جه‌میل هه‌ورامى: به‌شێک له به‌رپرس‌و پێشمه‌رگه کۆنه‌کان گه‌نده‌ڵن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌رپرسى کۆمه‌ڵه‌ى پێشمه‌رگه دێرینه‌کان له دواى کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى په‌رله‌مان و لیژنه‌ى پێشمه‌رگه رایگه‌یاند:" به‌شێک له پێشمه‌رگه و سه‌رکرده‌کانى رابردوو گه‌نده‌ڵن و ده‌ستیان له‌م دۆخه‌دا هه‌یه".
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 24ى کانونى دووه‌مى 2021 له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌گه‌ریدا دواى کۆبوونه‌وه‌ى کۆمه‌ڵه‌ى پێشمه‌رگه دێرینه‌کان و له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى په‌رله‌مان و لیژنه‌ى پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانى کوردستان جه‌میل هه‌ورامى رایگه‌یاند:" ئه‌مڕۆ هاتووین له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى په‌رله‌مان و ئه‌ندامانى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه له په‌رله‌مان به‌دواداچوون بۆ پرۆژه یاساى رێزلێنانى پێشمه‌رگه دێرینه‌کان بکه‌ین ".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" به‌هۆى قه‌یرانى دارایى حکومه‌ته‌وه چاوه‌ڕێیان کردووه و ئارامیان گرتووه".
هاوکات جه‌میل هه‌ورامى نه‌یشارده‌وه که "به‌شێک له پێشمه‌رگه و سه‌رکرده‌کانى رابردوو گه‌نده‌ڵن و ده‌ستیان له‌م دۆخه‌دا هه‌یه، ئێمه به شێوه‌یه‌کى سوک سه‌یریان ده‌که‌ین و له‌سه‌ر ئێمه‌ى حساب مه‌که‌ن".
هه‌ورامى به‌توندى دژى سووکایه‌تیکردن به پێشمه‌رگه دێرینه‌کان وه‌ستایه‌وه‌و ئاشکراشى کرد که سه‌رقاڵى دانانى رادیۆیه‌کن و له ئاینده‌شدا کار به دامه‌زراندنى ته‌له‌فزیۆنێک ده‌که‌ن.
هه‌ر له‌و کۆنگره رۆژنامه‌گه‌ریه‌دا، عوسمان سێده‌رى جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌ى کاروبارى پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانى کوردستان، رایگه‌یاند " ده‌بوایه یه‌که‌مین یاسا له په‌رله‌مانه‌دا که ده‌رچوێنراوه، یاساى ماف و ئیمتیازاتى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه دێرینیه‌کان بووایه".

