رێگاکه‌ى قادری حاجى عه‌لى ده‌گرین... جارێ نه‌گه‌یشتووینه‌ته‌ ئه‌و بڕوایه‌ى حزب دروست بکه‌ین

‌عه‌بدوڵڵاى کوێخا موباره‌ک ئه‌ندامى پێشووى جڤاتى نیشتمانى گۆڕان بۆ ‌هاوڵاتى:

3 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: سەرچین ساڵح

عهبدوڵاى کوێخا موبارهک ئهندامى پێشووى جڤاتى نیشتمانى گۆڕان و یهکێک له ناڕازییهکانى گۆڕان که به«خوار گردهگه« ناودهبرێن دهڵێت:» رێگاکهى قادری حاجى عهلى دهگرین و جارێ نهگهیشتووینهته ئهو بڕوایهى حزب دروستبکهین، بهڵام دهمانهوێت هاودهنگییهک ههبێت».

عهبدوڵای کوێخا موبارهک، یهکێک لهناڕازییهکانى بزوتنهوهى گۆڕان که لهئێستادا پهیوهندى ئۆرگانى بهبزوتنهوهکهوه نهماوه وهک خۆى دهڵێت لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتى ئاماژه بهوه دهدات که ناڕازییهگانى گۆڕان و سهرجهم ناڕازى لایهنهکان و هاووڵاتیان کۆدهکهنهوه.

ههروهها دهشڵێت:»وهکو رێزێک بۆ ههوڵ و ماندوبوونهکانى خوالێخۆشبوو کاک قادر ههوڵمانداوه زیاتر یهکگرتوو بین و لهیهکهوه نزیک بینهوه کهتهنها ئامانجمان ئهوه بوو دهنگى ئۆپۆزسیۆن لهدهرهوهى دهسهڵات پهرتهوازه نهبێت، ئهوانهى خۆیان بهناڕازى دهزانن دهنگیان بمێنێت بهحوکمى ئهوهى دهنگى حزبه سیاسییهکان لاوازبوبوو، نهیاندهتوانى رۆڵى ئۆپۆزسیۆن ببینن».

عهبدوڵاى کوێخا موبارهک جهختلهوهشدهکاتهوه کهبڕوایان بهکارى پێکهوهیى ههیه «ئهمڕۆ مۆدیلى ئهوهیه، دهبێت پرۆژهکه زهمانهتى ههیکهلییهکهى کرابێت بۆ ئهوهى تووشى تێکشکان نهبێت، ئێمه حهزمان لهشتێکى وایهو جارێ کات ماوه«.

هاوڵاتى: هیچ پهیوهندییهکى ئۆرگانیت بهبزوتنهوهى گۆڕانهوه ماوه؟

عهبدوڵاى کوێخا موبارهک: نهخێر، دهستم لهکارکێشاوهتهوهو هیچ نهوعه پهیوهندییهکم لهگهڵ بزوتنهوهى گۆڕاندا نهماوه.

هاوڵاتى: هیچ ههوڵێکیان لهگهڵدا نهداوى لهو بڕیاره پهشیمانت بکهنهوه؟

عهبدوڵاى کوێخا موبارهک: لهسهر ئاستى شهخسیی ههوڵیانداوه، بهڵام پهشیمان نهبوومهتهوه، بهڵام وهک حزب و سهرکردایهتى حزب ئهوهنده بێزارن خواخوایانه ئهوانهیشى ماون بڕۆن.

هاوڵاتى: ئێستا خهریکى چیت و بهچییهوه سهرقاڵی؟

عهبدوڵاى کوێخا موبارهک: ئێستا خهریکى کهسابهتى ماڵى خۆمم و لهگهڵیشیدا خهریکى شتێکین جارێ ئاشکراى ناکهین.

هاوڵاتى: پێشتر قادرى حاجى عهلى سهرکردهى کۆچکردوو خهریکى پرۆژهیهکى سیاسى بوو، ئێوهیش لهنزیکى ئهو بوون؟

عهبدوڵاى کوێخا موبارهک: ئهوکاته لهنزیکى قادر حاجى عهلى بووم، ئێستاش لهدواى ئهو ههوڵدهدهین رێگاکهى ئهو بگرین.

هاوڵاتى: ئهو کهسانهى لهسهردهمى ئهودا بهیهکهوهبوون ههوڵتانداوه بهیهکهوه بمێننهوه؟

عهبدوڵاى کوێخا موبارهک: وهکو رێزێک بۆ ههوڵ و ماندوبوونهکانى خوالێخۆشبوو کاک قادر ههوڵمانداوه زیاتر یهکگرتوو بین و لهیهکهوه نزیک بینهوه.

هاوڵاتى: ئامانجتان چیتان بوو لهنزیکبونهوهتان لهیهکتری؟

عهبدوڵاى کوێخا موبارهک: تهنها ئامانجمان ئهوه بوو دهنگى ئۆپۆزسیۆن لهدهرهوهى دهسهڵات پهرتهوازه نهبێت، ئهوانهى خۆیان بهناڕازى دهزانن دهنگیان بمێنێت بهحوکمى ئهوهى دهنگى حزبه سیاسییهکان لاوازبوبوو، نهیاندهتوانى رۆڵى ئۆپۆزسیۆن ببینن.

هاوڵاتى: دهنگ و رۆڵى ئۆپۆزسیۆن بهکورسى پهرلهمانى و پرۆژه دهکرێت، ئایا ئێوه ههوڵى بۆ دهدهن؟

عهبدوڵاى کوێخا موبارهک:مهرج نیه بهکورسى و پرۆژه بێت، دهتوانین یهکدهنگییهک ههبێت، ئهوهى خۆى بهمهغدورو ناڕازى دهزانێت دهتوانێت یهکدهنگییهک ههبێت بۆ یهکخستنى شهقام و بهرگریکردن لهمافى خهڵک و ئامادهبێت بۆ ههموو شتێک.

هاوڵاتى: لهههرێمى کوردستاندا دهنگێکى ناڕازیى ههیه، پهیوهندیتان بهیهکهوه ههیه؟

عهبدوڵاى کوێخا موبارهک: بهڵێ، لهدهۆکهوه پهیوهنییهک ههیه، ناڵێم یهکگرتنى سهرتاسهرى، بهڵام پهیوهندى ههیهو لهههوڵداین.

هاوڵاتى: بهنیازى چین؟

عهبدوڵاى کوێخا موبارهک: جارێ نهگهیشتووینهته ئهو بڕوایهى حزب دروستبکهین، بهڵام دهمانهوێت هاودهنگییهک ههبێت، بۆ نموونه وهک رێکخراوێکى ئهو وڵاتانه کهدهیانهوێت بڕیار بهدهسهڵات بگۆڕن لهسهر مافى خهڵک.

هاوڵاتى: گهیشتوونهته ئهو بڕوایهى کهبهشدارى ههڵبژاردن بکهن؟

عهبدوڵاى کوێخا موبارهک: ههندێک شت ههیه پێویست ناکات بیخهینه راگهیاندنهوه، بهڵام ئێمه لهههوڵى خۆمان بهردهوامین و دانهنیشتووین، جارێ حهزمان لهڕاگهیاندن نییه.

هاوڵاتى: بۆ ههڵبژاردنى پهرلهمانى عێراق بهشداریى دهکهن؟

عهبدوڵاى کوێخا موبارهک: جارێ نازانین.

هاوڵاتى: ئهو پرۆژهیەى بهنیازن رایبگهیهنن خهڵکى ناڕازى حزبهکانى تێدایه دواى راگهیاندنى پرۆژهکه بێنه ناوتانهوه؟

عهبدوڵاى کوێخا موبارهک: ئێمه ئهو خهڵکانهمان ناوێت که لهحزبێکن و حزبهکه خاوهنى شهخسیى ههیه، ئێمه بڕوامان بهئیشى دهستهجهمعى ههیه، ئهمڕۆ مۆدیلى ئهوهیه، دهبێت پرۆژهکه زهمانهتى ههیکهلییهکهى کرابێت بۆ ئهوهى تووشى تێکشکان نهبێت، ئێمه حهزمان لهشتێکى وایهو جارێ کات ماوه.

هاوڵاتى: ئێوه تهنها ناڕازییهکانى گۆڕانن یان خهڵکى تریش لهگهڵتاندایه؟

عهبدوڵاى کوێخا موبارهک: نا ئێمه تهنها لهناڕزاییهکانى گۆڕان پێکنههاتووین، بهڵکو ههموو ناڕازییهکانى کوردستانین.

هاوڵاتى: ئێوه بهشداریى ههڵبژاردنى پهرلهمانى عێراق دهکهن، پێتوایه چهند کورسى بێنن؟

عهبدوڵاى کوێخا موبارهک: ئێمه هێشتا نهگهیشتووینهته  ئهو بڕیاره، بهڵام لهههوڵى ئهوهداین دهنگه پهرتهوازهکان یهکبخهینهوه بۆ ئهوهى حزبه دهسهڵاتدارهکان نهتوانن سودى لێببینن، چونکه سیستمى ههڵبژاردنى ئهم جاره جیاوازهو فرهبازنهیه، پێشتر کاندیدى زۆرو بۆریان ههبوو حزبهکان بۆ ئهوهى لیستهکه دهنگ زیاد بێنێت، بهڵام ئهمجاره دهبێت کاندیدى کهم و پوختیان ههبێت بۆ ئهوهى دهنگهکانیان پهرتهوازه نهبێت و کاندیدهکانیان دهربچن، ئێمهیش دهمانهوێت کاندیدهکانى بهرامبهر دهسهڵات کهم و پوخت بێت بۆ ئهوهى دهنگهکانیان پهتهوازه نهبێت.

هاوڵاتى: پێتوایه ئهمجاره بتوانن یارییهکه لهحزبهکانى دهسهڵات ببهنهوه؟

عهبدوڵاى کوێخا موبارهک: بهڵێ زۆر ئاسانه، ئهگهر ئێمه ههوڵبدهین خهڵک تێبگات بهمشێوهیەى روونم کردهوه، خهڵک ئهمڕۆ بێزاره لهم جۆره حزبایهتییه، ئهوانهشى لهحزبهکاندان لهناخهوه بێزاربوون لهو خزبانهى بڕیارو پارهى ههموو شتێکى لهژێر دهسهڵاتى خێزانێکدایه، خهڵک لهمه بێزاربووه، ئێستا خهڵک حهزدهکات بهرهیهکى یهکگرتووى ههمهڕهنگ ههبێت، ئهمهش قورسهو دهبێت ئیشیى بۆ بکرێت، بهڵام هیچ شتێک مهحاڵ نییه.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار