ئاسیاسێڵ له‌سه‌ر بریاره نوێیه‌که‌ى حکومه‌ت له‌باره‌ى باج داواى روونکردنه‌وه ده‌کات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ ده‌رباره‌ى بڕیاره نوێیه‌که‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌باره‌ى باج له‌سه‌ر کۆمپانیاکانى مۆبایل داوا له وه‌زاره‌تى دارایى ده‌کات روونکردنه‌وه‌ى زیاتر بدات و ده‌شڵێت:" که‌رتى مۆبایل به پێى ده‌ستوور له عێراقدا له چوارچێوه‌ى یاساکانى ده‌وڵه‌تى فیدراڵیدایه و وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کى سه‌ره‌کى داهاتى ده‌وڵه‌ت له به‌غداوه رێکده‌خرێت".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12ى کانونى دووه‌مى 2021، عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن وته‌بێژى کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ رایگه‌یاند:" کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ پابه‌ند بووه به یاساى باجى فرۆشراوه‌کان و به ته‌واوه‌تى هه‌ستاوه به ده‌فع کردنى هه‌ر له ساڵى 2015 ه‌وه که تیایدا یاساکه ده‌رچووه له‌لایه‌ن حکومه‌تى فیدراڵییه‌وه، ئه‌ویش باجى فرۆشراوه‌کانه له‌سه‌ر به‌کاربه‌ر به رێژه‌ى له‌سه‌دا 20٪ ى نرخى کارته‌کانى پڕکردنه‌وه‌ى باڵانس".
هه‌روه‌ها ناوبراو راشیگه‌یاند:" که‌رتى مۆبایل به پێى ده‌ستوور له عێراقدا له چوارچێوه‌ى یاساکانى ده‌وڵه‌تى فیدراڵیدایه و وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کى سه‌ره‌کى داهاتى ده‌وڵه‌ت له به‌غداوه رێکده‌خرێت".
هاوکات، وته‌بێژى کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ به‌پێویستى داده‌نێت وه‌زاره‌تى دارایى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان روونکردنه‌وه‌ى زیاتر بدات له سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ى که له بریاره‌که‌دا له‌باره‌ى کۆمپانیاکانى مۆبایله‌وه هاتووه چونکه ده‌ڵێن"روون نییه".