سینەما لەگوتاری سیاسی دا

4 ساڵ لەمەوپێش



فارس نەورۆڵی 


هۆبز دەڵێت: مرۆڤەکان گورگی یەکترن. بە واتایەکی دیکە جەنگی مرۆڤەکان دژی یەکدی وەک دڕندەیەک وان بەرامبەریەکتری، ئەم دۆخی دڕندەییە گۆڕینی بۆ دۆخی مرۆیی کارەکتەری ئەقڵانی دەوێت. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو شوێنەیە بە جەنگی مەزهەب و ئایینەکان و نەتەوەکان ناسراوە، مرۆڤەکانی ئەم ناوچەیەی بردوەتە دۆخی گورگ و دڕندە دژ بەیەک، ئەو کاتەی جەنگی سەربازی کۆتایی دێت، دەستدەکەن بە شەڕی فەرهەنگی. زۆربەی کات لە هەموو جەنگەکاندا دەوڵەتانی ئەم ناوچەیە لە هەموو کایەکاندا دژی کورد هاوهەڵوێست بوون. بەڵام بەرامبەر هێزە گەورەکانی جیهان کە خۆیان بە کوفر ناویان دەبەن، نەیانوێراوە بچوکترین هەڵوێستی هاوبەشیان هەبێت.

برینەکانی خۆیان کەلەلایەن دوژمنەکانیانەوە تێیانکراوە لەبیرخۆیان دەبەنەوە و دێن کوردبرینداردەکەن ،یەکەمین برینداری ئەم جەنگە فەرهەنگییە لە ناوچەکەدا فارسەکانن، کاتێک یەکەمین شانۆنامەی مێژووی جەنگ، کە شانۆنامەی فارسەکانە ٩٥٠ لاپەڕەیە کە پێنج سەد ساڵ بەر لە زایین ( ئەسخیلۆس) دەربارەی شەڕی یۆنانیەکان و فارسەکان نوسیویەتی، گرنگی ئەم شانۆنامەیە لەوەدایە کە بە هیچ شێوەیەک فارسەکان بە ترسنۆک باس ناکات. یۆنانیەکان بە ئازا ناو ناهێنێ بگرە نووسەر وێنەیەکی پۆزەتیڤی فارسەکانی کێشاوەو بە جەنگاوەر باسیان دەکات. بەڵام هۆکاری شکستیان لە شەڕی یۆنانیەکاندا دەگێڕێتەوە بۆ ملهوڕی و لوتبەرزی و گوێنەدان بە هیچ یاسایەکی ژیان.

هەتا ئەو ڕادەیەی کە ئیرادەی خواوەند بە هەند وەرناگرن، لەبەر ئەوەی شکۆمەندی یۆنان لە خوداوەیە لە داواکرنی ئازادییەوە یەدەبێ ڕێز لەو ئیرادەیە بگرن. شەڕکردن دژ بە یۆنان واتە بە گژداچونەوەی خوداوەندو ئازادی و یاساکانی گەردون، هەر لایەک ئەو یاسایە بشکێنێت چارەنوسی بەزینە. ئەسخیلۆس لە شانۆنامەی فارسەکاندا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە فارسەکان نەدەبوو ئەم هەڵەیە بکەن، هەڵەی شەڕکردن لەتەک یۆنان و خوداوەندو ئازادیدا، چونکە خوداوەند، ئازادی بە مرۆڤ بەخشیووە. زەوتکردنی ئازادی مرۆڤ واتە وەستانەوە دژ بە یاساکانی خوداوەند، لە لایەکی دیکەوە ( هێرۆدۆت) لە کتێبەکەیدا چیرۆکێکی زیاد لە پێنج سەدساڵ پێش زایین باس دەکات، چیرۆکی مادەکان و پارسەکان، ئەم شانۆنامە و چیرۆکە نزیکایەتیان پيکەوە هەیە. پاشان لە ساڵانی ١٦٠٠کاندا( ئەنتۆنیۆ ماریان) دێت ئەم چیرۆکەی، هیرۆدۆت دەکاتە تابلۆ، کە هەتا ئێستا ئێرانییەکان یاخود فارسەکان برینی ئەو شانۆنامەو چیرۆک و تابلۆیەیان بۆ ساڕێژ نابێت، کەچی لە سەدەی ٢١دا ئاژانسی هەواڵی فارس دێت و فیلم لەسەر چەوساوەترین گەل و ئازادی خوازترین گەل بۆ ئیستئفزاز بەرهەم دەهێنێت، لەسەر شەڕێک کە تەنها کورد بە هاوکاری جیهان توانی ڕووبەڕووی ببێتەوە.

دواجار ئێرانیش لەو شەڕەدا بەشێک بوو لە جیهان. لێرەدا مەبەستم نیە ئاستی ئەم فیلمە بەرمە ئاستی نوسینەکانی هیرۆدۆت وئەخیلۆس چونکەئەوان هەم ئەدەبی باڵان هەم لەسەر دوو هێزی دوژمن ودژبەیەک نوسراون، بەڵام ئەم فیلمە جگە لەوەی لەئاستێکی نزمدایە، لەلایەکی دیکەوە هی سەردەمێکە دوو هێز دوژمنێکی هاوبەشیان هەبووەدژی جەنگاون ، گەڕانەوە بۆلای ئەخلیلۆس وهێرۆدۆت تەنها بۆ ئەوەیە زاکیرەی دەرهێنەرانی ئەم فیلمە بگەڕێنمەوە بۆ ئەو دوو دەقە گەورە و تابلۆ پڕ لە مانایە بۆیە.

ئەم فیلمە پێش ئەوەی لێدان بيت لە کورد، لێدانە لە ئەخلاقی هاوپەیمانییەتی، دەرهێنەرانی ئەو فیلمە دەبوو بیانزانیایە، لێدان لە بارزانی لێدانە لە کورد و هاوپەیمانی جیهانی و لە خۆشیان، چونکە ئەوکاتە بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو، لە ئاستی جیهان و ناوچەکەدا مامەڵەی لەتەک دەکرا، ڕەنگیشە کێشەیەکی  ئەوانە ی لە پشت ئەم فلمەوەن لەوێدا بێت کەگرێ مێژووییەکانی هەمیشە ئامادەیە لەسیاسەت و پەیوەندییەکانی دا لەتەک دەرەوەی خۆی ، گرێگەلێک  کەمێژوویەکی درێژی هە یە ، بەڵام سیاسەت بیناکردنی لەسەر گرێیەکی زبری مێژووی هەمیشە وێنا یە کی ترسناکی  پێیە بۆدۆست ودوژمن .لێکەوتەکانی ئەم فیلمە قسەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، هەندێ سۆز هەندێ بە دار دەهۆڵی فیلمەکەی دەکوتی، بەڵام ئەگەر ئەم فیلمە هونەری سیاسی بێت، بە هەڵچون و ژاوەژاو ناشکێ ئەوانەش لەناوخۆ شاگەشکەبوون بۆململانێی ناوخۆی نادروست بەکاری دێنن ئەوە مێژوو وەڵامیان دەداتەوە.

ئەوەی دوا گوتاری هونەری سیاسی و فەلسەفەی سیاسی بوو، لەسەرئەم فلمەو لێکەوتەکانی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێم بوو، کەنیگەرانییەکی لۆژیکی قوڵی دولایەنەی میانڕەوی ودلێری لەخۆگرتبوگلەی خۆی گەیاندوئامانجی گۆڕینی ئایدیای داگیرکەرە بەرامبەربەکوردکە چەندین ساڵەهەم دۆستین و هەم دوژمن لەم پەیامەدا گەمەکەی پێچەوانە کردەوەو گەڕاندییەوە بۆ ڕێگای ڕاستی خۆی. پەیامەکە مرۆڤ دۆستانە بوو بۆ پێکەوە ژیانی گەلانی ناوچەکەو گەڕانەوە بۆ ئەخلاق لە هاوکاری سیاسی و دۆستانەدا گوتی: گەر دەتانەوێ لە ئازاری کورد تێبگەن لەم جۆرە نمایشانەدا بگەڕێنەوە بۆ ( هیرۆدۆت) و( ئەسخیلۆس) بخوێننەوە و سەیری تابلۆکەی ( ئەنتۆنیۆ ماریا) بکەن. کەواتە تێدەگەین پەیامەکەی سەرۆکی هەرێم گەڕاوەتەوە بۆچی ئەدەبێکی باڵا. بۆیە بۆ ئەوەی لە ئەمڕۆ تێبگەین بۆ ئەوەی لە دۆخی گورگەوە بگۆڕێن بۆ دۆخی مرۆیی، پەیامەکەی سەرۆکی هەرێم فەلسەفەی پێکەوە ژیانە پيویستە بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکان بە هەند وەربگیرێت.

         سەرچاوە
١. کۆرسەکانی خانە . د . فاروق ڕەفیق
٢. جەنگی فارسەکان وەرگێڕانی عەلی فەتحی
٣. پەیوەندی جەنگ وشانۆ
٤. هێزی هونەر  .  نەبەزگۆران

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار