وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم سبه‌ینێ ده‌چێته به‌غدا
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بۆ تاوتوێکردنى پرسى پشکى هه‌رێمى کوردستان له پڕۆژه بودجه‌ى ئه‌مساڵى عێراق، سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه وه‌فدێکى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌گاته به‌غدا.
راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى عێراق بڵاویکردووه‌ته‌وه که وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان که ته‌کنیکین له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى کۆده‌بنه‌وه.
وه‌فدى هه‌رێم پێکهاتوون له( ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایی، دارا ره‌شید وه‌زیرى پلاندانان، خالید شوانی وه‌زیرى هه‌رێم بۆ په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئومێد سه‌باح سه‌رۆکى دیوانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران).
پرۆژه‌بودجه‌ى ساڵى 2021ـى عێراق 164 تریلیۆن دیناره‌و پشکى هه‌رێمى کوردستان له‌و پرۆژه‌بودجه‌یه ده‌گاته 13 تریلۆن دینار.
ماوه‌ى 15 رۆژه لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستى به زنجیره‌یه‌ک کۆبوونه‌وه کردووه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان.