جۆوبایدن بڕیارێکى سه‌ربازى تره‌مپ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌کۆشکى سپى رایگه‌یاند، جۆ بایدن بڕیارى قه‌ده‌غه‌کردنى به‌شداریکردن له‌ خزمه‌تى سه‌ربازى له‌ سوپاى ئه‌مریکادا بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ "ره‌گه‌زى خۆیان گۆڕیوه‌ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌"، که‌ پێشتر تره‌مپ بڕیاره‌که‌ى ده‌رکردبوو.

کۆشکى سپى ئه‌مریکا له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، جۆ بایدن سه‌رۆکى ئه‌مریکا بڕیارى قه‌ده‌غه‌کردنى به‌شداریکردنى ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ ره‌گه‌زیى خۆیان گۆڕیوه‌ له‌ سوپاى ئه‌مریکادا هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى کۆشکى سپیشدا هاتووه‌:"چیتر ره‌گه‌ز گۆڕین نابێته‌ هۆکارێک بۆ جیاکارى چینایه‌تى و که‌سێتى له‌ نێو ئه‌ندامانى کۆمه‌ڵگاى ئه‌مریکیدا."

بڕیاره‌ له‌ماوه‌ى جۆ بایدن سه‌رۆکى ئه‌مریکا بڕیارى روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى گۆڕانکاریى له‌ که‌ش و هه‌وا واژۆبکات و ئه‌و پرسه‌ ده‌کاته‌ کارى له‌ پێشینه‌ى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریکا.

جۆ بایدن وه‌ک 46ـه‌مین سه‌رۆکى ئه‌مریکا رۆژى 20ى ئه‌م مانگه‌، سوێندى یاسایى خوارد و تیایدا له‌یه‌که‌م ساته‌کانى ده‌ستبه‌کاربوونیدا ژماره‌یه‌ک بڕیارى ده‌رکرد له‌وانه‌ش وه‌ستاندنى کارکردن له‌ دیواریى سنوریى نێوان ئه‌مریکا و مه‌کسیک و ژماره‌یه‌ک بڕیارى تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسى کۆرۆنا.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار