کۆمارى مهابادو رۆڵى زێڕۆ به‌گ هه‌رکى
جگه‌ر خوێن هه‌رکى
4 ساڵ لەمەوپێش
جگه‌ر خوێن هه‌رکى
رۆژى 22ى کانونى 2021 یادى (75)هه‌مین ساڵه‌ى دامه‌زراندنى کۆمارى کوردستانه له مهاباد، که‌پێشه‌وا قازى محه‌مه‌د نزیکه‌ى ساڵێک له‌ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان درێژه‌ى بهحوکمڕانى ده‌وڵه‌ته‌که‌دا، هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نى کورت بوو، به‌ڵام له‌جیهاندا ده‌نگدانه‌وه‌ى گه‌وره‌ى لێکه‌وته‌وه.
ساڵى 1946 قازى محه‌مه‌د که‌هاوکات سکرتێرى حزبى دیموکراتى ئێران ده‌بێت له‌مه‌یدانى چوارچراى شارى مه‌هاباد ئاڵاى کوردستان ههڵدهداتو وه‌ک یه‌که‌م سه‌رۆک کۆمارى کورد کۆمارى مهاباد راده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام کۆماره ساواکه‌ى قازى محه‌مه‌د زۆرى نه‌برد لهپیلانێکى هاوبه‌شى روسی‌و ئێرانی‌دا شکستیان به‌و ده‌وڵه‌ته کوردییه هێنا، به‌جۆرێک ژماره‌یه‌ک له‌ده‌سه‌ڵاتدارانى شاى ئێران خوانێکیان بۆ قازى محه‌مه‌دو چه‌ند هاوڕێیەکى کۆماره‌که رێکخست به‌ناوى گفتوگۆوه، به‌ڵام دواى نانخواردنه‌که دهستگیرکرانو هاوکاتیش هێرشى سه‌ربازیى کرایه‌سه‌ر کۆماره‌که‌و کۆتایى پێهێنرا.
کۆمارى کوردستان له‌ماوه‌ى (١١) مانگى ته‌مه‌نى خۆیدا گه‌شه‌ى بههۆشیاریى سیاسیى و عه‌قڵى مه‌ده‌نیى دا، له‌سه‌ر بازاڕ و گه‌شه‌دان بهئابووریى کارى گرنگى کرد، یه‌کێکی دیکه‌ش له‌کاره‌کانی، دامه‌زراندنى شاره‌وانى و پاکوخاوێنى شار بوو، له‌بوارى زمان و ئه‌ده‌بیاته‌وه کارى زۆرى کرد، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر خوێندنى ژنان و منداڵانیش کارى کردووه.
سه‌ره‌نجام ٢٦ى کانونى دووه‌مى ساڵى ١٩٤٧، لیژنه‌یەکى تایبه‌ت که له‌تارانه‌وه هاتبوون، ده‌گه‌نه مهاباد و دادگاییه‌ک رێکده‌خه‌ن و قازى محه‌مه‌د، سه‌دری قازی، سه‌یفی قازی، دادگایى ده‌کرێن، له‌و دادگایه‌دا هه‌ندێک تۆمه‌ت ده‌خرێته پاڵ قازى محه‌مه‌د و هاوڕێیانی، له‌وانه: گۆڕین و شێواندنى نه‌خشه‌ى وڵاتى ئێران، راگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیى و داگیرکردنى به‌شێک له‌خاکى ئێران به‌ناوى کوردستان.
یەکێک لەو کەسانەی رۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لەو سەردەمەداو رۆڵێکى کاراى هه‌بوو له‌دروستبوونی کۆمارى کوردستان (زێڕۆبه‌گ عارس ئاغا باندور ئاغا هه‌رکى)یە کەلهتیرهى (سیدا)یه که‌یه‌کێکه له‌سێ تیره‌ى هۆزى هه‌رکى که‌بریتین له(سیدا ، مه‌ندا ، سه‌رهاتی) سه‌رۆک هۆزى هه‌رکى بوو له‌ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان، له‌سالی 1905 له‌گوندى (کوکێ =کوکیا) له‌ناحیه‌ى (بالانیش) سه‌ر به‌شارى (ئورمیه) له‌دایکبووه. له‌شۆڕشى سمکۆى شکاک، عارس ئاغاى باوکى زێڕۆبه‌گ فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزى پیاده‌ى سمکۆى شکاک بوو و لهشهرێکدا له‌ده‌ڤه‌رى سه‌قز له‌ڕووبارى (جه‌خه‌توو) شه‌هیدبوو. له‌و کاتەدا ته‌مه‌نى زێڕۆبه‌گ پانزده ساڵان بوو، له‌دواى کۆتایى هاتنى پرسه‌ى باوکى که له(چه‌مێ حاوتاوا)ى ده‌شتى (مەرگهوهڕ) بوو له‌ڕۆژى حه‌وته‌م سمکۆ ئاغا شکاک هه‌ر له‌وێ ده‌مانچه‌که‌ى خۆى له‌پشتى خۆى ده‌کاته‌وه‌و له‌پشتى زێڕۆبه‌گ ده‌خات. له‌نێو ئاماده‌بووان که‌چه‌ندین سه‌رۆک هۆزو کهسایتى دیار ئاماده‌بوون له‌هۆزى هه‌رکى و شکاک به‌گزاده‌و چه‌ندینى تر سمکۆ ده‌ڵێت (من زێڕۆم له‌جێى عارس ئاغا داناوه‌و ده‌بێت هه‌مووان گوێڕایه‌ڵی بکه‌ن و له‌قسه‌ى ده‌رنه‌چن). ئیتر له‌وکاته‌وه تاکۆچى دواییکردنى زێڕۆبه‌گ بووه سه‌رۆک هۆزى هه‌رکى تیره‌ى سیدا لهڕۆژههلات و باشورى کوردستان. له‌سالى 1925 زێڕۆبه‌گ له‌گه‌ڵ چه‌ند چه‌کدارێک به‌شدارى کرد له‌شۆڕشى (شێخ سەعیدی پیران ) له‌باکورى کوردستان .
پێش دامه‌زراندنى کۆمارى کوردستان، یه‌کێتى سۆڤیه‌ت دهعوهتنامهیهکى بۆ (34) که‌س لهئاغاو شێخ و که‌سایه‌تییه دیاره‌کانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان ده‌نێرێت که‌یه‌کێک له‌وان (زێڕۆبه‌گ هه‌رکى) بوو. له‌به‌ر ئازایى و زیره‌کى یه‌کێتى سۆڤیه‌ت پله‌ى مارشاڵى پێده‌دا که له‌پله‌ى جه‌نه‌راڵى به‌رزتره، یه‌کێتى سۆڤیه‌ت داوا له‌و (34) که‌سه ده‌کات کهبچنهوه رۆژهه‌ڵات و هه‌وڵى دروستکردنى کۆمارێک بۆ خۆیان بده‌ن و ئه‌وانیش پشتگیری‌یان ده‌که‌ن، ئه‌وه‌بوو دواى خۆڕێکخستن کۆمارى کوردستان دامه‌زراو قازى محەمەد وه‌ک سه‌رۆک کۆمار دامه‌زراو پێنج که‌س پله‌ى جهنهراڵیان پێدرا، ئه‌وانیش (زێڕۆبه‌گ هه‌رکى، سه‌یفى قازى، مه‌لا مسته‌فا، حه‌مه‌ڕه‌شید خانى بانه، عومه‌ر خانى شکاک)، زێڕۆبه‌گ رۆڵێکى کاراى هه‌بوو له‌کۆمارى کوردستان و له‌گوندى (کوکێ)ى شوێنى نیشه‌جێبوونى میواندارییه‌ک به‌ئاماده‌بوونى هه‌زاران که‌س خه‌ڵکى رۆژهه‌ڵات ئه‌نجامده‌دات که‌هه‌ریه‌ک له(قازى محمد)و جه‌نه‌راڵه‌کان و وه‌زیران و شێخ و ئاغا‌و خه‌ڵکى ئاسایى ناوچه‌که ئاماده‌بوون و زێڕۆبه‌گ له‌وێ ئاڵاى کوردستانى هه‌ڵدا، ئه‌ندام بوو لهڕێککهوتننامهى (یه‌کێتى و برایه‌تى) نیوان کۆمارى کوردستان و کۆمارى ئازه‌ربیجان کهئهندامانى کورد پێکهاتبوون له حەوت که‌س. له‌و رێککه‌وتنه زێڕۆبه‌گ رۆڵى به‌رچاوى هه‌بوو کاتێک هه‌ردوولا ناکۆک بوون له‌سه‌ر شارى (ئورمیه ) ره‌زاییه، ئازه‌ره‌کان ده‌یانوت هى ئێمه‌یه ئه‌و شاره چونکه زۆرینه‌ى ناوشار ئازهرن، کورده‌کانیش ده‌یانوت نه‌خێر شارى ئێمه‌یه‌و له‌وکاته‌دا (زێرۆبه‌گ هه‌رکى) کورسیه‌که‌ى هه‌ڵگرت و بردیه به‌رده‌م ده‌رگاى ژووره‌که‌و وتى ئاماده‌بووان ئه‌گه‌ر من ئێستا رێنهدهم ئێوه بچنه ده‌ره‌وه ئایا ئێوه ده‌توانن بڕۆن؟ ئه‌وانیش وتیان نه‌خێر، زێرۆبگ وتی (که‌واته حاڵى شارى (ئورمیه)ش وه‌ک حاڵى ئه‌م ژووره وایه بائێوهى (ئازه‌ر) له‌ناو شار زۆرتربن، به‌ڵام لهدهوروبهرى شار (کورد) زیاترن، بۆیه ئه‌گه‌ر ئێمه رێتان پێنه‌ده‌ین ئه‌وا ئێوه ناتوانن بچنه ده‌رو گه‌مارۆ ده‌بن) له‌گه‌ڵ ئه‌و قسه‌یه هه‌موان بێده‌نگ بوون و دواتر وتیان قسه‌که‌ت راسته. بۆیه ئازهرو کورده‌کان وا رێکه‌وتن که به‌پێى زۆرینه‌ى خه‌ڵکه‌که ئیداره‌ى شوێنه‌کان بدرێ، ئه‌و شوێنه‌ى کورده‌کان زۆرتربن له‌ده‌ست کورده‌کان بێت و ئه‌و شوێنه‌ى ئازه‌ره‌کان زۆرتربن له‌ده‌ست ئه‌وان بێت. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى زێرۆبه‌گ له‌زۆر کتێب باسکراوه کههۆکارێک بووه بۆ رێنهدان به(ئازه‌ری)کردنى شاری ئورمیه‌و له‌ده‌ستنه‌دانى مۆرکى کوردى که‌هه‌ریه‌ک له (کۆچراى فه‌ره‌نسى و قاسملۆ) لهکتێبهکانیان باسیان کردوه.
له‌ساتى رووخانى کۆمارى کوردستان جه‌نه‌راڵ زێڕۆبەگ هه‌رکى فه‌رمانده‌ى به‌ره‌ى (سه‌رده‌شت) بوو تائاخر تواناى خۆى به‌رگریى لهکۆمار کرد‌و خۆى به‌ده‌سته‌وه نه‌داو برایه‌کیشى که‌ناوى (قه‌ندۆ عارس ئاغا هه‌رکى) بوو له‌ناوچه‌ى (باڵانیش)ى دۆڵى (باراندوز) کوژرا له‌لایه‌ن حکومه‌تى ئێرانه‌وه. زێڕۆبه‌گ که‌وته شه‌ڕ له‌گه‌ڵ (جه‌نه‌رال هومایۆنى) فه‌رمانده‌ى ئارته‌شى ئێران، دواى دوو مانگ شه‌ڕکردن و به‌رگریى و ئاماده‌ن نه‌بوون به‌خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان ناچار به‌رەو سنورى عێراق هات و له‌وێش حکومه‌تى عێراق له‌سه‌ر قسه‌ى ئێران زێڕۆبه‌گ ده‌سگیر ده‌که‌ن و دوو ساڵ و شه‌ش مانگ له‌ئه‌بوغرێب ده‌ستگیرده‌کرێ و (ئەحمەدخانى کوڕى زێڕۆبه‌گ)و (مهجیدخانى براى زێڕۆبه‌گ) چوونه لاى (شێخ مەحمود حه‌فید) بۆ ئه‌وه‌ى ته‌داخول له‌کێشه‌که‌دا بکاو لایه‌نگرى ئه‌وان بکات لهکێشهکهداو داواى ئازادکردن بکات له‌ده‌وڵه‌تى عێراق، شێخ مەحمودیش رازیى بوو داواى له‌حکومه‌ت کرد کهئازادى بکات و حکومه‌تى عێراقیش ئازادى کرد. زێڕۆبه‌گ ئازاد ده‌بێت و دێته گوندى (که‌ڵه‌کین) سه‌ر به‌ناحیه‌ى هه‌ریرو له‌وێ ده‌ژێت تا کاتی تیرۆرکردنى له‌سالى 1965 له‌لایه‌ن موخابه‌راتى (ساواک)ى ئێرانه‌وه.