بۆریس جۆنسن: به‌رپرسیارێتى 100 هه‌زار قوربانى کۆرۆنا له ئه‌ستۆمدایه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک وه‌زیرانى به‌ریتانیا رایگه‌یاند:" به‌رپرسیارێتى 100 هه‌زار قوربانى کۆرۆنا له ئه‌ستۆمدایه"، راشیگه‌یاند: "ئه‌وه‌ى له ده‌ستمان ده‌هات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا کردمان".
بۆریس جۆنسن له وتارێکدا که له‌نێو نووسینگه‌ى سه‌رۆک وه‌زیران له له‌نده‌ن پێشکه‌شیکرد رایگه‌یاند:"وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیران به‌رپرسیارێتى ته‌واو له هه‌موو کارێک حکومه‌ت ئه‌نجامیداوه وه‌رده‌گرم، به‌ڵێن ده‌ده‌م کاربکه‌م بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى ژماره‌ى تووشبووان و قوربانییانى ڤایرۆسه‌که".
به‌ریتانیا وه‌ک پێنجه‌مین وڵات له‌سه‌ر ئاستى جیهان که ژماره‌ى قوربانییانى کۆرۆنا له 100 هه‌زار که‌س تێپه‌ڕێت له‌کاتێکدا زیاتر له سێ ملیۆن و 689 هه‌زار که‌س تووشى کۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 100 هه‌زار و 162 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ملیۆنێک و 662 هه‌زار که‌سى دیکه چاکبوونه‌ته‌وه.
هاوکات، به‌پێى ئامارى بلومبێرگ تاوه‌کو ئێستا زیاتر له حه‌وت ملیۆن و 325 هه‌زار ژه‌م ڤاکسینى کۆرۆنا له به‌ریتانیا دابه‌شکراوه.