ته‌ندروستى سلێمانی: 10 توشبوى کۆرۆنا له‌ژێر چاودێرى چڕدان
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى رایگه‌یاند هیچ توشبویه‌کى کۆرۆنا گیانى له‌ده‌ست نه‌داوه و سێ توشبو ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه کراون، هه‌روه‌ها دوو که‌سیش که هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌که بون نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 24ى کانونى دووه‌مى 2021 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانی، له‌خشته‌یه‌کدا ئامارى توشبوانى کۆرۆناى بڵاوکردوه‌ته‌وه، به‌پێى خشته‌که‌ش، ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید هێمن دوو توشبوى کۆرۆنا داخڵکراون، له نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید ئاسۆ توشبویه‌ک داخڵکراوه.
هه‌روه‌ها له نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید هێمن دوو که‌س که هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌که بون و له‌ژێر چاودێریدابون چاکبونه‌ته‌وه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌کانى خۆیان.
هاوکات له‌ئاماره‌که‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، 10 توشبوى کۆرۆنا له‌ژێر چاودێرى چڕى پزیشکیدان که پێنج توشبوو له‌ژێر ئامێرى cepap دان.

