وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم: بۆ یه‌که‌مجار داهات و خه‌رجى نه‌وت ده‌خرێته ناو پڕۆژه یاساى بودجه‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌کارییه‌کانى بۆ داڕشتنى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى 2021 به کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان ده‌ستپێکردو ده‌شڵێت:" بۆ یه‌که‌مجار له هه‌رێمى کوردستان داهات و خه‌رجى نه‌وت ده‌خرێته ناو پڕۆژه یاساکه".
دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که پاڵپشت به بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به مه‌به‌ستى ئاماده‌کردن و داڕشتنى پرۆژه یاسایى بودجه‌ى 2021ى هه‌رێمى کوردستان، له چوارچێوه‌ى پلانى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته زنجیره‌یه‌ک کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان ئه‌نجام ده‌دات.
هه‌روه‌ها تێیدا هاتووه ده‌ستپێکى ئه‌م کۆبونه‌وانه یه‌که‌م وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، ده‌ستى پێکردو ئه‌مرۆیه‌کشه‌ممه 24/1/2021 له دیوانى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى کۆبونه‌وه‌یه‌ک به سه‌رپه‌رشتى ئاوات جه‌ناب نورى وه‌زیرى دارایى و ئابورى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که، بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان بودجه‌یه‌کى گشتگیر ده‌بێت و سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌کان داهات و خه‌رجیى و قه‌رزه گشتیه‌کان و کورتهێنان، له چوارچێوه‌ى پرۆژه یاساى بودجه ده‌بێت.
هاوکات ئه‌وه ئاشکرا کراوه که "له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بۆ یه‌که‌مجاره له هه‌رێمى کوردستان داهات و خه‌رجى و (شایسته دارایى کۆمپانیاکانى نه‌وت، خه‌رجى ده‌رهێنان و هه‌نارده‌کردن و فرۆشتنى نه‌وت)ى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان ده‌خرێته ناو پرۆژه یاسایى بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان بۆ ساڵى 2021."

