لیوا قاره‌مان که‌مال هۆکارى دابه‌شنه‌کردنى موچه‌ى پێشمه‌رگه ئاشکرا ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
سه‌رکۆ جه‌مال
جێگرى سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بۆ هاوڵاتى ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که " ئه‌مریکیه‌کان رازى نه‌بوون ئه‌و پاره‌یه‌ى مانگانه ده‌یده‌نه وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌رێگه‌ى وه‌زاره‌تى داراییه‌وه دابه‌ش بکرێت، به‌ڵکو ده‌یانه‌وێت راسته‌وخۆ له‌رێگه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه بێت".
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 24ى کانونى دووه‌مى 2021 لیوا قاره‌مان که‌مال، جێگرى سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت:"بڕیاره ئه‌و پاره‌یه‌ى ساڵانى رابردوو و پێشتریش ئه‌مریکیه‌کان ناردوویانه بۆ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، له‌مه‌ودوا راسته‌وخۆ ئه‌و پاره‌یه ده‌چێته سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه نه‌ک وه‌زاره‌تى دارایى".
هه‌روه‌ها وتیشى "له‌مه‌ودوا راسته‌خۆ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئه‌و پاره‌یه دابه‌ش ده‌کات به‌سه‌ر لیوا یه‌کگرتووه‌کانى وه‌زاره‌ت و ئه‌و ده‌زگایانه‌ى پێشمه‌رگه که مه‌شق و راهێنان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و بڕیاره موچه‌ى ته‌واویان پێبدرێت به‌بێ لێبڕین".
بڕیاربوو ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 24ى کانونى دووه‌مى 2021 له‌گه‌ڵ دابه‌شکردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، مووچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دابه‌شبکرێت، به‌ڵام وه‌ک وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه رایگه‌یاندووه که به‌هۆى ئه‌وه‌ى بانکه‌کان ته‌مویل نه‌کراون و فشاریان له‌سه‌ربووه، نه‌توانراوه مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌که‌یان دابه‌ش بکرێت.

