عه‌لى قه‌ره‌داغى نامه‌یه‌ک بۆ جۆوبایدن ده‌نێرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
ئه‌میندارى گشتى یه‌کێتى جیهانى زانایانى مسوڵمان نامه‌یه‌ک بۆ جۆوبایدن، سه‌رۆکى نوێى ئه‌مریکا ده‌نێرێت و ده‌ڵێت:" ئه‌رکى سه‌رشانى سیاسییه‌کان و زانایانى ئاینى ئه‌وه‌یه‌ کۆشش بکه‌ن بۆ نه‌هێشتنى سته‌م".

عه‌لى قه‌ره‌داغی، ئه‌میندارى گشتى یه‌کێتى جیهانى زانایانى مسوڵمان له‌ نامه‌یه‌کدا بۆ جۆوبایدن، سه‌رۆکى نوێى ئه‌مریکا نوسیویه‌تى:"خۆشحاڵم پیرۆزباییتان لێبکه‌م که‌ متمانه‌ى گه‌لى ئه‌مریکاتان به‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌و وتاره‌ت که‌ کۆمه‌ڵێ‌ پره‌نسیپى گرنگى له‌خۆگرتبو، وه‌ک ره‌تکردنه‌وه‌ى ره‌گه‌زپه‌رستیى و جیاکارى نه‌ژادیی، ئومێده‌وارم سه‌رکه‌وتوو بیت له‌ گێڕانه‌وه‌ى به‌ها ره‌وشتیى و مرۆییه‌کان بۆ په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان وڵاتان و گه‌لان".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه‌، ئه‌رکى سه‌رشانى سیاسییه‌کان و زانایانى ئاینى ئه‌وه‌یه‌ کۆشش بکه‌ن بۆ نه‌هێشتنى سته‌م، بۆ به‌ده‌سته‌به‌رکردنى ئازادیى و خۆشگوزه‌رانى بۆ هه‌مو نه‌داران و چه‌وساوه‌کان.

ده‌قى نامه‌که‌ى عه‌لى قه‌ره‌داغى بۆ جۆوبایدن سه‌رۆکى نوێى ئه‌مریکا:
به‌ڕێز جه‌نابى سه‌رۆک Joe Biden سه‌رۆکى وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا
سڵاوێکى گه‌رم، پاشان

خۆشحاڵم پیرۆزباییتان لێبکه‌م که‌ متمانه‌ى گه‌لى ئه‌مه‌ریکاتان به‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌و گوتاره‌ت که‌ کۆمه‌ڵێ‌ پره‌نسیپى گرنگى له‌خۆگرتبوو، وه‌ک ره‌تکردنه‌وه‌ى ره‌گه‌زپه‌رستیى و جیاکارى نه‌ژادیی، ئومێده‌وارم سه‌رکه‌وتوو بیت له‌ گێڕانه‌وه‌ى به‌ها ره‌وشتیى و مرۆییه‌کان بۆ په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان وڵاتان و گه‌لان.

جه‌نابى سه‌رۆک: باوه‌ڕم وایه‌ -وه‌ک زانایه‌ک له‌ زانایانى موسڵمان- به‌ ئه‌رکى سه‌رشانى خۆمى ده‌زانم ئه‌و فه‌رمووده‌ پیرۆزه‌ که‌ به‌ڕێزتان له‌ هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنتدا ده‌رباره‌ى میکانیزمى گۆڕینى خراپه‌کاریى وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌ک هێناتانه‌وه‌، بیرى به‌ڕێزتانى بخه‌مه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ داوا له‌ جه‌نابتان ده‌که‌م ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ به‌ هه‌ند بگیرێن:

1- هه‌موو هه‌وڵ و توانایه‌ک بخرێته‌گه‌ێ‌ و پشک و به‌شدارى گه‌وره‌تان هه‌بێت له‌ نه‌هێشتنى سته‌م له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی، بۆ ده‌سته‌به‌رکردنى دادگه‌ریى و ئازادیى و رێز و که‌رامه‌ت و مافه‌کانى مرۆڤ.

چونکه‌ ئه‌رکى سه‌رشانى سیاسییه‌کان و زانایانى ئاینى ئه‌وه‌یه‌ کۆشش بکه‌ن بۆ نه‌هێشتنى سته‌م، بۆ به‌ده‌سته‌به‌رکردنى ئازادیى و خۆشگوزه‌رانى بۆ هه‌موو نه‌داران و چه‌وساوه‌کان، ئه‌وه‌ش وه‌ک ئه‌رکێک بۆ گۆڕینى خراپه‌ که‌ هه‌موو په‌یامه‌ ئاسمانییه‌کان له‌و پێناوه‌دا هاتوون، چونکه‌ ئێمه‌ى مرۆڤ له‌ ئه‌مڕۆدا زۆر پێویستمان به‌ هاوپه‌یمانییه‌کى مرۆیى هاوشێوه‌ى (په‌یمانى فوزوڵ) هه‌یه‌ که‌ پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د (صلى الله‌ علیه‌ وسلم) به‌شداریکردووه‌ تیایدا.

2- به‌ هاناوه‌ چوونى نه‌خۆشه‌ هه‌ژاره‌کان -به‌هۆى به‌ڵاى کۆرۆنا و هیتریشه‌وه‌-، فه‌رامۆش نه‌کردن و پشتگوێ نه‌خستنیان له‌وه‌ى بڕۆن به‌ره‌و چاره‌نووسى سه‌ختیان، به‌ڵکو ئه‌رکى سه‌رشانى هه‌مووانه‌ پێکوته‌و ده‌رمانى  پێویست به‌بێ‌ جیاوازى بۆ هه‌مووان فه‌راهه‌م بکرێ‌، چونکه‌ له‌ ئینجیلى متى 25: (35: 40) دا هاتووه‌ ده‌ڵێ‌: ئه‌وانه‌ى به‌زه‌ییان به‌ هه‌ژاران و نه‌خۆشان و نه‌داراندا دێته‌وه‌، له‌ واقیعدا خزمه‌ت به‌و ده‌که‌ن -واته‌ به‌ په‌روه‌ردگار-، (له‌ سیفرى أمپال 21: 13) هاتووه‌ ده‌ڵێ‌: هه‌رکه‌س گوێکانى له‌ ئاست قیژه‌و ئاهوناڵه‌ى هه‌ژاران دابخات ئه‌وا ئه‌ویش ده‌که‌وێته‌ ئاهوناڵه‌وه‌و که‌س نایه‌ت به‌ده‌میه‌وه‌) -واته‌ له‌لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه‌ وه‌ڵامى نادرێته‌وه‌-.

ئیسلامیش جه‌ختده‌کات له‌سه‌ر هاوکاریى و ده‌سته‌به‌رکردنى بژێوى یه‌کتری، له‌سه‌ر ره‌چاوکردنى مافى هه‌ژاران و نه‌داران، ئه‌وه‌ش له‌ ده‌یان ئایه‌ت و فه‌رمووده‌دا هاتووه‌، ئه‌مه‌ش به‌ ئاستێکه‌ که‌ هه‌مووان به‌رپرس ده‌بن ئه‌گه‌ر بێتو هه‌ژارێک به‌هۆى برسێتى له‌ وڵاتێکدا بمرێ‌، له‌ سوره‌تى (اڵانسان ئایه‌ته‌کانی: 8-12) ده‌فه‌رموون: (ۆیُگۡعِمُونَ ٱلگَّعَامَ عَڵىٰ حُبِّهِۦ مِسکِینا ۆێتِیما ۆأَسِیرًا إِنَّمَا نُگۡعِمُکُمۡ لِۆجِه‌ ٱللَّهِ ڵا نُڕیدُ مِنکُمۡ جَزَآ‌و ۆڵا شُکُورًا ، إِنَّا نَخَافُ مِن رَّبِّنَا ێوۡمًا عَبُوسا قَمگڕیرا ، فَۆقَاٰهُمُ ٱللَّهُ شَرَّ ژَٰلِکَ الیوم ۆڵقَّاٰهُمۡ نَچره‌ ۆسُرُورا ، ۆجَزَٰهُم بِمَا صَبَرُواْ جَنَّه‌ ۆحَڕیرا) .. ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه‌یه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ى چاکه‌ ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ژاران و بێباوکان و لانه‌وازان ئه‌وا خواى گه‌وره‌ ده‌یانپارێزێت، به‌ره‌که‌ت ده‌خاته‌ کاریان و ده‌یانخاته‌ به‌هه‌شت.

3- له‌لایه‌ن هه‌موولایه‌که‌وه‌ هه‌وڵى جیددى بدرێ‌ بۆ نه‌هێشتنى تۆقاندنى خه‌ڵکانى بێزیان و ئاشتیخواز، ئیتر له‌ رژێمه‌ سته‌ماکاره‌کان یان داگیرکاران یان گروپه‌ توندڕه‌وه‌کانه‌وه‌ بێت له‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌ قه‌لاچۆکردنى هه‌موو هۆکاره‌کانی، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌ هزرى میانڕه‌و له‌ رێگاى به‌ها ئاینییه‌کان و ئه‌و پره‌نسیپه‌ هاوبه‌شانه‌وه‌ که‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌که‌ن هه‌مووان یه‌ک نه‌ژادیان هه‌یه‌.

4- رێزگرتن له‌ هه‌موو ئاینه‌ ئاسمانییه‌کان، به‌که‌م سه‌یرنه‌کردنى هیچ ئاینێک، نه‌هێشتنى ترس له‌ ئیسلام که‌ درێژکراوه‌ى راسته‌قینه‌ى هه‌موو ئاینه‌ ئاسمانییه‌کانه‌، ئاینى به‌زه‌یى و چاکه‌کارییه‌، به‌جۆرێ‌ که‌ قورئانى پیرۆز به‌ (بسم الله‌ الرحمن الرحیم) ده‌ستپێده‌کات، خواى گه‌وره‌ش په‌یامى موحه‌ممه‌دى (صلى الله‌ علیه‌ وسلم) کورتکردووه‌ته‌وه‌ له‌ ئایه‌تى (ۆمَآ أَرۡسَلناٰکَ إِلَّا رَحمه‌ لِّلعَاٰڵمِینَ) سوره‌ اڵ‌نبیا‌و: 107 107 ، یه‌که‌مین ئایه‌تى قورئانیش فه‌رمانده‌کات به‌ خوێندنه‌وه‌یه‌کى هێمنى ئامانجدارى گشتگیر بۆ مرۆڤ و بونه‌وه‌ر و په‌ڕاوه‌کان، ئه‌وه‌ش ده‌بێت له‌سایه‌ى په‌روه‌ردگارێتى و به‌زه‌ییدا بێت تا زانست غه‌ڕرا نه‌بێت و سته‌م نه‌کات، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌: (إقرَأۡ باسمِۡ رَبِّکَ ٱلَّژِی خَڵق) سوره‌ العلق: 1 ، هه‌روه‌ها فه‌رمانیداوه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سایه‌ى که‌رامه‌تى مرۆڤدا، خواى باڵاده‌ست ده‌فه‌رموێ‌: (ٱقرَأۡ ۆرَبُّکَ ٱڵ‌َکرَمُ) سوره‌ العلق: 3 واته‌ بۆ مرۆڤ.

له‌به‌رئه‌وه‌ ئومێده‌وارین هه‌وڵ به‌خه‌رجبدرێ‌ بۆ خوێندنه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌م ئاینه‌، ئه‌وه‌ش به‌پێى راستییه‌کانى و به‌پێى فیقهى میزان، تا ئاشته‌وایى جیهانیى و پێکه‌وه‌ژیان و ئه‌مینى و ئارامیى به‌رقه‌رار ببێ‌.

من پێم سه‌یره‌و جێگاى سه‌رسوڕمانه‌ که‌ ئیسلام وه‌سفبکرێ‌ به‌ تیرۆریست، له‌ کاتێکدا ناوه‌که‌ى له‌ وشه‌ى ئاشتى –السلم-)وه‌ هه‌ڵگۆزراوه‌، داوا له‌ هموو خه‌ڵکى ده‌کات بچنه‌ناوی، په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ‌: (یآٰأَیُّهَا ٱلَّژِینَ ‌وَامَنُواْ ٱدۡخُلُواْ فِی ٱلسِّلمِ کَآفَّه‌ ۆڵا تَتَّبِعُواْ خُگُۆٰتِ ٱلشَّیگَنِۚ إِنَّهُۥ ڵکُمۡ عَدُوّ مُّبِین) سوره‌ البقره‌: 208 .

ناوه‌که‌ى تریشى بریتییه‌ له‌ (ئیمان -الإیمان-) که‌ له‌ ئه‌مینیى و ئه‌مانه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌، موسڵمانیش کاتێک نوێژه‌که‌ى کۆتایى پێدێنێ‌ سڵاو له‌و که‌سانه‌ ده‌کات که‌ له‌لاى راست و چه‌پیه‌وه‌ن تا ئاشتى و سه‌لامه‌تیان به‌دوور له‌ هه‌ر ئازاردانێ‌ پێببه‌خشێ‌.

جه‌نابى سه‌رۆک:
من و زۆرێکى زۆر له‌ خه‌ڵکى ئومێدمان هه‌یه‌ و له‌ خواى گه‌وره‌ ده‌پاڕێینه‌وه‌ دادگه‌ریى و ئه‌من و ئاسایش و ئارامیى سه‌راپاى جیهان بگرێته‌وه‌، سه‌رکه‌وتووتان بکات بۆ ده‌سته‌به‌رکردنى دادپه‌وروه‌ریى و هاوکاریى بونیاتنه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا که‌ چاکه‌یان بۆ مرۆڤایه‌تى ده‌وێ‌، بۆئه‌وه‌ى ئاشتى و ئاشته‌وایى دادپه‌روه‌رانه‌ و خۆشگوزه‌رانیى سه‌راپاى جیهان بگرێته‌وه‌.

والسلام علیکم ورحمه‌ الله‌ وبرکاته
  پێشکه‌شکارى نامه‌
پ. د. عه‌لى محیه‌دین قه‌ره‌داغی
ئه‌مینددارى گشتى یه‌کێتى جیهانیى زانایانى موسڵمان

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار