جۆوبایدن پلانى ئابوورى حکومه‌ته‌که‌ى ئاشکرا کرد
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، کابینه‌که‌ى بۆ یارمه‌تیدانى خه‌ڵکى ئه‌مریکا و که‌مکردنه‌وه‌ى رێژه‌ى هه‌ژارى پلانى خۆى ره‌وانه‌ى کۆنگرێس ده‌کات.
جۆو بایدن، سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا له‌وتارێکدا رایگه‌یاند پلانێکى گشتگیر ئاماده ده‌که‌ن و له‌هه‌ندێک له‌ویلایه‌ته‌کان ژماره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى پێگه‌یشتوون و کاریان نیه رێژه‌یه‌کى به‌رزه بۆیه ئه‌و حاڵه‌تانه له‌پلانى ئابوری‌دا جێگه‌ى ده‌که‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند که"هاوکارى ئه‌و که‌سانه ده‌بین که کێشه‌ى نه‌بوونى خۆراک و چاره‌سه‌رى پێویستیان هه‌یه".
هاوکات جۆو بایدن ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، کابینه‌ى نوێى ئه‌مریکا به‌هاوکارى کۆنگرێس و حاکمى ویلایه‌ته کارده‌کات بۆ ئاماده‌کردنى پلانێکى گشتگیر به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردنى کێشه ئابورییه بنه‌ڕه‌تییه‌کان و ده‌ستبارکردنى کۆمپانیاکان و پاراستنیان له‌مایه‌پوچ بوونیان.
سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا دوێنێ هه‌ینى له‌وتارێکدا پلانى 100 رۆژى ته‌ندروستى کابینه‌که‌ى راگه‌یاند و باسى له‌وه‌کرد، ئیداره‌ى نوێ تیمى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى کۆرۆناى پێکهێناوه و له‌هه‌نگاوى یه‌که‌مدا ئامانجیان ئه‌وه‌یه رێژه‌ى توشبوونى هاوڵاتیان به‌ڤایرۆسه‌که که‌مبکه‌نه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش بڕیارى پابه‌ندکردنى هاوڵاتیانیان به‌به‌ستى ده‌مامک ده‌رکردووه.