پێنس: تره‌مپ له‌کار ناخه‌م
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ ئه‌وه‌یان په‌سه‌ندکرد که مایک پێنس جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵبدات به پێى مادده‌ى 25ى هه‌موارکراوى ده‌ستوورى ئه‌مه‌ریکی، تره‌مپ له‌کاربخات، به‌ڵام پێنس ئه‌وه‌ى ره‌تکردووه‌ته‌وه.
بۆ ره‌زامه‌ندى دان له‌سه‌ر مادده‌ى 25ى هه‌موارى ده‌ستوورى ئه‌مه‌ریکا جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا و زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى کابینه‌که‌ى تره‌مپ پێویسته به نووسراوێک ئه‌وه رابگه‌یه‌نن که تره‌مپ له توانایدا نییه ئه‌رکه‌کانی به‌رێوه‌ببات، به‌ڵام مایک پێنس جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه‌ى ره‌تکردووه‌ته‌وه.
مایک پێنس له‌نامه‌یه‌کدا بۆ نانسى پیلۆسى ده‌نوسێت:" هه‌شت رۆژى ماوه تێرمى سه‌رۆکایه‌تى تۆ و ئه‌ندامانى دیموکراته‌کان داواده‌که‌ن که من و کابینه‌که مادده‌ى 25 هه‌موارکراوى ده‌ستوور به‌کاربهێنین. به‌ڵام ئه‌م جۆره رێوشوێنه له به‌رژه‌وه‌ندى گه‌له‌که‌مان ده‌ستوره‌که‌ماندا نییه‌و ناگونجێت".
بڕیاره رۆژى 20ى کانونى دووه‌م که ته‌نها حه‌وت رۆژى ماوه، جۆبایدن سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا بگاته کۆشکى سپى و سوێندى یاسایى بخوات.