیاند: «حکومهتى نهرویج لهههوڵدایه بۆ کۆتایهێنان بهگۆشهگیریى سهر عهبدوڵا ئۆجالان رێبهرى پارتى کرێکارانى کوردستان و زیندانیانی دیکه لهباکورى کوردستان»، ئهمه لهکاتێکدایه کهمانگرتنى زیندانیانى کورد لهباکور بۆ کۆتایى هێنان بهگۆشهگیریى ئۆجهلان بهردهوامهو لهچهندین وڵاتى ئهوروپاش دهست بهههمان»مانگرتن» کراوه.

ئینه ماریا ئهریکسن سۆریده وهزیرى دهرهوهى نهرویج لهوهڵامى پرۆژه پرسیارێک لهحکومهتى نهورویج لهبارەى گۆشهگیریى سهر عهبدوڵا ئۆجالان رێبهرى پارتى کرێکارانى کوردستان که لهئیمراڵى دیلکراوه، رایگهیاند، حکومهتى نهرویج لهههوڵهکانى بهردهوامه بۆ کۆتایهێنان بهگۆشهگیریى سهر ئۆجالان و زیندانیانى تر.

ههروهها فرێدى ئاندرێ ئۆستگارد پهرلهمانتارى پارتى چهپى سۆسیالیستى نهرویج لهبارهى گۆشهگیریى سهر عهبدوڵا ئۆجالان که لهدوورگهى ئیمراڵى دیکراوهو زیندانیانى تر، له رۆژى 18ى کانوونى یهکهمى 2020دا ئهو بابهتهى بهپرۆژه پرسیارێک ناردووه بۆ پهرلهمان.

لهپرۆژهکهدا داوا له ئینه ماریا ئهریکسن سۆریده وهزیرى دهرهوهى نهرویج کرابوو، بۆ کۆتایهێنان بهگۆشهگیریى سهر عهبدوڵا ئۆجالان زیندانیانى دیکهى باکورى کوردستان مافهکانیان پێشێل دهکرێت، بۆ ئهوهى مافهکانیان پارێزراو بێت و ئازاد بکرێن.

ئۆستگارد لهپرۆژه پرسیارهکهیهدا ئهوهى بهبیر هێنابووهوه، کهکۆمیتهى دژ بهئهشکهنجه (سى پى تی)ى ئهنجوومهنى ئهوروپا له راپۆرتهکهیدا رهخنهى لهقهدهغهى بینین و چاوپێکهوتن لهسهر عهبدوڵا ئۆجالان و سێ زیندانیى تر لهئیمراڵى گرتبوو و داوایکردبوو، ئهو گۆشهگیرییه کۆتایى پێبهێنرێت.

ههروهها داواى له ئینه ماریا ئهریکسن سۆریده وهزیرى دهرهوهى نهرویج کردبوو لهچاوپێکهوتنهکانیدا لهگهڵ بهرپرسانى تورکیادا باسى پاراستن و داکۆکى لهمافهکانى ئۆجالان و زیندانیانى تر بکات.

ئۆستگارد باسى ئهوهشیکردبوو، ژمارهیهکى زۆر رێکخراوى نێونهتهوهیى پێشێلکردنى مافهکانى مرۆڤى زیندانیانى سیاسى لهلایهن دهوڵهتى تورکیاوه خستووهته بهرباس  رایگهیاند، ههڵوێستى دهوڵهتى تورکیا رێگره لهچارهسهرى ئاشتییانهى کێشهى نێوان دهوڵهتى تورکیاو گهلى کورد.

ئینه ماریا ئهریکسن سۆریده وهزیرى دهرهوهى نهرویج لهوبارهیهوه رایگهیاند، پێشێلکارییهکانى مافهکانى مرۆڤ لهلایهن دهوڵهتى تورکیاوه جێگاى نیگهرانییه.

ههروهها راشیگهیاند:» دهبێت تورکیا بهرامبهر به رێککهوتننامهکانى مافى مرۆڤى ئهوروپاو بهرهوپێشچوونهکانى مافه دیموکراتیه بنهڕهتییهکان و دهوڵهتى یاسا رێزدار بێت».

سۆریده باسى ئهوهشیکرد، لهچاوپێکهوتنهکانیدا لهگهڵ وهزیرى دهرهوهى تورکیا لهمانگى ئابى 2019داو بۆ ئهوهى ئهو بهرپرسیارایانه جێبهجێ بکهن، گفتوگۆى لهگهڵ مهولود چاوشئۆغلۆ کردووه لهکۆبوونهوهى ساڵانهى ئهنجوومهنى ئهوروپاشدا جاری دیکه باسى دهکهنهوه تافشارهکان لهسهر تورکیا زیاتر بکهن پابهند بێت بهپرهنسیپه دیموکراتییهکانهوه.

سۆریده وهزیرى دهرهوهى نهرویج رایگهیاند، لهبهرامبهر زیادبوونى پیشێلکارییهکانى مافهکانى مرۆڤ لهلایهن دهوڵهتى تورکیا، حکومهتى نهورویج بهپێدانى ژمارهى بهرچاو و روون و رێژهى هاوکاریى نهرویج بۆ رێکخراوهکانى کۆمهڵگهى مهدهنى خستهڕوو و وتی:» لهساڵى 2018دا بڕى (11) ملیۆن و (500) ههزار کرۆن هاوکارییان پێشکهشى رێکخراوهکانى مافى مرۆڤ لهتورکیا کردووهو لهساڵى 2020 ئهو هاوکارییه بۆ (23) ملیۆن کرۆن بهرزکراوهتهوه.

هاوکات وهزیرى دهرهوهى نهرویج رایگهیاند، هاوکاریى مادییان پێشکهشى رێکخراوهکانى کۆمهڵگهى مهدهنى کردووه بۆ ئازادیى راگهیاندن، بیروڕا، یهکسانیى نێوان ژن و پیاو، داکۆکیکارانى مافهکانى ژنان و ئهوانهى لهدژى ئهشکهنجه تێدهکۆشن.

ههروهها ئهوهشى دووپاتکردهوه که بۆ حکومهتى نهورویج پاراستنى مافهکانى ئۆجالان و زیندانیانى تر گرنگه بۆ پاراستنى ئهو مافانه و لهبارهى بابهته پهیوهندیدارهکانى پێشێلکردنى مافهکانى مرۆڤهوه درێژه بهههوڵهکانى لهگهڵ تورکیا دهدات.

عهبدوڵا ئۆجالان رێبهرى پارتى کرێکارانى کوردستان (پهکهکه) ماوهى (٢١) ساڵه لهدوورگهى ئیمراڵى راگیراوهو  حکومهتى تورکیا سهردانى بنهماڵهکهى و پارێزهرانى بۆ بینینى دهیان جار رهتکردووهتهوه.

پارتى دیموکراتى گهلان (ههدهپه) رایگهیاند که ههزاران لهئهندامان و پهرلهمانتاران و سهرۆک شارهوانى و لایهنگرانى ههدهپه لهزیندانهکانى تورکیادان و بهشێکیان دهستیان کردووه بهمانگرتن بۆ کۆتایى هێنان بهگۆشهگیرى سهر عهبدوڵا ئۆجهلان.

هاوکات، لهوڵاتانى سویدو نهرویج و فنلهنداو ئهڵمانیاو فهرهنساو دانیمارک لهلایهن لایهنگرو ئهندامانیانهوه مانگرتن دهستىپێکردووهو فشارهکان لهسهر پهرلهمانى یهکێتى ئهوروپا زیادیان کردووه تاتورکیا دهست لهگۆشهگیرى ئۆجهلان ههڵبگرێت و زیندانیانى دیکهى کورد ئازاد بکرێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار