ئه‌رشه‌د ساڵحى هێماى نه‌ته‌وه‌په‌رستى(تورک) به‌ده‌سته‌کانى به‌رز ده‌کاته‌وه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌رشه‌د ساڵحى سه‌رۆکى لیژنه‌ى مافى مرۆڤ له په‌رله‌مانى عێراق له‌ناو هێزه‌کانى حه‌شدى تورکمانى هێماى نه‌ته‌وه‌په‌رستى تورک به‌ده‌سته‌کانى به‌رز ده‌کاته‌وه.
گروپى نه‌ته‌وه‌په‌رستى توندڕه‌وى گورگه بۆره‌کان، له ده‌یه‌ى ٦٠ى سه‌ده‌ى ڕابردوو، وه‌ک گروپێکى "فاشیزم" له تورکیا دامه‌زرا، له ده‌یه‌ى ٧٠ـدا چه‌ندین کرده‌وه‌ى تیرۆریستیى له تورکیا ئه‌نجامدا و دژایه‌تى کورده‌کان و تیرۆرى چالاکوانانى کورد له باکورى کوردستان و تورکیا و له هێرشه‌کان دژبه پارتى کرێکارانى کوردستان- په‌که‌که به‌شدارییان کردووه.
ئه‌م گروپه باوه‌ڕیان به سه‌رده‌ستیى نه‌ژادى تورکه و هه‌وڵیان ئه‌وه‌یه هه‌موو تورکه‌کان له‌ژێر یه‌ک ئاڵا و له‌ناو یه‌ک وڵات به‌ڕێکخستن بکه‌ن، جگه له جوگرافیاى تورکیا له ئه‌وروپاش ڕێکخستنیان هه‌یه و تا ئێستا چه‌ندین کرده‌وه و هێرشیان دژى نه‌ته‌وه جیاوازه‌کان له ئه‌وروپا ئه‌نجامداوه، هه‌ربۆیه له چه‌ند وڵاتێک هه‌وڵى قه‌ده‌غه کردنیان ده‌ده‌ن و له فه‌ره‌نساش هه‌موو جوڵه‌کانیان قه‌ده‌غه کراوه.
وێڕاى هه‌موو ئه‌وانه، ئه‌رشه‌د ساڵحى سه‌رۆکى به‌ره‌ى تورکمانى و سه‌رۆکى لیژنه‌ى مافه‌کانى مرۆڤ له په‌رله‌مانى عێراق، سه‌ردانى هێزه‌کانى حه‌شدى تورکمانى کردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه به په‌نجه‌کانى هێماى نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستى گورگه بۆره‌کانى به‌رزکردووه‌ته‌وه.
هاوکات ساڵحى له‌کاتى به‌سه‌رکردنه‌وه‌ى هێزه‌کانى حه‌شدى تورکمانى وتبووی، سه‌ربازه تورکمانه‌کان گه‌لى تورکمان له هێرشى داعش و لایه‌نه کوردییه‌کان ده‌پارێزن.