ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران تره‌مپ له‌کارده‌خه‌ن

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
میدیاکانى ئه‌مریکا ئاشکرایان کرد که‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا له‌کار خرا به‌هۆى ئه‌و پشێوییه‌ى که‌ له‌ رۆژى په‌سه‌ندکردنى هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆکایه‌تى له‌ کۆنگرێس روویداو تره‌مپ هانى خۆپیشانده‌رانیدا بچنه‌ سه‌ر کۆنگرێس.
‌ میدیاکانى ئه‌مه‌ریکا رایانگه‌یاند به‌پێى ئه‌و راپۆرته‌ى نانسى پێلۆسى خوێندییه‌وه‌ ده‌نگدانى له‌کارخستن 232 ده‌نگى به‌ڵێ به‌رامبه‌ر 197 ده‌نگى نه‌خێر بووه‌.

له‌و 232 ده‌نگه‌ 10 ئه‌ندامى کۆمارییه‌کان بوو، که‌ به‌به‌ڵێ ده‌نگیاندا بۆ له‌کارخستنى تره‌مپ و چوار ئه‌ندامى به‌ سپێتى ده‌نگیاندا.

ساڵى 2019 کاتێک بۆ یه‌که‌مینجار پرۆسه‌ى له‌کارخستنى (ئیمپیچمێنت)ى تره‌مپ له‌سه‌ر که‌یسێکى تر ده‌ستى پێکرد هیچ ئه‌ندامێکى نوێنه‌ران له‌ کۆمارییه‌کان دژى تره‌مپ ده‌نگیان نه‌دا.

ئێستا پرۆسه‌ى له‌کارخستن بۆئه‌وه‌ى بچێته‌ بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه‌ پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نى پیران ده‌نگى له‌سه‌ر بدات، به‌ڵام میتچ ماککۆنیل، سه‌رۆکى زۆرینه‌ى کۆمارییه‌کان له‌ئه‌نجومه‌نى پیران، دووپاتیکرده‌وه‌ که‌ هیچ فرسه‌تێک بۆ کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پیران نییه‌ پێش 20ى کانوونى دووه‌م (جێنیوه‌ری) 2021 که‌ رۆژى ده‌ستبه‌کاربوونى جۆو بایدن-ى سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مه‌ریکایه‌.

 بۆیه‌ له‌کارخستنى (ئیمپیچمێنت)ى دووه‌مى تره‌مپ وه‌ک جارى یه‌که‌م له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى پیرانه‌وه‌ شکست ده‌هێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى کات نه‌ماوه‌ بۆ دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى پیران.

 ده‌نگدانى سه‌رکه‌وتوو پێویستى به‌ 2 له‌سه‌ر 3 ئه‌ندامانى پیرانه‌ که‌ له‌ئێستادا 67 ده‌نگ به‌ره‌و ژوورى ده‌وێت. جا پێویسته‌ جگه‌ له‌ مایک پێنس که‌ سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پیرانه‌، 16 ئه‌ندامى ترى پیران له‌کۆمارییه‌کان له‌گه‌ڵ دیموکراته‌کان بن ئه‌وکات ده‌توانن تره‌مپ بخه‌ن.


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار