سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم داواى یه‌کڕیزى و ته‌بایى ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئیدانه‌ى ته‌قینه‌وه‌که‌ى ئه‌مڕۆى به‌غدا ده‌کات و جه‌ختله‌وه ده‌که‌نه‌وه که "ئه‌م هێرشه تیرۆرستیانه ته‌واوى هێزه سیاسییه‌کانى وڵات ده‌خه‌نه به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تیى نیشتمانى بۆ ته‌بایى و یه‌کڕیزى و هاوبه‌شى و پێکه‌وه‌کارکردن له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دییه‌کان و ده‌ربازکردنى وڵات له مه‌ترسى و ئاڵۆزى و کێشه و قه‌یرانه‌کان".
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان:
به توندى سه‌رکۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه خۆکوژییانه ده‌که‌ین که ئه‌مڕۆ له به‌غدا به شێوه‌یه‌کى زۆر دڕندانه هاووڵاتیانى کرده ئامانج و ژماره‌یه‌کى زۆریان شه‌هید و بریندار بوون.
پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌کانیان ده‌که‌ین و هاوسۆز و هاوخه‌میانین، هیواى سه‌لامه‌تى و زووچاکبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین. هه‌رێمى کوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئاماده‌یه له نه‌خۆشخانه‌کانى پێشوازى له برینداران و به‌رکه‌وتووانى هێرشه‌کان بکات و هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌کى پزیشکیى پێویستیان پێشکه‌ش بکات.
ئه‌م هێرشه تیرۆرستیانه نیشانده‌رى قه‌باره‌ى مه‌ترسییه‌کانى تیرۆرن و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان و ته‌واوى هێزه سیاسییه‌کانى وڵات ده‌خه‌نه به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تیى نیشتمانى بۆ ته‌بایى و یه‌کڕیزى و هاوبه‌شى و پێکه‌وه‌کارکردن له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دییه‌کان و ده‌ربازکردنى وڵات له مه‌ترسى و ئاڵۆزى و کێشه و قه‌یرانه‌کان.
سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان
2021/1/21
