کۆشکى سپى: ئه‌مڕۆ تره‌مپ و میلاناى هاوسه‌رى ماڵئاوایى یه‌کجارى ده‌که‌ن

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
کۆشکى سپى بڵاویکرده‌وه‌، تره‌مپ و میلانیاى هاوسه‌رى کاتژمێر (چوارى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌کاتى هه‌رێمى کوردستان) هه‌شتى به‌یانى به‌کاتى ئه‌مریکا به‌ یه‌کجارى ماڵئاوایى ده‌که‌ن و به‌ره‌و فلۆریدا به‌ڕێده‌که‌ون.

کۆشکى سپى بڵاویکرده‌وه‌، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا و میلانیا تره‌مپ خانمى یه‌که‌مى پاش ئه‌وه‌ى کۆشکى سپى جێده‌هێڵن له‌ ویلایه‌تى فلۆریدا نیشته‌جێده‌بن.

دوێنێ دۆناڵد تره‌مپ، وتارێکى بڵاوکرده‌وه‌ و تیایدا باسى ده‌سته‌که‌وته‌کانى ئیداره‌که‌ى کرد و هیواى سه‌رکه‌وتنیشى بۆ ئیداره‌که‌ى بایدن خواست.

بڕیاریش وایه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، بایدن مه‌ڕاسیمى ده‌ستبه‌کاربوونى له‌ کاتژمێر 12ى نیوه‌ڕۆ به‌ کاتى ئه‌مریکا (کاتژمێر حه‌وتى نیوى شه‌و به‌ کاتى هه‌رێمى کوردستان) بۆ رێکبخرێت و ده‌سه‌ڵاتى راده‌ستبکرێت، به‌ڵام تره‌مپ و میلاناى هاوسه‌رى ئاماده‌ نابن و مایک پێنس جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مریکاو خێزانه‌که‌ى به‌شدارى ده‌که‌ن.

له‌ 3ى مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى رابردوودا، هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا بایدن سه‌رکه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار