‌ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ئیسپانیاى هه‌ژاند

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ته‌قینه‌وه‌یه‌کى به‌هێز مه‌دریدى پایته‌ختى ئیسپانیاى هه‌ژاند و تا ئێستاش به‌رپرسان و ده‌زگا ئه‌منییه‌کان به‌ فه‌رمى هیچ لێدوانێکیان بڵاونه‌کردووه‌ته‌وه‌.

ئاژانسى رۆیته‌رز له‌که‌ناڵێکى ناوخۆیى ئیسپانیاوه‌ گواستییه‌وه‌ که‌ که‌مێک به‌رله‌ئێستا ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌یه‌کى گه‌وره‌ له‌مه‌دریدى پایته‌ختى ئیسپانیا بیستراوه‌، له‌تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیش وێنه‌ى ڤیدیۆیى چه‌ند دیمه‌نێک بڵاوکرایه‌وه‌ که‌ له‌سه‌ریان نوسرابو ته‌قینه‌وه‌که‌ى ئه‌مڕۆى مه‌درید.

له‌وباره‌یه‌وه‌ دو شایه‌تحاڵى ته‌قینه‌وه‌که‌ باسیان له‌وه‌ کردوه‌ که‌ گوێیان له‌ته‌قینه‌وه‌که‌ بوه‌ و گڕو دوکه‌ڵێکى زۆریشیان به‌چاوى خۆیان بینیوه‌.

تائێستا پۆلیسى مه‌درید و تیمه‌کانى خزمه‌تگوزارى خێرا هیچ زانیارییه‌کیان له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشکرانه‌کردووه‌.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار