به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌واڵگریى نیشتمانى ئه‌مریکا ده‌نگى له‌سه‌ردرا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌مریکا (ئه‌ڤریل هه‌ینس)ى له کابینه‌که‌ى جۆو بایدن په‌سندکرد و بووه به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌واڵگریى نیشتمانى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا.
هه‌ینس به 84 ده‌نگى به‌ڵێ و 10 ده‌نگى نه‌خێر بووه به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌واڵگریى نیشتمانى ئه‌مریکا ده‌ستبه‌کارده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رى نوێى هه‌واڵگرى نیشتمانیى ئه‌مریکا به لیژنه‌ى هه‌واڵگرى ئه‌نجوومه‌نه‌که‌ى رایگه‌یاند: "چین یه‌که‌م پرس و جێگه‌ى سه‌رنجى کاره‌کانى ده‌بێت له ئیداره‌ى بایدندا".
ئه‌ڤریڵ هه‌ینس ساڵى 1969 له دایکبووه، پارێزه‌ر بووه، له نێوان ساڵانى 2015- 2017 له ئیداره‌ى باراک ئۆباما وه‌کو جێگرى راوێژکارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى کارى کردووه.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار