کۆشکى سپى: یه‌که‌م په‌یوه‌ندى جۆوبایدن له‌گه‌ڵ جه‌ستن ترودۆ ده‌بێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

کۆشکى سپى ئاشکراى ده‌کات که‌ یه‌که‌م په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى جۆو بایدن سه‌رۆکى ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ جه‌ستن ترودۆ سه‌رۆک وه‌زیرانى که‌نه‌دا ده‌بێت سبه‌ینێ ئه‌نجام ده‌درێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21ى کانونى دووه‌مى 2021 کۆشکى سپى ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا باسى په‌یوه‌ندییه‌ گرنگه‌کانى نێوان ھه‌ردوو وڵات ده‌کرێت، که‌ له‌ سه‌رده‌مى تره‌مپدا باش نه‌بووه‌.

هاوکات سه‌رۆکوه‌زیرانى که‌نه‌دا رایگه‌یاند چاوه‌ڕوانه‌ له‌گه‌ڵ بایدن پێکه‌وه‌ کاربکه‌ن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى پیسبوونى ژینگه‌ و گۆڕانى که‌شوھه‌وا و ڤایرۆسى کۆرۆنا و دروستکردنى کار بۆ چینى ناوه‌ند و پێشخستنى ئابورییه‌کى جێگیر.

دوێنێ چوارشه‌ممه‌ جۆو بایدن له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌کاربوونیدا چه‌ند بڕیارێکى تره‌مپى له‌باره‌ى ڕێکخراوى ته‌ندروستى جیھانیى و ڤایرۆسى کۆرۆنا و گۆڕانى که‌شوھه‌واوه‌ ھه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار