نرخى نه‌وتى خاو به‌رزده‌بێته‌وه‌

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
نرخى نه‌وتى خاو له‌بازاڕه‌کانى جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى زیاتره‌ له‌ 56 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 27ى کانونى دووه‌مى 2021 نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت له‌ بازاڕه‌کانى جیهان به‌ 56 دۆلار و 11 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌کرا.

هه‌روه‌ها نرخى نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) گه‌یشته‌ 52 دۆلار  23 سه‌نت بۆ هه‌ر به‌رمیلێک.

هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به‌ 54 دۆلارو 85 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار